C6

280 65 13
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

......

هاتم بۆ نێو بازاڕی مۆڵەکە کاتێک
کارمەندێک وتی کەسێک دەیەوێت
بتبینێت..چاوەکانم بەبەردەوامی
دەسوڕاند دەبێت کێ بیوێت من
ببینێت..؟

"ن/ت ئازیزم"
سوڕامەوە کاتێک کەسێک ناوی
هێنام بەڵام وشەیەکی تریش لە
دوای ناوەکەم هەبوو

هەر کە ڕووم سوڕاند چاوەکانم
فراوان بوو..!!!کیم تایهیۆنگ؟؟؟
دووبارە من دەمەوێت بمرم..!!

بەبزەوە بەرەو ڕووم هات و دەستی
گرتم بە نەرمی تەنها سەیری ڕووخسارە
بێ کێشەکەیم دەکرد هەمیشە ئەوم
لە وێنەکان بینیوە بەڵام ئەو زۆر جوانتر
لە نزیکەوە پێستێکی ساف کەمێک ئەسمەر
پاشان قژە ڕەشەکەی کە بۆ دواوەی
بردۆتەوە چاوا تیژەکانی نەفرەت بۆچی
من ناتوانم بوەستم لە وەسف کردنی

"ببوورە کە ماوەیەک نەمتوانی سەردانت
بکەم کاری کۆمپانیا زۆر بوو پێویست بوو
یارمەتی باوکم بدەم..!!"
وتی بە ئارامی و سەیری چاوەکانی
دەکردم وەک ئەوەی نیگەران بێت
کە چ کاردانەوەیەکم دەبێت

کەواتە ئەمە خەیاڵە دووبارە..؟!!
من لەخەیاڵدام لەگەڵ کیم تایهیۆنگ
جوانترین پیاوی جیهان...

"کێشەنییە"
بە ئەستەم توانیم ئەو
وشەیە بڵێم

"با بزانین چی جوانی لێیە تا
بۆ خۆشەویستەکەمی بکڕم"
ئەو وتی و منی بە نەرمی بەدوای
خۆیدا ڕاکێشا...

لەنێو مۆڵەکە هەموو دوکانێکی
تاقیدەکردەوە پێڵاوێک کە ئەگەر
هەموو موچەی مانگەکەمی پێبدەم
ئینجا گەر بتوانم بیکڕم..!!

ملوانکەیەک بە داهاتی ساڵانەم
کە ئەگەر بمتوانیایە بیکڕم

جانتایەک تەنها ئەگەر براوەی
باشترین بەخت بم ئینجا دەستم
کەوێت لەم جۆرەیان

ئەو زۆر دەوڵەمەندە هەرخۆی بە
جلە فەرمیە گرانبەهاکەی دیارە..!!

سەیری ئەو هەموو زەرفەی دەستم
کرد پاشان تایهیۆنگ کە چەند هەنگاوێک
لە دواوەم وەستاوە و بە تەلەفۆن
قسە دەکات...ناتوانم ڕووخساری دەرباز
بکەم لە چاوەکانم نەفرەتیانە قۆزە
وەک شیرینیەک وایە کە دەمەوێت
بیگەزم و یەکسەر قوتی بدەم

||حەوت ماچی خەیاڵی||✓Where stories live. Discover now