chapter 6

98 16 6
                                    

Nova Pov

هەرگیز جەستەم ئەوەندە هەستی بە تێکشکاوی نەکردوە هەستم ئەکرد هەموو بەشێکی جەستەم شکاوە هەستم ئەکرد هەموو سیەکانم پڕبووە لە ئاو وە خەریکە ئەخنکێم

سەرمامە زۆر ساردە نازانم چی ڕویدا دوای ئەوەی زریانەکە هات چاوەکانم کردەوە ترس بەسەر جەستمدا بڵاوبۆیەوە هەموو دونیا وێران بووە ڤێلاکان هەموویان ڕوخاون

ئاوەکە زۆر بەخێرای ئەڕوات ئازارم پێ ئەگەشت بەهۆی ئەو دارە شکاوانەی نێوە ئاوەکە خۆم بەدارێکەوە گرت بەڵام ئەوانی تر لەکوێن..؟

"جیمین...؟"
هاواری ناوی جیمینم کرد بەڵام وەڵام نەبوو

"جۆنگکوک...؟"
هاوارم کرد بەو هیوایەی کەسێک گوێی لە دەنگم بێت

دەنگم زیاتر بەرز کردەوە بەڵام هیچ کەس وەڵامی نەبوو ناوی هەموویان یەکە بەیەکە هێنا بەڵام کەس وەڵامی نەدامەوە یەکەم فرمێسک لەچاوەکانم هاتە خوارەوە

سەیری دەوروبەرم کرد هەمووی ئاو بوو هەموو شوێنەکەی داپۆشیبوو هەموو ڤێلاکان ڕوخاون دارەکانیش شکاون ترس بەسەر جەستمدا بڵاو بۆیەوە

لێوەکانم لەسەرمادا دەلەرزی

"من ئەترسم "
بەدەنگێکی گریاناوی وتم بەڵام بوەستە گوێم لەناوی خۆمە

"نۆڤااا"

هیوایەکم بەخۆم دا کە گوێم لەدەنگی جۆنگکوک بوو کە هاواری ناوی منی کرد فرمێسکەکانم کەوتن چاوەکانم دەگێڕا بەڵام لە ئاو زیاتر هیچی دیکە بونی نەبوو

" جۆنگ کووک"

منیش هاوارم کرد بەڵام ئەوم بینی لەوبەری ئاوەکە نەیئەتوانی بێت لەبەر ئەوەی ئاوەکە زۆر بەخێرای ئەڕۆشت دەستی بەردا لەو دارەی خۆی پێوە گرتبوو منیش وام کرد ئاوەکە

زۆر بەخێرای ئەڕۆشت منیش کەوتمە ژێر ئاوەکە سەرم بەر یەکێک لەدارە شکاوەکان کەوت زۆر ئازارم پێگەشت بەڵام هەوڵمدا بڕۆمە سەرەوەی ئاوەکە لەبەر جۆنگ کووک

سەرم برده دەرەوەی ئاوەکە بە زەحمەت هەناسەم بۆ ئەدرا جۆنگکوک کەمێک لە من دوور بوو زۆر هەوڵمدا پێی بگەم لەکۆتایدا دەستیم گرت خۆمان بەیەکێک لەدارەکان گرت باوەشم کرد و گریام

"ئارامبە"
جۆنگکووک وتی

" جۆنگ کووک "
بە گریانەوە وتم هەموو دەوروبەرمان ئاوە وام وت لە کاتێکدا فرمێسکەکانم یەک لەدوای یەک ئەکەوتن

"ئەوانی تر لەکوێن؟"
سەیری دەوروبەرم کرد هیچ شتێک نییە لە دەوری ئێمە جگە لە ئاو

چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now