chapter 2

90 14 0
                                    


بیردەکەیتەوە لەگەڵ کۆتایی هاوین وەرزە دڵخوازەکەت دێت و دڵخۆش دەبیت هەستەکانت لەگەڵ وەرزەکەدا تێکەڵ دەکەیت بەجۆرێک لێکچواندن لەنێوانیان دەکەیت  فرمێسکەکانت کە وەک باران باسیان دەکەیت بای سارد وەک هەناسەکانت هەروەها خەمەکانت وەک هەور

ئارەزوو دەکەیت لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە لەکاتێکدا باران دەبارێت سەیر بکەیت چۆن گەڵای درەختەکان دەوەرن لەپەنجەرەی ژورەکەتەوە سەیری دەرەوە دەکەیت کە دڵۆپە بارانەکان چۆن بەر پەنجەرەکەی بەردەمت دەکەون زەردەخەنەیەک دەکەیت بیردەکەیتەوە کە ئەمە جۆرێکە لە خۆشبەختی

"لەکۆتایدا"
هاوارێکم کرد بە دڵخۆشیەوە چەندین جار سەیرم کردەوە لەکۆتایدا توانیم ئەو چەند دێڕەی کۆتایی کتێبەکەم تەواو بکەم ماوەی ساڵێک دەبێت خەریکم بە نوسینی کتێبێک بەناوی "هەستە هاوبەشەکان"

"پێویستە چاپی بکەم "
بەخێرای هەستامەوەو ڕۆشتمە لای ئامێری چاپکردنەکە یەکە بەیەکە پەڕەکانم چاپکرد وە دیزاینی دەرەوەی کتێبەکەم سپاردووە بە سویۆنگ ئەو وتی بەجوانترین شێوە بۆم دەکات
منیش چاوەڕێی ئەوم نزیکەی سێ کاتژمێرم پێچوو تاوەکو چەند دانەیەکم لە کتێبەکە چاپکرد

"تەواو بویت؟"
لە سویونگم پرسی هێشتا لەسەر کورسیەکە بەرامبەر کۆمپیوتەرەکە دانیشتووە کۆتا دوگمەی داگرت و وەڵامی دامەوە

"تەواو"
هەناسەیەکی هەڵمژی و سەیری کردم

"زۆر سوپاس سویۆنگ ماندووم کردیت"
سەیری کردم

"تەنها باوەشێک لەلایەن هاوڕێکەمەوە جێگەی هەموو سوپاسێک دەگرێتەوە"
دەبێت بڵێم قسەکانی نوسەرێک هەر بەم شێوەیە کاریگەر دەبێت هەستایەوە منیش باوەشم کرد دوای ماوەیەک سەیری کردم وەک ئەوەی بیرۆکەیەکی بۆ هاتبێت

"چی ئەگەر کتێبەکەت لە کتێبخانەی نامگیل دابنێین؟"
بیرم کردەوە واتا کتێبەکەی منیش ببرێتە کتێبخانەی نامگیل وەک هەموو نوسەرەکانی دیکە وەک ئەو نوسەرەی کە ناوی لەسەر کتێبەکەی نییە

"بۆ نا دەتوانین بیبەین"
زەردەخەنەم کرد سێ کتێبم هەڵگرت ڕۆشتمە دەرەوە و چاوەڕێی سویۆنگم دەکرد

"بابڕۆین"

سویۆنگ  هاتە دەرەوە بەیەکەوە بەڕێکەوتین بۆ کتێبخانەکە دوای ماوەیەکی زۆر گەشتینە شوێنی مەبەست ڕۆشتینە ژورەوە لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە دەنگی زەنگێکمان بیست کەبە دەرگاکەوە بوو دەمزانی پیاوە بەتەمەنە دایناوە بۆ ئەوەی ئاگاداری هاتنی خوێنەر و کڕیارەکان بێت بینیمان دانیشت بوو سەیری کردین جیاواز لە پێشتر کە هاتین ئێستا کەسانێکی زۆر لێرەن و سەیری کتێبەکان دەکەن

ڪــێشـەیے مــن تــۆ نــیـت J.JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora