C5

303 67 14
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

......

"ن/ت پێویستە کارێکم بۆ ئەنجام
بدەیت!!"
بەڕێوبەرە پیرەکەم دەرکەوت
لەبەردەمم

"چ کارێک"
بەڕێزەوە وتم

"یارمەتیدانی ئەو خێزانەیە کە لەوێ
وەستاون ڕێنوێنیان بکە تا لە مۆڵەکە
شتەکانیان دەکڕن سەیرکە ئەوان
ئینگلیزن و کۆری نازانن.."
بەڕێوبەرەکە ئاماژەی بە ئافرەت و
پیاوێکی بەتەمەن کرد کە دیار بوو
زۆر خانەدان بن

"بێگومان بەڕێوبەر"
وتم بە ناچاری

بەدوایدا ڕۆشتم بەرەو ئەوان
هەنگاومان دەنا تا لەپێشیان
وەستاین...

"بەخێربێن بۆ مۆڵەکەمان ئەوە
سەربەرزیە بۆ من کە ئێوە لێرە
دەبینم ئەوە خاتوو ن/ت ـە لێرەیە
تا یارمەتیتان بدات لە بازاڕی کردنتان"
بەڕێوبەرە نابووتەکەم وتی

تێگەیشتم ئەو منی دەوێت تا وەک
پاسەوانێک شتەکانی ئەم دوو پیرە
هەڵگرم..کە یەکجای شیرین دیار بوون
باشە بەجۆرێک لە جۆرەکان بوونم
لەگەڵ ئەوان لەوانەیە ئەم خەیاڵانە
نەهێڵێت کە دەیکەم لەگەڵ bts

دەزانم کە ئێستا چوار کەس ماون
بەهیوام جاری داهاتوو گەمژە نەبم
و ماچیان لەگەڵ نەکەم...

لەوانەیە بەخت یاوەرم بێت و
بگەم بە یەکێکیان...!!

لەگەڵ ئەم دووانە جوان دەڕۆشتم
ئەوان زۆر ژیکەڵە بوون وەک
هەرزەکارەکان ڕەفتاریان دەکرد زوو
زوو دەچومە خەیاڵەوە بیرم لەخۆم
دەکردەوە لەگەڵ ئەندامێکی bts
کە پیر ببین....

لەناکاو پەیوەندیەکم بۆ هات سەیریم
کرد تا بزانم کێیە

خۆشەویستە قۆزەکەم💞

بیرم ناکەوێتەوە هەرگیز بە ئەنقەست
ناوی کەسێکم بەو شێوەیە تۆمار
کردبێت تا دڵنەوایی خۆم بدەمەوە..!!
هەڵمگرت وە یەکسەر دەنگێکی ئاشنا
بەر گوێم کەوت...

"سڵاو ئازیزەکەم"
گوێم لە تۆنە شیرینەکەی بوو

بۆچی هەست دەکەم ئەم تۆنی
دەنگەم گوێ لێ بووە؟

||حەوت ماچی خەیاڵی||✓Where stories live. Discover now