بیرکردنەوە لە ژیانی رابردوومان خەریکە لەناوم ئەبا خەریکە رۆحم ئێرە جێئەھێلێ و ئەگەرێتەوە رابردوو
خەریکە من دووبارە لەگەل جۆنگکووکی رابردوو پەیوەندی ئەبەستم و ئاشقی یەک ئەبین بەلام تەنھا من ناتوانم دەستی لێبەم ھەر کاتێ لێی نزیک ئەبمەوە ئەروات و جێم ئەھێلێ تەنانەت بێئەوەی بیر بکاتەوە کە چەنێک بەرۆشتنی وێرانم ئەکا چەنێک لەدوای ون بونی ئەکەومە سەر چۆک وئەپارێمەوە بۆ بینینەوەیتایھۆنگ : سالیادی ھاوسەرگیریمانە
بە شۆکەوە سەیری کردم و چاوەکانی خەمی لێ ئەباری
تۆزێک لێم نزیک بویەوەجیمین : تایھۆنگ..
ئەوە لەبیر بکە باشە؟ھیچ سالیادێکی نەفرەتی بونی نیەبۆچی ئەبێ وابکەم؟
بەناچاری دەستم لێی بەردا
بەناچاری مالەکم جێھێشت
بۆچی ئەبێ بەناچاریش لەبیری بکەم؟بۆچی وابیر ئەکەنەوە من ئەبێ لەبیری بکەم؟تایھۆنگ : گەر ئەو لێرەبوایە بەیەکەوە سالیادی ھاوسەرگیریمان پیرۆز ئەکرد
بەبێدەنگی سەیری ئەکردم
بۆچی ھەموویان بێدەنگ ئەبن؟
بۆچی ئەویش لە کۆتاییەکان زۆر بێدەنگ بوو؟بۆچی قسەی نەئەکرد؟من نابیستم یان ئێوە ھەمووتان بێدەنگن و ئەتانەوێ بەمجۆرە من لەناو ببەن؟تایھۆنگ : ئەمرۆ یادی سێ سالەی ھاوسەرگیریمانە
بەلام ئەو لێرە نیە ھیۆنگ پێویستە چیبکەم؟فرمێسکەکانیم بینی لەسەر روومەتی
ئەوانەی منیش بێرەحمانە شوێنی خۆیان جێھێشتتایھۆنگ : بۆچی ئەگری ھیۆنگ؟خۆ ئێمە جیانەبوینەتەوە
ئەو لێرەیە لەلای من..دەستم خستە سەر دلم
ئەو لێرەیە..لەگەلم ئەژیتوند لەباوەشی گرتم نەمتوانی خۆم بگرم دەنگی گریانم زۆر نەفرەتیانە بوو
تایھۆنگ : ھیۆنگ...
جۆنگکووکم .....جیمین : تەواو تایھۆنگ
دەرمانەکانت بۆ ئەھێنم ئەبێ بخەویتتایھۆنگ : ناخەوم ئەخر سالیادی ھاوسەرگیریمانە دوایی جۆنگکووک وائەزانێ لەبیرم چوە
دەرمانەکانی ھێنا بەزۆر دەرخواردی دام منێک کە ھێزی بەرھەلستیشم نەبوو و ناچار خواردم
جیمین : بخەوە تایھۆنگ
بخەوە لەبیری بکەتایھۆنگ : سالیادی ھاوسەرگیریمانە ئەخر جۆنگکووکم تورە ئەبێ..
بەبێ دەنگی سەیری ئەکردم بەبێ قسە منیش کۆمەلێک قسە ھەبوون ئەمویست بیانکەم بەلام ھێزم نەبوو سەرم گێژی ئەخوارد لەناکاو بەرچاوم تەلخ ببو نەمئەتوانی بجولێم تاوەکوو ھەموو جەستەم سر بوو ودوبارە خەوە قورسە نەفرەتیەکە رایکێشام بۆخۆی....
~~~~~
تایھۆنگ : گەشتێکی پاریس قەرزارمی جیۆن
جۆنگکووک : تۆ داوای بکە من بە ھەموو جیھاندا ئەتگەرێنم
وەلامی دامەوە کاتێک خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بوو منیش جلەکانی خۆم وئەوم ئامادە کردبوو و بەیانیەکی ساردی زستان بوو دەبوو دوای نانخواردن برۆینە زانکۆ
تایھۆنگ : بەراستمە جۆنگکووک
با برۆین لە پاریس بژینجۆنگکووک : ئێ منیش بەراستمە
تۆ داوای بکە با من پێشکەشتی بکەمتایھۆنگ : چشش تەنھا بە قسە وائەلێیت
ئەزانی جۆنگکووک گەورەترین خەونی من دیتنی بورجی ئیڤلە لە نزیکەوە؟!لێم نزیک بویەوەو منیش گەرامەوە دواوە تا پشتم بە کەوەنتەرەکە کەوت و ھیچ رێگایەکم نەما ناچار خۆم بە دەستەوە دا
دەستەکانی لە ھەردوولام داناو زۆر نزیک بوویەوە
بەوچاوانەی ئاگری ئەھاوێشتە نێو روحمجۆنگکووک : ئەزانی گەورەترین خەونی منیش بینینی تۆیە لە پاریس و دلخۆشیت بە گەیشتن بە خەونەکەت؟
دەستەکانم لە ملی ئالاند و قورسایی جەستەم بەو سپارد کاتێک بە دەستە گەورەکانی کەمەرمی گرت
تایھۆنگ : کەواتە با بچین
جۆنگکووک : دوای تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز ئەچین
بە ھەموو شوێنێکی پاریس ئەتگەرێنم تایھۆنگدەمی لەسەر ملم دانابوو و قسەکانی دەچرپاند و زیاتر لەخۆی نزیک ئەکردمەوە
ھەموو ئەو ساتانەم وەکوو خۆی لەبیرە
بێ ئەوەی ھیچ شتێ لەبیر کەم
ھەموو بەلێنەکانی ھەموو قسەکانی باوەشەکانی ماچەکانی سێرکردنەکانی پێکەنینەکانی...ھەموو شتێک ھێشتا لەبەرچاومە دەم نا دەم خەیالی رابردوو ئەمباتەوە وەکوو ئەوەی بیرم بھێنێتەوە لەکوێ گەیشتومەتە کوێ
لە باوەشی گەرمیەوە بۆ ژوورە ساردەکەم
لە ماچی لێوانیەوە بۆ ماچکردنی شاشەی مۆبایلەکەم
لە سەیرکردنی چاوانیەوە بۆ سێرکردنی ئاسمان
ھەلبەتە کە سەیرکردنی ئاسمان ئارامیم پێ ئەبەخشێ
لە سێرکردنی ئاسمانەوە چاوانی ئەبینم
ئاسمانە رەشەکانی کە منی تێدا دیل کردوە.مرۆڤ ھەرچەند بەھێز بێت ھێشتا ئەیەوێت بۆ کەسێک گرنگ بێت💔~
Ashna.v
أنت تقرأ
تــۆ چـارەنووسی من بووی||tk✔️
أدب الهواةتەنھــا یەک ھــۆکار تەنھــا یـەک ھـۆکار بەس بوو جۆنگکووک خـۆزگـە ئەمزانی چــی وای لــێکـردیت خـیانەت لە خـۆم و ئیشـقەکــەم بـکەیت.! • • • • • • • Jungkook«TOP» • Taehyung«BOTTOM» • Taekook>>> • • Start:22/JAN/2023 End:24/APR/2024 • • Wri...