"سویۆنگ ئامادەیت...؟"
بەپەلە هاتە دەرەوە لەبەردەمم وەستا و وتی "بابڕۆین"
خۆمان ئامادەکرد تایهیۆنگ و هۆسۆکیش هاتن بەسەیارەکەی هۆسۆک ڕۆشتین بۆ ئەو ئاهەنگەی ئەم شەو یەکێک لە هاوڕێکانمان ڕێکی خستووە بەهۆی بەدەستهێنانی باشترین خەڵات وەک نوسەرێکی بەتوانا
ماوەیەک گفتوگۆمان کرد تاوەکو گەشتین ڕۆشتینە ژورەوەی هۆڵەکە زۆر کەسی لێبوو هێشتاش خەڵک بەردەوام بوون لە هاتن ئێمە لای مێزێک وەستاین
کەسێک بە زەردەخەنەوە بەرەو ڕوومان هات باوەشی کرد بە تایهیۆنگ و هۆسۆکدا سەیری ئێمەی کرد
"خانمان ئێوەش بەخێربێن"
بە زەردەخەنەوە وتی"زۆر سوپاس نامجون "
من و سویۆنگ بەیەکەوە وتمان ئەویش زەردەخەنەی کردەوە"پیرۆزە هاوڕێ "
تایهیۆنگ بە نامجونی وت"زۆر سوپاس تایهیۆنگ"
دوای ماوەیەک ئێمە بەیەکەوە گفتوگۆمان دەکرد تایهیۆنگ و هۆسۆک لەگەڵ هەندێک هاوڕێی خۆیان قسەیان دەکرد
سویۆنگیش تەنیا گوێی بۆ تایهیۆنگ ڕاگرتبوو بۆ هەموو وردەکاریەکی تایهیۆنگ دەگەڕا لە قسەکانی
منیش کەمێک چاوم بە هۆڵەکەدا گێڕا چاوم لە گۆشەیەکی هۆڵەکە جێگیر بوو کەمێک ورد بومەوە بەڵام هەر کە وام کرد چاوەکانم فراوان بوو ترپەکانی دڵم دەنگیان دەبیسترا
زەردەخەنەیەک هاته سەر ڕوخسارم دانیشتبوو لەسەر یەکێک لە کورسیەکان بە تەنیا وە سەیری لای ئێمەی دەکرد
لەو بڕوایەدا نەبوو کوڕی خاوەن چاوە ڕەشەکان لێرە بێت بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێم بەرەو ڕووی ڕۆشتم
"سڵاو جۆنگ کووک"
سەیری چاوەکانیم کرد ئەو چاوانەی لە نێو ئەو هەموو کەسە ناسراوتر دیارن بۆ من
"سڵاو لە تۆش"
بە شێوەیەکی ئاسایی وتی"دەتوانم دابنیشم...؟"
پرسیم بەڵێ دەمەوێت زیاتر بیناسم"بەڵێ"
لە بەرامبەری دانیشتم نەمدەزانی چ بابەتێک بکەمە دەستپێک لەگەڵ ئەو کەمێک بێدەنگ بوین دواتر وتم
"نامجون دەناسیت....؟"
ئەوە ئاهەنگی نامجونە بێگومان دەبێت بیناسێت یان هاوڕێ بن
BẠN ĐANG ĐỌC
ڪــێشـەیے مــن تــۆ نــیـت J.JK
Lãng mạnدەزانیت ئەوەی ڕویدا وایکرد چیتر نەمەوێت خۆر ببینم ...!؟