بـەشی دوازدەھــەم

1.1K 210 200
                                    

تێئەپەرێ
ھێندە باش تێئەپەرێ کە ھەرگیز رۆژێک لە رۆژان بیرمان لێ نەکردۆتەوە بەمجۆرە تێبپەرێ
تێئەپەرێ کال ئەبێتەوە بەلام لەبیر ناکرێ

زەردەخەنە ئەکەم پێئەکەنم دووبارە دەستم بە ژیان کردۆتەوە
ژیانێک بەبێ ئەو..ژیانێک کە ھیچ شوێنەوارێکی ئەوی تیانیە

تێپەری وەک خەونێک
وەک خەیالێک
وەک نەبوویەک لە ژیانمدا و بونێکی جوان لە دلمدا

لە رێگا بووم ھەستم بە ئارامی ئەکرد کەشێکی بێدەنگ و خۆش بوو ھەورێکی تاریکی ھێنابوو لە ھەرکاتێکا چاوەرێ بووم دلۆپەکان ببارن و بکەونە سەر جامی ئۆتۆمبێلەکەم

ئەو کەشەم تا رادەیەک خۆشەوێ نازانم وام لێئەکا ھەست بە ئارامی بکەم ھەلبەتە کە گیرۆدەی بێدەنگی بوومە..ئەمەوێ لە شوێنێک بم ھەست بە ھیچ دەنگێک نەکەم نەبادا لە جیھانەکەم داببرێم..ئەخر جیھانی من لەگەل بێدەنگیە..

گەیشتمە قوتابخانە بینیم مندالەکان ھەموویان لە گۆرەپانی قوتابخانە کۆبونەتەوەو یاری ئەکەن و دەنگیان ئەو ناوەی داگیر کردوە

یەکەم رۆژی سالی نوێیە بەو پێیەی پێنج سال پێش ئێستا گواستمەوە بۆ ئەم قوتابخانەیە و زانکۆکەم جێھێشت
ژیان خۆشە لەگەل مندالەکان..ھەنێکیان ئاقل و گوێرایەلن و ھەندێکیشیان بێ گوێ و ھاروھاجن..بەلام ھیچ نەبێت زۆر باشترە ژیان لەگەل ئەوان..زۆر بێتاوانن لەسەر شتی بچوک دلیان ئەشکێ..بچوکترین شت وایان لێئەکا زەردەخەنە بکەن ئەوان بونەوەری بێ گوناھ و پاکن..کاتێک لەگەل ئەوانم ئەرۆمە دونیایەکی تر دونیایەک دوور لە پیسی و درۆ وخیانەت..دونیایەکی حەقیقەت و پر لە زەردەخەنەو پێکەنین

رۆیشتمە پۆل ھەموویان ھەستانەوەو بە زەردەخەنەوە سێریان ئەکردم..ئەمسال بریار وابوو پۆلە سەرەتاییەکان وەرگرم و ئێستاش لە بچوکترین پۆلم یەکەمی سەرەتایی کە ھەموویان زۆر دلخۆش دیارن بە یەکەم رۆژیان لە قوتابخانە

تایھۆنگ : بەیانیتان باش

ھەموویان: بەیانیت باش مامۆستا

تایھۆنگ : فەرموون دانیشن..

ھەموویان دانیشتبون و ھێشتا زەردەخەنە پاکەکەیان لەسەر لێوانیان بوو..ئەوان لە بەشێکی تری ئەم جیھانە ئەژین..ئەوان بێئاگان لە بەشەکەی تری کە چەنێک مرۆڤ لەناو ئەبات وھێشتا ناچاری زەردەخەنەی ساختەیان ئەکا

جیاوازی من و قوتابیەکانم لەو کاتەدا تەنھا ئەوەبوو
من بە زۆر ھەولم ئەدا زەردەخەنە دروست بکەم و ئەوانیش ھەولیان ئەدا زەردەخەنەکەیان بوەستێنن

تایھۆنگ : سلاوتان لێبێت بەخێربێن بۆ قوتابخانەکەمان و پیرۆزبایی یەکەم سالتان لێ ئەکەم و من مامۆستا کیمم و ئەتوانن ھەروا بانگم بکەن و لەمرۆوە من وانەی زمانی کۆریتان پێ ئەلێم

تــۆ چـارەنووسی من بووی||tk✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora