.
.
.
دوای مانگێک ڕۆشتم بۆ ئەمەریکاو وڵاتەکەمم جێھێشت
من ناریم ئەناسی وەلێ ئەو منی نەئەناسی
ڕاستە من دراوسێی ئەوم وەلێ ھەرگیز نەڕۆشتومە بەردەمی
تەنیا یەک جار نەبێت
کە دایکی ناری کۆچی دوایی کرد ، دایکم داوای لێکردم کە خواردنیان بۆ ببەم
منیش لەدەرگامدا ناری کردیەوە ، ھیچ سەیری نەکردم بەتەواوی ڕوخابوو بە کۆچی دایکی
دەمهەویست لەباوەشی بگرمو دڵنەوای بکەم ، وەلێ نەمتوانیخواردنەکەم بە ناریدا چاوەڕێی ئەوەبوم سوپاسم بکات ، منیش بە خەندەوە بڵێن حافیەتتانبێت
وەلێ نەیوت
خواردنەکەی لێموەرگرتو دەرگاکەی داخست
من گلەیم لێینەکرد چونکە ئەو شتێکی زۆر بەنرخی لەدەستداوە ، کە دایکیەتی.
.
.نازانم ھەواڵی ناری لە کێ بپرسم ، هیچ کەسێ نیە ھەواڵی ئەوم بۆبھێنێت
دەبێت ئێستا باشبێت؟ ئەی دەبێت زڕدایکی لەگەڵیدا باش بێت؟
دەبێت خواردنی پێبداتو بەڕوخۆشیەوە قسەی لەگەڵدا بکات؟
دەبێت بەیانیان بۆ قوتابخانە لەخەو ھەڵی بستێنێتو خواردنی بەیانیانی بۆ ئامادە بکات؟ھیوادرم بەئاسودەیو خۆشی بژی تاقانەکەم
بەڵێندەدەم کە گەڕامەوە ھەموو شتێکت پێدەڵێم
پێتدەڵێم کە چەندین ساڵە خۆشمدەوێی*******************************
لەتەنیشت ناری پاڵکەوتمو دوای کەمێک منیش خەوملێکەوت
.
.
.
گوێم لەدەنگی ھەنسکی گریان بوو ، چاوەکانم کەمێک کردەوە ناری لەتەنیشتم نەبوو ، بەخێرای ھەڵسامەوەو چاوم بە ژورەکەدا گێڕا
کە بینیم لە سوچێکی ژورەکە دانشیتبوو و ئەگریا
سەگەکەشم کە ناوی بامە لەبەرامبەریبوو
دەبیت لە بام بترسێت بۆیە بگریت؟
YOU ARE READING
𝐃𝐨𝐧'𝐭 𝐋𝐞𝐚𝐯𝐞 𝐌𝐞 || JJK
Romanceتەواوکراو✅ کە پێویستم پێت بوو لامبووی کە فرمێسکەکانم کەوتن بۆت سڕیم کە ترسام لە باوەشتگرتم کە پێویستم بە ئازادی بوو پێت دام کە نەخۆش بووم تا بەیانی بەسەر سەرمەوە دانیشتی کە کەسم نەبوو بویت بە هەموو کەسێکم ئیتر لەگەڵ دڵۆپ بە دڵۆپی خوێنم تێکەڵ ب...