خەونەکان
خەونەکان ئەوەی کەم کەس توانای بەدیهێنانی هەیە کەسانێک کە بە توانا و زیرەکن
باش دەزانم گەنجی تا چ ڕادەیەک دەتوانێت بە ئازار بێت هەرکام لە گەنجەکان لە ناو دونیایەک خەم و خەفەت ژیان بەسەر دەبەن گەنجەکان ژیر نین چۆن دەکرێ هەموو ڕۆژێک لە ژیان بەردەوام بیت بەبێ ئەوەی بزانی چی دەگوزەرێ...؟ هەموان کەڵک لە تۆ وەردەگرن هەموان هانت دەدەن کە ئەو بۆنە بکڕیت یان ئەو جلانە بپۆشیتکەم کەس هەیە وەک من ئەم هەلانە بکاربهێنێت ببێت بە کەسێکی پێگەشتوو
لەڕێگەیەوە خەونەکانی بەدی بێنێت﴿تام و چێژ لە گەنجێتیت وەربگرە هەرگیز جارێکی دیکە گەنج نابیتەوە وەک ئەوەی ئێستا وایت!﴾
"ڕەین ئامادەیت؟"
گوێم لە دەنگی هاوڕێکەم بوو بانگی کردم کە لە هەمان شوێنی من کاردەکات"سویۆنگ ئێستا تەواو دەبم "
بە زەردەخەنەوە پێم وت هەموو ئەوانەی بەردەمم کۆکردەوە جانتاکەم هەڵگرت و ڕۆشتم"تەواو بووم"
بە زەردەخەنەوە وتم قۆلم لە دەوری قۆلی هاوڕێکەم ئاڵاند سەیرم کرد"بڕۆینە کوێ؟"
سویۆنگ پرسی ئەمڕۆ بە تەواوی ماندووم دەمەوێت کەمێک پشوو بدەم"هەر شوێنێک کە بتوانین تێیدا پشوو بدەین"
"ئێستا دەتبەم بۆ شوێنێکی خۆش"
سویۆنگ وتی وەک منداڵێک دەستم گرتبوو نەمدەزانی بۆ کوێ دەڕوات تەنها لەگەڵیدا دەڕۆشتم"چاوەکانت دابخە"
پێش ئەوەی بگەینە شوێنەکە چاوەکانم داخست دەستی گرتم بۆ ئەوەی بمبات بۆ ئەو شوێنەی دەیەوێت کەمێک ڕۆشتین دەستی لابرد لەسەر چاوم"سوپرایز"
کەمێک بە هاوارەوە وتیلەبەردەم شوێنێک وەستابوین چاوەکانم فراوان بوون بەتەواوی لە شوێنەکە وورد بومەوە شوێنێکی کۆن بوو تەنها دەرگاکەی دیار بوو هەموو شوێنەکە بە گوڵ و گیا داپۆشرابوو لەسەر دەرگاکە نوسرابوو (open) واتا کراوەتەوە
لەسەرەوەش نوسرابوو《کتێبخانەی نامگیل 》سەیری سویۆنگم کردوو دواتر بەیەکەوە چوینە ژورەوە دوبارە سەرم سوڕما لەوە ئەچوو ئێرە زۆر کۆن بێت شوێنێکی بێدەنگ بوو بەردەوامیمدا بە ڕۆشتن
"ئێرە ناوازەیە"
بەسەر سوڕمانەوە وتم"چۆن ئێرەت دۆزیەوە؟"
لە سویۆنگم پرسیویستی قسەبکات بەڵام هەردوکمان ترساین کە لە پڕ دەنگێکی کەسێکمان بیست ئاوڕمان دایەوە
YOU ARE READING
ڪــێشـەیے مــن تــۆ نــیـت J.JK
Romanceدەزانیت ئەوەی ڕویدا وایکرد چیتر نەمەوێت خۆر ببینم ...!؟