-5-

485 99 12
                                    



"کێشەنیە گرنگ ئەوەیە کە ھاتی....
ھیچ کەسێک باوەڕی بە قسەکانم نەکرد ھیوادرم تۆ باوەڕت پێمکردبێ"

بە جدیەوە وتم
"بێگومان باوەڕت پێدەکەم"

ناری بزەیەکی بۆم کرد
کە یەکەم جارە بە خەندەوە بیبینم بەڕاستی زۆر جوانە ، خەندەکانی وەک ڕوناکی مانگ وایە کە تیشکەکەی ڕوخسارمی گەشاندەوە
"دەتوانم لە باوەشت بگرم؟"

سەری بە بەڵێ لەقاند
منیش لەباوەشمگرت سەرەتا بە ھێواشی دواتر بە توندی

لە ڕوانگەی ناریەوە

ئاھ جەستەی زۆر گەرمە
سوپاس پیاوە قۆزەکە کە باوەڕ بە قسەکانم ئەکەی ، هەست بە ئاسودەیی ئەکەم ، لە کۆتاییا ڕوداوەکەم لای کەسە ڕاستەکە باسکرد

دوای چەند خولەکێک جۆنگکوک باوەشەکەی پچڕاند
سەیری کردمو وتی
"دەتەوێت خۆم خواردنت بۆ ئامادەبەکم یان لە دەرەوە داوای بکەین"

ئمم خۆت ئامادەی بکە تۆ خواردنی خۆش ئامادە ئەکەی ھەرچەندە تاوەکو ئێستا تەنھا یەکجار خواردنی تۆم خواردوە
"خۆت ئامادەی بکە"

جۆنگکوک بزەیەکی کردو ھاتە پێشەوەو ماچێکی ڕومەتەکانی کردم
ھەستم بە گەرمی ڕوخسارم ئەکرد
سەرم بەرزکردەوە جۆنگکوک بە دڵخۆشیو بزەوە سەیرم ئەکات
دڵنیام کە ڕومەتەکانم سوربونە لەبەر شەرم بۆیە ئاوا سەیرم ئەکات ، ئیتر ئەو پیاوێکە منیش کچێک بێگومان شەرمی لێئەکەم
جۆنگکوک ھەڵساو وتی
"دەتەوێت لەگەڵم بێیت؟"

𝐃𝐨𝐧'𝐭 𝐋𝐞𝐚𝐯𝐞 𝐌𝐞 || JJK Where stories live. Discover now