-6-

469 105 8
                                    


دوای دوو هەفتە

Jungkook POV

بەیانی لەخەو ھەڵسام ھێشتا ناریم لەنێو باوەشبوو
توندتر بەخۆمەوە نوساندم
دوای دە خولەکێک جوڵایەوەو چاوەکانی کردەوە
بە قۆڵە باریکو بچوکەکانی منی کەمێک گوشی دواتر خۆی شلکردەوەو چاوەکانی داخستەوە

دووبارە خەوتەوە من درەنگ دەکەوم بۆ کار پێویستە ئێستا ھەڵسم
بەڵام دڵم نایەت لەخەوی ھەڵسێنم
بەڕاستی زۆر کیوتو جوانە

ئاھ درەنگە پێویستە ھەڵسم

بەھێواشی دڵبەرەکەم لەنێو باوەشی خۆم دەرھێناو ھەڵسام
خەبەری بویەوە بەچاوی خەواڵویەوە سەیری کردم و وتی
"دەڕۆی بۆ کار؟"

"بەڵێ گیانەکەم دەڕۆم بۆکار بەڵام تۆ ھەڵمەستە من نانی بەیانیت بۆ ئامادە ئەکەم نانی نیوەڕۆشت بۆ لەنێو بەفرگرەکە دائەنێم ئینجا ئەڕۆم"

قسەکانم کردو ویستم بڕۆم بۆ ژورەکەم بەڵام ناری لە دواوە لەباوەشی گرتمو بەپاڕانەوەوە وتی
"تکایە مەڕۆ"

من قسەی ئەوم پێناشکێت
خۆم سوڕاندو ئەوم لەباوەشگرتەوەو وتم
" باشە تاقانەکەم ناڕۆم بەڵام تەنھا ئەمڕۆ باشە چونکە باوکم لێم توڕە ئەبێت ئەگەر نەڕۆم بۆ کۆمپانیا"

ناری سەری بە بەڵێ لەقاندو بزەیەکی کرد منیش ماچێکی سەریم کرد
ناری سەیری کردمو وتی
"خەومدێت با دووبارە بخەوینەوە"

𝐃𝐨𝐧'𝐭 𝐋𝐞𝐚𝐯𝐞 𝐌𝐞 || JJK Where stories live. Discover now