وەکو شێتێک بەسەر شەقامەکاندا ئەسورامەوە پێلاوەکانم لەبەر کردەوە و جێمھێشتن و بەپێی پەتی بەنێو سیۆلدا ئەسورامەوەو لەھەر سوچێک لەھەر شوێنێک لەگەل ئەو یادگاریمان لێی دروست کردبوو لەھەموو شوێنێک ئەوم ئەبینی رای ئەکرد بەدوامدا پێئەکەنی لەباوەشی ئەگرتم
فرمێسکەکانم بوونە ھەمیشەیی و نەیانزانی وەستان چیە
کەشەکەی ساردی کردبوو بەلام من ھەستم بە ھیچ نەئەکرد وەکو ئەوەی دلم لەدەستدابێ لەناکاو ھەستم بە ئازارێکی پیس ئەکرد ھەناسەمی تەنگ ئەکرد لە ئاوێنەی دوکانەکانی سەر شەقام سێری خۆمم کرد زۆر شێواو بووم و لە کەسێکی بێ مال و حال ئەچووم گەرامەوە مالەوە بینیم ھەندێک کەس لەبەر دەرگای مالەکەم وەستابوون سەیریانم کرد یەکێکیانم ناسیەوە کە شوفێری مالی بەرێز جیۆن بوو بۆ ساتێک ھیوایەک دلخۆشیەک ھەبوو لە ناخما بەلکو ئێستا لەگەل خۆی بمبا بۆ لای خۆشەویستەکەم بەلکو ھاتبێت بەدوای مندا؟!'سلاو گەورەم'
خۆی بۆم چەماندەوە ئەو کورێکی زۆر باش و میھرەبانە
سەرم بۆی لەقاند سێری نێو چاوەکانمی کرد روخساری خەمبار دیاربوو'بەداخەوەم گەورەم بەراستی زۆرم پێ ناخۆش بوو'
زەردەخەنەیەکم کرد بۆی رومەتە تەرەکانم ئازاریان ھەبوو بەھۆی ئەو بایە سارد و تێژەوە
'گەورەم بەرێز جۆنگکووک منی ناردوە وتی ئەو خانوەی فرۆشتوەو پێویستە چۆلی بکەیت..'
تایھۆنگ : نەخێر مافی ئەوەی نیە لە مالەکەم دەرم بکا
لەناکاو ھەموو ھیوایەکانم سوتان
ئەخر ئەیەوێ لە مالی خۆم دەرم بکا؟!
من کە ئەمویست لەگەل یادگاریەکانی بژیم؟!
مافی ئەوەم نیە؟!!'ببورە گەورەم بەراستی داوای لێبوردن ئەکەم'
ئەزانم ئەویش ناچار کراوە گەرنا ئەو لەوپیاوە خراپانە نیە
ئەزانم خۆشەویستە شێتەکەم ناچاری کردوەتایھۆنگ : بە جۆنگکووک بلێ ناتوانێ لەنێو مالی خۆم دەرم بکا ..مافی ئەوەی نیە
ویستم برۆمە ژوورەوە
'بەلام گەورەم ئەم خانوە فرۆشراوە
خاوەنەکەی داوای چۆل کردنی ئەکا'من نەک خانوەکەم خۆشەویستەکەشم فرۆشراوە
خۆشەویستەکەم بوو بە ھی یەکێ تر
مالەکەم بوو بە ھی یەکێ تر
خودا خۆی ھەموو شتێکی بینی..ئەزانێ کە چەنێک زولمم لێکراتایھۆنگ : شتەکانم کۆ ئەکەمەوە
رۆیشتمە ژوورەوە بۆنی ئەو تەواوی مالەکەی تەنی بوو چاوەکانم دوخست بۆنی تا قولایی ناخم رۆیشت دووبارە فرمێسکەکانم..سەیری ھەموو سوچێکی مالەکەمم کرد کە رۆژانێک لەگەل ئەودا تیایدا ژیاوم
ئەخر من ئێرەم زۆر خۆشەوێ نەمەویست جێی بھێلم
نەمئەویست بێ نازی بکەم ئەمویست بۆ ھەمیشە لێرە بمێنمەوە لەگەل خەیالت بۆچی ئەخر کووک؟لە دلت دەرت کردم لە ژیانت دەرت کردم رازی بووم بەلام بۆچی لە مالەکەم ؟!!شایەنی ئەوەبووم؟!
