part five

89 11 19
                                    

دەنیز:زۆر لەوە زووتر بویتە هی من کە پێشبینم دەکرد.
کلارا:من هی تۆ نیم!
دەنیز:دەیبینیت،پەلە مەکە!
دوای ئەوە کلارا هیچی تری نەوتوە،تەنها وەکو کەسێکی بێ ڕوح لە شوێنی خۆیدا دانیشتبوو،دوای ئەوە گەشتنە ماڵەکە،باشترە بڵێم کۆشکەکە،کلارا و دەنیز لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین،باوکی دەنیز بە ئۆتۆمبێلێکی تر هاتبووە ماڵەوە،وە کلاراو دەنیزی
ش بە ئۆتۆمبێلێک هاتبوون،ئەو ماڵە زۆر گەورە بوو نزیکەی دوو خولەکی پێ دەچوو تا دەگشتیتە دەرگای سەرەکی،کە گەشتنە لای دەرگاکە،دەنیز گوتی:
دەنیز:مەترسە کەس تانخوات.
کلارا وەڵامی نەدایە،هەردوکیان بتڕێ کەوتن بەرەو ژوورەوە،ماڵێکی سارد و سڕ،کە هیچ کەسێک ئامادەکاری نەکردبوو بۆ بەخێرهاتنی کلارا،تەنانەت کەس گرینگی بە هاتنیشی نەدەدا،لەو کاتەدا دەنیز قسەیەکی کرد:
دەنیز:خزمەتکار،دەتوانی کلارا ببیەت بۆ ژوورەکەی؟
خزمەتکار:بێگومان،فەرموو خاتوون،لێرەوە.
کلارا بەدوای ئەو خزمەتکارەدا ڕۆشت،کلارا سەری سوڕمابوو لە گەورەیی و شاهانەیی ئەو کۆشکە کە گەر ڕێڕەوەکانت لەبەر نەکردیا لە ناو کۆشەکەدا وت دەبویت،گەشتنە ژوورێک و خزمەتکارەکە گوتی:
خزمەتکار:خاتوون،ئێرە ژووری تۆیە،هیچی ترت ناوێت؟
کلارا:نەخێر،سوپاس.
خزمەتکار:هەر شتێکت ویست تەنها بانگی من بکە.
کلارا:باشە،دوبارە سوپاس.
خزمەتکار:نایەوێت.
خزمەتکارەکە دوای گوتنی ئەوە لە ژوورەکەی کلارا چوە دەرەوە،کلارا بەناو ئەو ژوورە گەورەیەدا دەگەڕا،سەری سوڕمابوو،چونکە لە ژیانیدا ژوورێکی وا گەورەی نەبوە.
ژوورەکە:

ژوورەکە:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
کچێــــکWhere stories live. Discover now