part three

96 13 21
                                    



دەنیز:کلارا ئەوە کێ بوو

کلارا:ئەوە کـ کوڕی مـ مـ ماممە .
 

دەنیز:ئێجا چییە؟

کلارا:یانی چۆن چییە؟ئێستا منی لەگەڵ کوڕێکی بێگانە بینیوە،بڕۆمەوە دەمکوژن!

دەنیز:گاڵتە مەکە،لەبەر ئەوە کچێک ناکوژرێت.

کلارا:ئێرە کوردستانە خۆ ئەوروپا نییە،ئێستا چ قوڕێک بکەم بە سەرما[قوڕی بەردەرگاکەمان😂]

دەنیز:با چارەسەرێک بدۆزینەوە

کلارا:توخوا قسەی لارو لێچم بۆ مەکە،خوات لەگەڵ من دەڕۆم.

دەنیز:بەڵام.....

کلارا:بایی[لەکاتێکدا ئەوی بەجێهێشت]
کلارا تا توانی بە خێرایی ڕۆشتە ماڵەوە هەر کە لە دەرگاکەی دا ماڵی مامی بینی کە لە ماڵیانن،کاتێک سەیری چاوەکانی مامی دەکرد ئاگریان لێ دەباری،دەستو قاچی کلارا دەلەرزی وەک ئەوەی بڵێی کاتی لە سێدارە دانیەتی،مامی کلارا دەستی کرد بە قسە کردن.
مامی کلارا:باشە تۆ شەرم لە خۆت ناکەیت؟باوکت لەبەر شەڕەف و ناموسی خێزانەکەمان کوژرا،کەچی تۆ بە ئاشکرا خەریکی لەکەدارکردنی شەڕەف و ناموسمانی،بێ شەڕەفی بەڕەڵا.

کلارا:بەڵام...

مامی کلارا:بەڵامی چی[هەستاو زلەیەکی لە کلارا دا]بەڵامی چی؟؟؟

کلارا:بەخوا وەک ئەوە نییە کە بیری لێ دەکەنەوە.

مامی کلارا:ناوی ئەو کوڕە چییە؟[بە هاوارەوە]

کلارا:دەنیز[بە دەنگێکی ترساوو لەرزینەوە]

مامی کلارا:ژمارەی ئەو خوێڕیەت لایە؟؟؟

کلارە:بـ بـ بـ بەڵێ.

مامی کلارا:کوانێ؟؟[بە هاوارەوە]
کلارا بە خێرایی مۆبایلەکەی لە جانتاکەی دەرهێنا و ژمارەکەی بۆ مامی خوێندەوە.
کلارا:#*&*&&##**٠٧٧٠
مامی کلارا ژمارەکەی نوسی لە ناو مۆبایلی خۆی و تەلەفۆنی بۆ ئەو ژمارەیە کرد و لە لایەن کەسێکەوە وەڵام درایەوە
کەسەکە:جەنابت کێی؟

مامی کلارا:گوێم لێ بگرە هەی بێ شەڕەف،ئەم کچەی ئێمەتان پیس کردووە،ئێمە قسەیەکی لێ دەکەین،شەو کاتژمێر هەشت لە شەقامی[$#%&]یەکتری دەبینین

کەسەکە:من هیچ شتێکم لە کچی ئێوە نەکردووە،من و کلارا تەنها هاوڕێین.

کچێــــکWhere stories live. Discover now