Part fifteen

196 16 12
                                    


what if
چـی ئـەگـەر

what if i never forget you ?
what if all my life when i meet someone new i can never fall for them because they aren't you ?

چـی ئـەگـەر هـەرگـیز تـۆم لـەبـیر نـەچێ ؟
چـی ئـەگـەر هـەمـوو ژیـانـم کـاتـێک کـەسـێـکـی نـوێـم  نـاسـی هـەرگـیز نـەتـوانـم خـۆشـم بـوێـن
چـونـکـە‌ ئـەوان (تـۆ نـیـن)

____________________________
{تێپەڕینی کات}
دە ڕۆژ بەسەر دەرچونی کلارا لە نەخۆشخانە تێپەڕیوە،ئێستا کلارا باشترە،بەڵێ،جەستەی باشترە نەک دڵی،وە ئازارێک لە دڵیدا هەیە بێ هۆ،بێ هۆ؟نا بێ هۆ نییە،بۆچی ئەو کەسەی خۆشەوێ کە ئازاری داوە؟ئایا من گەمژەم؟بێگومان گەمژەم،چونکە گەر خودی خۆمم خۆشبویستایە ئاشقی ئەو کەسە نەدەبووم کە ئازاری داوم،بەڵێهـ،لەماوەی ئەم دەڕۆژەدا شتەکان گۆڕاون،هەستەکان گۆڕاون،مرۆڤەکان گۆڕاون،دڵەکان گۆڕاون،هەموو شتێک دەگۆڕێت،ئەم دە ڕۆژی دەنیز بە بەردەوامی دیاری و گوڵ و هەزارەها شتی بۆ کلارا ناردوە بە شێوەیەک کە کلارا بێزار بوە لەم هەموو دیاریە،ئەو شتەی لە مردن ناخۆشترە ئەوەیە کە هەستەکانت تێکەڵ بن،وەکو هەستی کلارای حەڤدە ساڵ کە بەڕادەی خۆشویستی بۆ دەنیز ڕقی لێی دەبێتەوە.



ئەمڕۆ لەگەڵ ڤیۆنا دەچینە دەرەوە،زۆر دڵم خۆشە،بەڵێهـ،دەمەوێت جلێکی گونجاو بدۆزمەوە،چەنکە ئێمە گەشتێکی دوو ڕۆژە دەکەین،پێویستە هەندێک جل و پێداویستیش لەگەڵ خۆم بەرم،هەستێکی سەیرە کە بیرم دەکەوێتەوە دوای سێ رۆژی تر دەڕۆمەوە بۆ لای دەنیز،دەمەوێت بڕۆمەوە وە نامەوێت بڕۆمەوە،هەستی ترس و ڕق لێ بونەوەو خۆشەویستی تێکەڵ بونە.

کات زوو تێپەر دەبێت،گەشتێکی ئاسودەم کرد لەگەڵ ڤیۆنا،زۆر دڵخۆش بوین،وە ئەوەم بە ڤیۆنا ڕاگەیاند کە هەستم بۆ دەنیز هەیە،ئامۆژگاری ئەو ئەوە بوو کە گوتی بە قسەی مێشکت بکە،ئێ وەڵاهی ئەمەندە هەستەکانم تێکەڵ بوونە نازانم کام هەستم لە مێشکمەوەیە کامەی لە دڵەوەیە،بەهەرحاڵ،بڕیارە بەیانی بچمەوە بۆ لای دەنیز،زۆر زۆر سترێسم،یانی ئەمەندە سترێسم هەست بە تەنگە نەفەسی دەکەم،کاتژمێر دووی شەوە،خەوم لێ نەکەوتوە،دەبێت شەشی بەیانیش هەستم،ئیتر کات هات و کات رۆشت دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر کلارا خەوی لێ کەوت،بەیانی بە ئەلەرمی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە،هایش بێتامترین دەنگ دەنگی ئەلەرمی مۆبایلە،بەهەرحاڵ تەمبەڵیم نەکرد هەستام راستەوخۆ بەرەو گەرماوەکە رۆشتم،خۆمم شوشت،قژم وشک کردوە،حەزم کرد ئوتوی بکەم بۆیە کردم،نازانم بۆچی بەس حەز دەکەم جوان دەربکەوم ئەمڕۆ،قژم شێوەیەکی جوانی دروست کرد،وەکی قژێکی شەپۆلاوی دەردەکەوت،زۆرم بەدڵ بوو،هەستەکەم قژم زۆر درێژ و جوان بوە،بەدڵمە،بەڕاستی دەستم کرد بە گرینگی دان بە پێستم،دژە خۆرەکەم بەکار هێنا،هەست بە ئاسودەیی دەکەم،وە مەیکەپێکی سادەم کرد،من ئارەزوی گرینگیدان بە پێست دەکەم وەک لە مەیکەپ،بەڕاستی چاوو برۆی خۆمم بەدڵە،حەزم پێیەتی،لە منداڵیەوە پێم دەڵێن کە چاوو برۆم لەهی دایکم دەچێت دەی ئەمەش ڕاستە،چاوو برۆم جوانترین بەشی منە چونکە وەک هی دایکمە،دەی دەستم کرد بە هەڵبژاردنی جل،قورسترین بەشە بۆ ئافرەتێک،بەڵێهـ لە کۆتایدا جلێکم هەڵبژارد،جلەکە:

کچێــــکWhere stories live. Discover now