chapter 2

132 23 15
                                    

"ڕۆژی گەشتەکە "

بەیانی زوو لەخەو هەستابووم نەمدەتوانی بە هیچ جۆرێڪ تامەزرۆیی خۆم بۆ گەشتەڪە بشارمەوە نەمدەتوانی زەردەخەنەڪانم ڕابگرم لە دەرگای ژورەڪەی جیمینم دا بەڵام پێدەچوو هێشتا خەوتبێت دەرگاکەم کردەوە و وتم

"جیمین هەستە لەخەو"
بەدەنگی بەرز بانگم کرد ئەویش لەپەرۆشیدا خێرا هەستا چاوەکانی فراوان بوو وایدەزانی درەنگە

" چییە ...؟ دوانەکەوتوین ڕاستە نۆڤا ؟"
بەپەلە وتی منیش پێکەنیم

"نا جیمین دوانەکەوتوین کاتژمێر شەشە هەستە لەخەو"
کەوام وت هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە سەری لەقاند

ڕۆشتمە ژورەکەم جانتای گەشتەکەم بردە دەرەوە جلەکانم گۆڕی جلێکی بەهارەم لەبەر کرد
کە تیشێرتێکی پەمەی کاڵ و پانتۆڵێکی سپی بوو لەگەڵ کالە سپیەکانم جیمینیش هاتە دەرەوە خۆی ڕەش پۆش کردبوو ئەڵێی پرسەی هەیە پێکەنیم بەڵام براکەم جوانە

"بەیانیت باش دایکە بەیانیت باش باوکە "

ئاوڕیان دایەوە خەریکی نان خواردنی بەیانی بوون جیمینش هات و بەیانی باشی ڪرد لە تەنیشت منەوە دانیشت 

" بەیانی هەردوکتان باش"
دایک و باوکم بەیەکەوە وتیان

"جیمین باش ئاگاداری نۆڤا بە باشە ..؟"
باوکم پێی وت منیش سەیری جیمینم کرد و پێکەنیم چاوەڪانی سوڕاند

"باشە باوکە گیان "

نانمان خوارد من و جیمین بەڕێکەوتین بۆ زانکۆ کاتێک گەشتین هەموویان لەوێ وەستابوون جین و نامجونم بینی بەیەکەوە وە جەیهۆپ و یونگیش لەلایەک وەستابوون تایهیۆنگیش موبایلەکەی لەدەست بوو شڵەژابوو دەمزانی بەهۆی شتێڪ نیگەرانە ڕۆشتمە لای

"بەیانیت باش تایهیۆنگ هەموو شتێڪ باشە؟"

" بەیانی تۆش باش نۆڤا  جۆنگکوک وەڵام ناداتەوە ئێستا مامۆستا لی و مامۆستا جیۆن دێن و ئەڕۆین ئەویش هێشتا نەهاتووە "

هەستم بەنیگەرانی کرد هەستم کرد گەشتەکەم تێک ئەچێت بە ئامادە نەبونی بەڵام ئەو دوێنێ وتی بێگومان دێم سەیری دەروبەرم کرد نەهاتبوو بەڵام لەپڕ بینیم بەڕاکردن هات دڵخۆشی دەستی بەسەر دڵمدا گرت هاتە لای ئێمە بەزەحمەت هەناسەی بۆ ئەدرا

" بەیانیتان باش "
بەهەناسە بڕکێوە وتی

"بەیانیت باش کووک"
وتم بەزەردەخەنەوە

"یاا جۆنگکوکی گەمژە ئەزانیت زۆر نیگەران بووم بۆ وەڵامی پەیوەندیەکانت نەدامەوە"
تایهیۆنگ وتی زۆر کیوت بوو پێکەنیم

"تایهیۆنگ بمبورە بەڵام بەڕاستی درەنگ لەخەو هەستام "

ئای لەم کوڕە کێ لە تامەزرۆیدا لە خەودا دەمێنێتەوە پێڪەنیم بەڵام دڵم خۆش بوو ڪە هات

