chapter 3

74 14 1
                                    


"زۆر سوپاس بەڕێزم "

بەدڵخۆشیەوە وتم و واژۆم لەسەر چەند کاغەزێک کرد کە دوبارە ئەو نوسراوە کۆن و سەیرانەی لەسەر بوو بە زەردەخەنەوە وتم

بەڵام شتێک وایکرد بوەستم کەسێک پشتی لە من بوو سەیری کتێبەکانی دەکرد باڵایەکی بەرزی هەبوو چاوەکانم بە وردی هەموو شوێنێکی ئەو کوڕەیان دەپشکنی چاکەتێکی درێژی ڕەشی پۆشیبوو کڵاوێکی لەسەر بوو نەمدەتوانی ڕوخساری ببینم بەڵام کەمێک قژە ڕەشەکەی دیار بوو

هەستێک پەلاماری ناخمی دا تامەزرۆیی بۆ زانینی ناوی کەسێک کە یەکەم جارە بیبینم بە هێواشی بەرەو ڕووی ڕۆشتم

"خاتوونەکەم"
لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە سەرم ڕاوەشاند زەردەخەنەیەکی ساختەم خستە سەر ڕوخسارم سەیری هەمان شوێنم کرد بەڵام کوڕەکەی لێ نەمابوو

"بەڵێ بەڕێزم "
پیاوە بەتەمەنەکە وتی

"دەبێت ئێستا کتێبخانەکە دابخەم بەیارمەتیت"

"ئۆهـ ببورە دوبارە سوپاس بۆ قبوڵ کردنەکە"

بۆچی خۆ هێشتا زووە ؟ بۆچی لەم کاتە کتێبخانەکە دادەخات؟ ئەی ئەو کوڕە چی لێهات لە چرکەیەکدا وون بوو

٭٭٭

"هێی ڕەین چیت بەسەر هاتووە؟"
س

ەیرم کرد تایهیۆنگ وەستاوە و سەیرم دەکات بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد


"بەڵێ تایهیۆنگ"
پرسیم

"زۆر دەمێکە بانگت ئەکەم بەڵام وەڵامت نییە "

بانگی منی کردووە بەڵام من گوێم لە ناوی خۆم نەبووە بە تەواوی خەیاڵم ڕۆشتبوو ئەو کوڕەی بە تەواوی ڕەشی پۆشی بوو لە مێشکم نایەتە دەرەوە

"ببورە تەنها کەمێک خەیاڵم ڕۆشتبوو"
سەرم ڕاوەشاند و زەردەخەنەی کرد

"کێشەنیە ڕەین "
تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و گەڕایەوە سەر کارەکەی سەیری کۆمپیوتەرەکەم کرد دەستم کردەوە بە کارەکانم ماوەیەکی ئێجگار زۆر خەریکی کارکردن بووم پشتم بە کورسیەکەمەوە حەساندەوە چاوەکانم داخست

"ڕەین؟"
دوبارە تایهیۆنگ بانگی کردم سەیرم کرد دەستی خستە پشت قژیەوە دەیویست شتێک بڵێ بەڵام نەیدەتوانی

"تایهیۆنگ ئاسودەبە دەتەوێت چی بڵێیت؟"
بە زەردەخەنەوە وتم دیار بوو شەرمی دەکرد ئەوەش جوانتر دەری دەخست

ڪــێشـەیے مــن تــۆ نــیـت J.JKOnde histórias criam vida. Descubra agora