C7

358 69 16
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.......

"سو جین بیستووتە پاڕک جیمین
لێرەیە بۆ ڕیکلامی بازرگانیەکە؟"
هیۆن وتی بە هەناسە توندی
چونکە بە ڕاکردن هاتە بەرەو ڕوومان

لەگەڵ بیستنی ناوی پاڕک جیمین
من بە شۆکەوە چاوەکانم کردەوە
و سەیری هیۆنم کرد

"چییی پاڕک جیمین لێرەیە تۆ
گاڵت ناکەیت وایە؟"
وتم بە هاوارەوە خێرا دەمی خۆم
گرت کاتێک سەرنجە تیژەکانی
سوجین و هیۆن کەوتە سەر من

"چییە شێت بوویت وە هیۆن
خێرا بابڕۆین"
سوجین وتی و خێرا لەگەڵ
هیۆن ڕۆشتن

ئەمڕۆ ڕیکلامی بازرگانی هەبوو لە
مۆڵەکە بۆیە مۆڵەکە بە تەواوی چۆڵ
کرابوو پێم وانەبوو پاڕک جیمین ئەو
ڕیکلامە دەکات..چی گەر ئەوە دووبارە
خەیاڵ بێت بەڵام گەر وابوو هەرگیز
ڕێگە نادەم ماچم بکات..هەرگیز

خێرا هەنگاوم نا بۆ شوێنەکە تا
بە زووترین کات ئەو ببینم...
کاتێک ڕۆشتمە شوێنەکە لەلای
سوجین و هیۆن وەستام
دەتوانم جیمین ببینم لەنێو ئەم
جلەنەدا کەچەند کەشخەیە

بەڕوونی دیارە کە چەندە ڕووخۆشە
وەک مۆچی وایە...بەڕاستی زۆر
بەبەختم کە ئەو دەبینم لە نزیکەوە

بینیم کە کارمەندەکانی لای دەرهێنەرەکە
چاوەکانیان بەنێو ئێمەدا دەخشاند تا
یەکێکیان لە من نزیک بوویەوە شڵەژاو
بووم پێم وانییە هەڵەیەکم کردبێت

لەپێشم وەستا و بە سەرنجەوە
سەیری دەکردم

"وەرە لەگەڵم!!"
بەدوایدا ڕۆشتم بە سەرسوڕماوی

ڕێک لەبەردەم جیمین وەستاین زۆر
شڵەژابووم بۆچی منیان هێنا بۆ ئێرە؟

"دەرهێنەر ئەو کچە پێم وایە باش
دەبێت بۆ ڕۆڵەکە"
پیاوەکەی منی هێنا ئێرە وتی
و سەیری دەرهێنەرەکەی دەکرد

بوەستە من ڕۆڵ دەگێڕم؟
واتا من لەگەڵ پاڕک جیمین
ڕیکلامی بازرگانی دەکەم؟

||حەوت ماچی خەیاڵی||✓Where stories live. Discover now