جۆنگکووک : جۆنگھیونیش لەوێ ئەبێت...
ھەرکە وتم ئەو بە شۆکەوە سەیری کردم بەلام نەیھێشت جۆنگسووک درکی پێبکات خێرا چاوی لەسەرم لابرد و سەیری پێش خۆی کردەوە
جۆنگسووک : بەراست مامە جۆنگھیون گەراوەتەوە؟؟
دەنگی پەرۆش دیار بوو ئەو لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوو و من شوفێریم دەکرد و تایھۆنگیش لە تەنیشتم بوو ، نامجون ھیۆنگ بانگھێشتی کردبووین بۆ نانی ئێوارە خانوەکەی تا رادەیەک لە دەرەوەی سیۆلە
زۆرجار لەوێ کۆدەبینەوە بەلام ئەمجارە یەکەم جارە تایھۆنگمان لەگەل بێتجۆنگکووک : بەلێ منیش ئەمرۆ زانیوومە
جۆنگسووک : واھ بەراستی بیری ئەکەم
کۆتا جار کە بینیم لە پرسەکەی دایکم بووسەری نزم کردەوە نازانم بە باسکردنی دایکی دووبارە دیاربوو خەمبار ببوو بەلام ھەر زوو ئەو ھەستەی نەما جار جار لەگەل تایھۆنگ قسەیان ئەکرد بەلام ئەوەی لێرە لە دلم بوو ئەوەبوو کە بۆ یەکجاریش تایھۆنگ قسەی لەگەل من نەکرد ئەسلەن گرنگی بە ھیچ وشەیەک نەدا کە لە دەمم ھاتە دەرەوە
گەیشتینە ئەوێ ھەرکە رۆیشتینە نێو باخچەی مالەکەی باشتر بلێم ڤێلاکەی..لەنێو باخچەکە خەریکی ئامادەکردنی مێزەکە بوو ھەر کە ئێمەی بینی زەردەخەنەی کرد و بەرەو روومان ھات
تایھۆنگم پێ ناساند..ئەبوو جۆنگسووک وابکات وەکوو ھاوسەری ئەو
بەلام ھێندە خراپیش نیە گەر خەزووری وابکات
لەکۆتایدا نامجون ھاورێی منەجۆنگھیون : ئەوە کێ ھاتوە
دەنگی جۆنگھیون ھات کە بە پێکەنینەوە وتی و ھەر کە ئاوەرمان دایەوە شۆک بوو چونکە ئەو ھیچ شتێک دەربارەی ھاوسەرگیریەکەی تای و جۆنگسووک نازانێت
سەیری تایھۆنگم کرد رەنگی زەرد ھەلگەرابوو
زۆر شلەژاو دیاربووجۆنگھیون : تایھۆنگ؟؟
لەبەرامبەر یەکتر وەستابوون سەیری یەکیان ئەکرد
چەند خولەکێکی تر بەمشێوەیە بوون تاوەکوو جۆنگھیون ھاتە پێشەوەو لە باوەشی گرت
ئەمزانی شتێکی لەم شێوەیە رووئەدات پێویست بوو زووتر بە جۆنگھیون بلێم و لانی کەم لەبەرامبەر جۆنگسووک وای نیشان بدەن یەکتر ناناسنتایھۆنگ : ھیۆنگ..
دەنگی نازانم بە شئوەیەک بوو وەکوو ئەوەی بە گریانەوە بانگی بکات وەکوو ئەوەی کەسێک زولمی لێکردبێت و ھاوار بۆ ئەو ببات
جۆنگھیون : تایھۆنگ چی ئەکەیت لێرە؟
دەستی خستبوە سەر شانی تای و لەبەرامبەری وەستابوو
فرمێسک لە چاوانی تایھۆنگ ئەبیندرا

BẠN ĐANG ĐỌC
تــۆ چـارەنووسی من بووی||tk✔️
Fanfictionتەنھــا یەک ھــۆکار تەنھــا یـەک ھـۆکار بەس بوو جۆنگکووک خـۆزگـە ئەمزانی چــی وای لــێکـردیت خـیانەت لە خـۆم و ئیشـقەکــەم بـکەیت.! • • • • • • • Jungkook«TOP» • Taehyung«BOTTOM» • Taekook>>> • • Start:22/JAN/2023 End:24/APR/2024 • • Wri...