ڕێگەنەدرا تایهیۆنگ وەڵام بداتەوە لەبەر ئەوەی دەنگی مامۆستاکان هات کە ناوەکانیان ئەخوێندەوە بەپێی ناوەکان ڕۆشتینە ناو پاسەکان لەوێشەوە ئەڕۆشتین بۆ فڕۆکەخانە

من لەتەنیشت جیمین بووم جەیهۆپ و یونگی وە نامجون و جین وە تایهیۆنگ و جۆنگکوک بەیەکەوە بوون وە لیندا و ڕۆزی بەیەکەوە بوون بەڵام زۆربەی قوتابیەکانی دیکەم نەبینی بوو

بەڕێکەوتین دوای نیوکاتژمێر گەشتینە فڕۆکەخانە خەڵکانێکی زۆری لێبوون کەبە هەمان شێوەیی ئێمە خۆیان ئامادە کردبو بۆ گەشت دوبارە جیمین وتی کە ئەبێت لەتەنیشت من دابنیشیت منیش سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند

هەریەڪەمان لە شوێنی خۆیی دانیشت لە ناو فڕۆکەکە من لە تەنیشت جیمین بوو ماوەیەکی زۆری ویست کاتێک فڕۆکەوانەکە ئاگاداری دا کەوا فڕۆکەکە دەفڕێت

"نۆڤا ناترسیت؟"
جیمین وتی بەنیگەرانیەوە دەیزانی نۆڤا لە بەرزی دەترسێت وە یەڪەم جاریەتی لە ناو فڕۆكە بێت

" کەمێک "
لەبەر ئەوەی یەکەم جارم بوو کەمێک ئەترسام بەڵام جیمین دەستی گرتم منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد

سەیری یەکێک لەدروستکراوکانی خودام ئەکرد کەئەویش ئاسمان بوو هەورە ڕەنگ سپیەکان کەبەتەواوی لەگەڵ ڕەنگە شینەکەدا گونجا بوو باڵندەکان کە هەموو وزەی خۆیان بەکارئەهێنا بۆ ئەوەی بگەنە بەرزترین ئاستی فڕین جوانترین دیمەن بوو تائێستا بینیبێتم

سەیری جیمینم کرد کە بە هێدفۆنەکەی گوێی لەگۆرانی ئەگرت بەڵام هێشتا دەستەکانی گرتبووم گوێم لە تایهیۆنگ و جۆنگکوک بوو کەتەنانەت لێرەش دەمەقاڵێیان ئەکرد وە یونگی کە بەو خێرایە خەوی لێکەوتبوو سەری خستبۆیە سەر شانی جەیهۆپ

زەردەخەنەم کرد و دڵخۆشبووم لەلایەک هەر لە ئێستاوە نەمئەویست کات بڕوات ئەم دڵخۆشیەم لێ تێک بچێت لەپڕ گوێم لەجیمین بوو وتی

"نۆڤا سەیری فیلمێک بکەین "
کەمێک بە سەیری وتی

"باشە بەڵام چ جۆرە فیلمێک؟ "
بە نەزانیەوە سەیرم كرد

" ترسناک "

بەڕوخسارێکی شەیتانی وتی منی کەمێک ترسام بەڵام سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند بەڵام کاتێک بینیم چ فیلمێکی هەڵبژارد هەر بەڕاستی ترسم لێنیشت

" The nun"

"بەڵام جیمین ئەوە زۆر ترسناکە"

"تۆ نابێت بترسیت ئەوەتا من لەگەڵتم "

کاتێک سەیریم ئەکرد لەپڕ شتێکی ترسناکی پیشاندا منیش زۆر ترسام باوەشم کرد بە جیمیندا هەر لەوکاتەدا هەموویان هاواری خۆشیان کرد لەبەر ئەوەی دوای چەندین کاتژمێر گەشتین دڵخۆشبووم بەبینی ئەو دیمەنە جوانە هەموویان جانتاکانی خۆیان برد و دابەزین

لە فڕۆکەخانەکە دوبارە بە پاس ڕۆشتینە شوێنێک لەدەرەوی کالیۆرنیا شوێنیک گەشتیاری بوو لەنزیک دەریایەک زۆر جوان دەهاتە پێش چاوەکانم

ْْْْْ٭٭٭٭٭٭

چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now