بــەشــی پــانزەھـەم

951 200 271
                                    

نەمتوانی جلێکی تایبەت بدۆزمەوە
ھەموو شتەکانم وەک یەک بوون دووبارە بوون ئاسایی بوون
بەلام لەبەر جۆنگسووکیش ئەمویست باش دەربکەوم

دواجار جلەکانم ھەلبژارد و کۆتێکی قاوەیی درێژم لەبەر کرد
ھەستم کرد گرنگیم بە رووخسارم دابوو
ھەستم کرد پەرۆشیەک لەناخم ھەبوو..ئەخر ئەزانم ئەو ئەبینم
ئەی ناکرێ خۆمی بۆ جوان بکەم؟

دوای ئەم ھەموو سالە دیدارێکمان بۆ رێک کەوتوە
ئەی نابێ خۆشەویستی جیۆن جۆنگکووک لە ھەموویان جوانتر بێت و ئەویش شانازی پێوە بکا؟

رۆیشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم جۆنگسووک پشتی لێم بوو بەلام ھەر کە ھەستی کرد لەوێم ئاوەری دایەوە بۆم..
چەند ھەنگاوێک ھاتە پێش بەلام سەیر تێم راما بوو

ئەبینیت؟
چاوم بە باوکت ئەکەوێت
چۆن دیارم؟بەدلی ئەبێ؟

ئەوە ئەو قسانە بوو کە پێویست بوو پئی بلێم
بەلام لەناکاو دەستمی گرت و ماچی پشتی دەستمی کرد

جۆنگسووک : بۆچی کیم تایھۆنگ؟؟

سەرم جولاند
لە مەبەستی تئنەگەیشتم

جۆنگسووک : ئەم ئامادەکاریە بۆ کێ؟
بەخاتری کێ؟

بە خاتری چاوە رەشەکانی
بە خاتری ئیشقی تەمەنم
بە خاتری پیاوێک کە ھەموو تەمەنی خۆی لە دلم حەشاردا

تایھۆنگ : بۆ باوکت..گەمژە

جۆنگسووک : بەلام بۆچی خۆت ئەونە جوان ئەکەیت ھم؟
دواتر ھیۆنگم لێ ئەبەن

ئەو نەیزانی
ئەو ھێشتا نافەھمێت کە ھەموو ژیانی من بۆ خۆی و باوکی بوو
نەیزانی...

تایھۆنگ : ھھـ کەس نایبا

جۆنگسووک : ناتوانیت گرەنتی ئەوە بکەیت

تایھۆنگ : برۆین؟

جۆنگسووک : بەلێ بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکم ھاتووم
ھاورێکانم ناردۆتە دوای

تایھۆنگ : بەلام مۆلەتی شوفێریت نیە..ئەتەوێ توشی کێشەمان بکەیت؟!

جۆنگسووک : گومانت ھەیە لەوەی چەنێک شوفێرێکی باشم؟

تایھۆنگ : خۆم شوفێری ئەکەم..مناڵ

***

لەگەل جۆنگسووک رۆیشتینە شوێنی ئاھەنگەکە
ئەوە ئاھەنگی لەدایک بوونی ھاورێیەکیان بوو و بۆیان کردبوو بە سوپرایز
دلخۆشیەکی راستەقینە لەچاوی جۆنگسووک ئەبینرا
ھیوام خواست بۆ ھەمیشە بەمشێوەیە بێت..
کوڕی من.

تــۆ چـارەنووسی من بووی||tk✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora