شەوێڪی فێنڪی شەمە لەسەر یەڪ شەمە بوو لەسەر ڪارەوە بە سەیارەڪەی جیمین دەگەڕامەوە ماڵەوە گوێم لە گۆرانیەڪی هێمن دەگرت
خەریڪ بوو شەقامەڪان قەرەباڵغ دەبوو خێرایەڪەم زیاد ڪرد تاوەڪو زووتر بگەڕێمەوە ماڵەوە چەند خولەڪێڪ بەو خێرایەوە بێ ڪێشە شۆفێریم ڪرد
موبایلەڪەم لە دەست ڪەوتە خوارەوە بۆ تەنیشت شوێنی شۆفێریەڪە چاوەڪانم لەسەر ڕێگاڪە بوو لە ڪاتێڪدا بەدەستەڪانم بۆ موبایلەڪەم دەگەڕام بۆ یەڪ چرڪە چاوەڪانم لەسەر ڕێگاڪە نەما
دەنگی هۆڕنی سەیارەیەڪ بەرز بویەوە سەیارەیەڪ بەرەو ڕووم هات چاوەڪانم فراوان بوو چاوەڪانم داخست و ئەوەندەی توانیم بەخێرایەڪی زۆر وەستامەوە گرت بە خێرایەڪی زۆرەوە سەیارەڪە وەستا
سەرم بەر سوڪانی سەیارەڪە ڪەوت تەنانەت پشتێنی سەلامەتیەڪەش ڪاریگەری نەبوو بەهۆی خێرایەڪەمەوە هەناسەڪانم خێرا بوون لێدانی دڵم نائاسایی بوو سەرم بەرز ڪردەوە قژم بەسەر نێو چاوانمدا هاتبووە خوارەوە
هێشتاش هەردوو دەستم بە توندی بە سوڪانی سەیارەڪەوە گرتبوو بە هەناسە ناڕێڪەڪانمەوە سەیری شۆفێری سەیارەڪەی بەرامبەرم ڪرد
لێوەڪانم لەیەڪ جیابونەوە لەبەر ئەو شۆڪەی تێی ڪەوتبووم ئایا ئەمە پێی دەڵێن قەرەبوڪردنەوە لەیەڪ چرڪەدا...؟
پاش چەند چرڪەیەڪ بە دەستە لەرزیوەڪانم دەمویست پشتێنی سەلامەتیەڪە بڪەمەوە لە سەیارەڪە هاتمە خوارەوە
شۆفێرەڪەش هاتە خوارەوە هەستم دەڪرد قاچەڪانم دەلەرزێت لە ترسا بۆچی لە ناو هەموو سیئۆلدا ئەو...؟
بەرەو ڕووم هات هێشتا بیرم دەګردەوە چی ئەگەر نەمتوانیبا سەیارەڪە بوەستێنم ...؟
" جۆنگ ڪووڪ "
ناویم هێنا فرمێسڪێڪ بە چاوەڪانمدا هاتە خوارەوە تەنیا بە بیر ڪردنەوە لەوەی خەریڪ بوو خۆم و ئەویش لە ناو ببەم بەهۆی بێ ئاگایم زۆر دەیترساندم" تۆ باشیت...؟ سەرت خوێنی لێدێت "
بە نیگەرانیەوە پرسی ڪاتێڪ دەیویست ترسەڪەی بشارێتەوەخێرا گەڕایەوە لای سەیارەڪەی چەند پارچە ڪلێنسێڪ و پلاستەری هێنا خوێنەڪەی بۆ پاڪ ڪردمەوە پلاستەرەڪەی لێدا دەمزانی برینێڪی گەورە نییە بەڵام من هێشتا ترسا بووم
" بمبورە "
سەرم داخست بەڵام شانەڪانی گرتم سەیری ڪردم زەردەخەنەی ڪرد و وتی
" ڪێشەنیە بەڵام جارێڪی دیڪە ئاگادار بە با هیچت بەسەر نەیەت "
بە خەم خۆریەوە وتی
BINABASA MO ANG
ڪــێشـەیے مــن تــۆ نــیـت J.JK
Romanceدەزانیت ئەوەی ڕویدا وایکرد چیتر نەمەوێت خۆر ببینم ...!؟