Chapter 6

71 12 0
                                    


شەوێکی مانگی یانزە بوو شەوێکی سارد بوو  کات درەنگی کردبوو بەڵام دەبوو هێشتا لە کتێبخانەکە کار بکەم تەنیا هۆسۆک لێرە مابویەوە تایهیۆنگ سویۆنگ بەڵێ دوو خۆشەویستە نوێیەکە بەیەکەوە گەڕانەوە

زوو زوو هەناسەیەکی قوڵم هەڵدەمژی سەیری سەر مێزەکەم دەکرد دوبارە بێ هیوا دەبووم چونکە کاغەز و کتێبی زۆری لەسەر مابویەوە دەبوو هەمویان ڕێکبخەم تاوەکو درەنگانی شەو

" ڕەین "
هۆسۆک بانگی کردم

"بەڵێ هۆسۆک"
کەمێک دەنگم بەرز بوو دەمویست گوێی لێبێت کە وەڵامی دەدەمەوە

" هاوڕێیەکت بانگت دەکات "

هاوڕێ..؟ سەردانی من ..؟ کەمێک بیرم کردەوە من هاوڕێیەکی دیکەم هەیە بەم شەوە سەردانم بکات ...؟

ڕۆشتمە لای هۆسۆک بە هێواشی وتم " کێیە..؟"

شانەکانی بەرز کردەوە بەو مانایەی کە نازانێت کێیە هەنگاوەکان بە هێواشی دەنا تاوەکو گەشتمە دەرەوەی کتێبخانەکە

گەرمیەک بە ناخمدا تێپەڕی هەستم دەکرد لەم سەرمایەدا من هێشتا ناخم گەرمە باوەڕم نەدەکرد منی لە بیرمابێت زەردەخەنەم کرد

سەیری کردم هەستم دەکرد چاوەکانم دەدرەوشێنەوە بە بینینی بە جۆرێڪ سەرم سوڕما بوو وتم

"سڵاو .... جۆنگ ڪووڪ خۆشحاڵم ڪە لێرەیت  "

" منیش زۆر خۆشحاڵ بووم ڕەین "
بەهەمان شێوە زەردەخەنەی ڪرد

" وەرە بڕۆینە ژورەوە "

بەرهەڵستی نەکرد لە پێشیەوە ڕۆشتم بۆ ئەوەی کتێبخانەکەی پیشانبدەم

هۆسۆک دەرکەوت " هۆسۆک ئەمە جۆنگ کووکە "

هۆسۆک زەردەخەنەی کرد و دەستی بۆ تەوقە ڕاگرت جۆنگ کووک تەوقەی لەگەڵ کرد و وتی " خۆشحاڵ بووم جۆنگ کووک"

" منیش هەروەها "

دواتر لەگەڵ جۆنگ کووک ڕۆشتمە شوێنەکەی خۆم و وتم " وەرە ژورەوە"

هاتە ژورەوە و سەیری شوێنەکەی دەکرد هەموو ئەو کتێبانەی دەیان خوێنمەوە ڕەفەکانی کتێبەکان مێزە پەرش و بڵاوەکان و ئامێری چاپکردنی کتێبەکان

ئەو سەرنجی هەمووی دەدا " کەواتە ڕەین نوسەرە..؟"

زەردەخەنەم کرد و وتم " شتێکی لەو شێوەیە "

" دەتوانم کتێبەکەت بخوێنمەوە "

" کامەیان ..؟ هەستە هاوبەشەکان ..؟ خۆری ژیان ..؟ ئۆقیانوس ..؟"

ڪــێشـەیے مــن تــۆ نــیـت J.JKWo Geschichten leben. Entdecke jetzt