Part fourteen

91 18 60
                                    

مامی کلارا:نەخێر،هەرگیز دەنیز لە کلارا جیا نابێتەوە،ئەمە کۆتا قسەی منە!
هەموان حەپەسابوون،بۆچی مامی کلارا ئەوەندە لەسەر بڕیاری خۆی سوورە؟بۆچی؟شتێکی نهێنی لێرەدا هەیە؟دەنیز بێ وەڵام نەوەستاو گوتی:
ئاکام:باشە با قسەی تۆ بێت،بەس سوێند بەخوا رۆژێک کلارا شتێکی لێ بێت بەهۆی ئەم ناپیاوەوە،سوێند بەخوا ناڵێم باوکمیت رەحمت پێ ناکەم.
هەموان شۆک بوون،ئاکام زۆر بە بێرێزی قسەی کرد،پاشان سەیرێکی کلارای کرد کە کلارا پڕ چاوانی فرمێسک بوو،وە ئاکام چوە دەرەوە،کلارا هەستی بە تاوانباری دەکرد لە کاتێکدا زوڵم لێراوە،ئافرەت چەند سادەن،لەسەروی ئەوەی زوڵم لێکراوە هێشتا خۆی بە تاوانبار دەزانێت،ئەو شەوە تێپەڕی و کلارا و دایکی رۆشتنەوە،کلارا تا درەنگانی شەو خەوی لێ نەکەوت،چونکە ئەمرۆ دوو چاو پڕ بە خۆشەویستی و خەم خۆریەوە سەیریان دەکرد،ئەو چاوانەش چاوی ئاکام بوون،ئای لە حاڵی کچێکی سەرلێ شێواوی حەڤدە ساڵی بێکەس،هەرچۆنێک بێت خەو بردیەوە بەهۆی ماندویەتی،لە خۆڕا هەست بە ماندووی دەکات،لە خۆراش نا!ئەمە کاریگەری کۆمایە.
.
.
.
.
.
(باسکردنی نوسەر)
ئەبێ لەوە خۆشتر هەبێ کە بەیانیان بە دەنگی دایکت خەبەرت بێتەوە؟
هەندێ کەس ئامادەن دونیای خۆیان ببەخشەن بۆ یەک گوێلێبونەوەی دەنگی دایکیان(باوکیان).
واهـ ئەم بەیانیاش کلارا بە دەنگی دایکی هەستا،هەستێکی نایابە،وات لێ دەکات هەست بکەیت کە تازە لە دایک بوویت،جا هەموومان ئەو کاتە زیاتر لە لای دایبابمان شیرین دەبین کە نەخۆشدەکەوین،ئێستا کلارا لە مردن گەڕاوەتەوە،ئای لەو گرینگی پێدانەی کە لەمەودوا لە لایان دایکەوە پێی دەدرێت،تەنها دایک،کەسی تر هێندەی دایکت بۆت باش نابێت،هەرگیز!
بەهەرحاڵ کلارا ئەو رۆژە هەر لە ماڵەوە بوو نزیکەی کاتژمێر شەش بوو کاتی خۆرئاوا بوون کەسێک لە دەرگای ماڵی کلارای دا،کلارا کردیوە،بینی چەند پیاوێکن چەند سندوقی گەورەیان پێیە.

کلارا:فەرموون؟

-:ئێرە ماڵی خاتوون کلارایە؟

کلارا:بەڵێ،من کلارام.

-:ئەمانە بۆ تۆ هاتون،دەکرێ لە ژوورەوە داینێین؟

کلارا:ئـ ئێ فەرمون.
لە کاتێکدا لەبەردەم دەرگاکە لاچوو بۆ ئەوەی ئەو پیاوانە بۆکسەکان ببەنە ژورەوە،بیری دەکردەوە کە دەبێت کێ ئەو هەموو بۆکسەی بۆ ناردبێت،دیار بوو کە بۆکسەکان بۆکسی دیاری بوون،زۆر رازاوەو شاهانە بوون،پیاوەکان چوونە دەرەوە،ویستم لێیان بپرسم ئەو بۆکسانە لە لایان کێوە هاتوە؟بەڵام وازم هێناو نەمپرسی،کاتێ چوونە دەرەوە دایکم هات و گوتی کێ بوو،منیش گوتم کە چەند پیاوێک بوون و ئەم بۆکسانەیان هێنا گوایە بۆ منە،دایکم گوتی لە لایان کێوەیە؟وتم منیش نازانم،بە دایکمم گوت کە دەیانبەمە ژوورەکەم بزانم چییە دایکمیش گوتی باشە گیانم بە دڵی خۆت بکە،منیش هەموو بۆکسەکانم بردە ژوورەکەم،بەراستی زۆر قورس بوون،بەپەرۆش بووم بۆ ئەوەی بزانم چی تێدایە،یەکێک لە بۆکسەکانم کردەوە،بڕێکی زۆر جلی مارکە بەناوبانگەکانی تێدا بوو،وەک {دیۆر-شانێڵ-کوچی-YSL}بەراستی لە شۆکدا بووم،زۆر سەردەمیانەو خانمانە بوون،بۆکسێکی ترم کردەوە جانتاو پێڵاوی تێدا بوو بەڕاستی زۆر زۆر نایاب و سەرسورهێنەر بوون،بۆکسی سێیەم و کۆتایم کردەوە بڕێکی زۆر بۆن و گوڵی تێدا بوو،بە شێوەیەکی زۆر جوان دانرابوون،وە تێبینی نامەیەکی بچوکم کرد لەسەر گوڵەکان،دەستم برد بۆ نامەکە،وە کردمەوە،تەنها دێڕێکی لێ نوسرابوو،دێڕێک ئازار و خۆشەویستی و پەشیمانی و هەزار و یەک هەستەی شەوانی تەنهای تێدا تێکەڵ بوو بوو:
{لێم خۆشبە،هەرچەندە شایەنیشی نیم}
ئیتر کە دێڕەکەم بینی،بە تەواوەتی دڵنیا بوومەوە کە ئەم شتانر لە لایەن دەنیزەوە هاتوە،چوومە سەر بێدەکەم و پاڵکەوتم،گۆرانیە دڵخوازەکەم پێکرد،راستیان گوتوە هەر خۆشیەک بە ناخۆشی پێی بگەیت خۆشی نییە،نە من نە هیچ کەسێک بەڕادەی پێویست دڵخۆش نیە،ئایا ژیان بەرەو کوێمان دەبات،من هێشتا منداڵم،تەمەنێکی کەم و ئازارێکی زۆر،پێویستم بە جۆرە کەسێکە خۆمیش نازانم چۆنە،بەهەر حاڵ دوای نیو کاتژمێر لە بیرکردنەوەو گوێ گرتن لە گۆرانی بڕیارم دا هەستم ئەو شتانە چاک بکەم کە دەنیز هێنابوی،دەی بێگومان پێم خۆشبوو،ئیتر بەزۆر شوێنی ئەو شتانەم کردەوە.





{تێپەڕینی کات}




________________
سڵاو هاوڕێیان،دەزانم کەم بوو بەس بەخوا کاتم نییە،دایکمیش نەخۆشە ئیتر خۆتان تێبگەن🥲.
ببورن بۆ ئەوەی کە پارتم بۆتان دانەدەنا،بەس بەخوا کاتم نییە.

Love u all🤍.
625 words.

کچێــــکWhere stories live. Discover now