رۆیشتمە ژوورەکەمان جانتاکەمم داناو شتەکانم کۆ کردەوە
وێنەی ھاوسەرگیریمان کەلەسەروی جێگاکەمان بوو ھەلم گرت و سێرم کرد چەنێک جوانە لێرە چەنێک خۆشی ئەوێم..ماچی وێنەکەم کرد و لەنێو جلەکانم شاردمەوە
ھەموو یادگاریەکانمان ھەموو شتەکانم برد لەگەل خۆم ھەمووی..شوشەی عەترەکەی لەسەر مێستەوالێتەکە بوو ھەلم گرت و ماچم کرد بەلکو یەک تۆز ھەست بەوە بکەم کە لەلامە؟!شتەکانم کۆ کردەوەو بۆ دواجار سێری ژوورەکەمانم کرد جێگاکەمان کە شەوانە تا بەیانی لەسەری خۆمم پێ ئەبەخشی چیتر ھیچ شتێ نەماوە سەیری ھەموو سوچێکی ژوورەکەمانم کرد چیتر نایبینمەوە ئەخر..
رۆیشتمە دەرەوەو دەرگاکەم بە نەرمی داخست و بەنێو مالەکەدا ئەسورامەوەو سەیری ھەر شوێنێکم ئەکرد ئەوی لێبوو پێئەکەنی بۆم لەھەموو شوێنێک ئەو قەنەفەیەی کە شەوانە لەباوەشی دائەنیشتم و سەیری تیڤیمان ئەکرد ھەموو شوێنێک بۆمن تایبەتە بۆکۆتا جار لەلای دەرگاکە وەستام سەیری ھەموو شوێنێکم ئەکردتایھۆنگ : ھەموو سوچێکی ئەم ماڵە شاھێد بن کە من خراپ نەبووم بۆی..ھەموو سوچێک شاھێد بێ کە جۆنگکووک منی لێرە دەرکرد..ھەموو شتێکی ئەم ماڵە شایەت بێ جۆنگکووک خراپەی لەگەل دڵم کرد
بۆدواجار بە گریانەوە لەوێ رۆیشتمە دەرەوەو ئەو مالەی کە دوو سال بەر لەئێستا بە دلخۆشیەوە بە جلی زاوایەتی بە دلێکی پر لە سۆز و خۆشەویستیەوە بۆیەکەم جار ھاتمە نێوی لەگەل ئەو..شایەت بن ئەمرۆ دوای ئەو ھەموو خۆشەویستیە من ھێشتا وەک خۆمم ھێشتا وەک یەکەم جار خۆشم ئەوێ ئێستاش بەتەنھا و بە دلێکی قورس و پر لە گلەییەوە ئەوەتا ئێرە جێ ئەھێلـم بە دلێکەوە کە ھەرگیز نەیئەویست ئەو کارە بکا...
رۆیشتمەوە مالی باوکم دووبارە ئەومالەی کە دووسال بەر لە ئێستا بە بەدلێکی خۆشەوە لێی ھاتمە دەرەوە ئەمرۆ دووبارە گەراومەتەوە ئەمجارە بە دلێکی وێران و شکاوەوە بە جلێکی رەشەوە بە پێی پەتی و سەرو کەلەی ناپەسند جانتاکەمم لەدەست بوو کە یادگاریەکانمانی تیایە لەدەرگام دا دایکم دەرگاکەی کردەوە ھەر ئەوەندە زانیم دایکمەو تەواو چیتر ھیچم نەبینی و بەرچاوەکانم رەش بوون.
'ئەترسم خودا بەخراپی تۆلەی منی لێبکاتەوەو ئەویش خۆی لەبەر ئازارەکەی رانەگرێ ئەترسم وەک من بەھێز نەبێ'
ھەتیم خوێنەرەکانم گەلەک زمان لوسن خۆ ھەر دەرێم پارتی دانانێم و پێم دادەنێن💀😭
لەو چیرۆکەی تای زۆر خراپ ئاشقە💔💔💔
لە پارتەکانی داھاتوو ئاشقتریش دەبی چتان دیتیە
ئەکتیڤ بن🙂🙂
باییی🙂🙂🙂🙂🙂
Love all
Ashna.v
YOU ARE READING
تــۆ چـارەنووسی من بووی||tk✔️
Fanfictionتەنھــا یەک ھــۆکار تەنھــا یـەک ھـۆکار بەس بوو جۆنگکووک خـۆزگـە ئەمزانی چــی وای لــێکـردیت خـیانەت لە خـۆم و ئیشـقەکــەم بـکەیت.! • • • • • • • Jungkook«TOP» • Taehyung«BOTTOM» • Taekook>>> • • Start:22/JAN/2023 End:24/APR/2024 • • Wri...