part six.

92 12 30
                                    


دوای ئەوەی خۆم گۆڕی ئەو کتێبانەی کە پێویستم بوو  کردمە ناو جانتاکەم و جانتاکەم لە شان کرد و بەڕێکەوتم بەرەو خوارەوە،هێشتا نانی بەیانی ئامادە نەبوو چونکە زۆر زوو بوو،ئیتر جانتاکەم لەسەر یەکێک لەو مێزانە دانا کە بۆ دازاندنەوە بوون و بەڕێ کەوتم بەرەو باخچەی کۆشکەکە،بەڕاستی بەخچەیەکی سەرسوڕهێنەر بوو،شەی وای تێدا بوو کە تا ئێستا نەمبینیبوو،بەڵام شۆک بووم کاتێک کەسێک لە دوی باوەشی لێ دام،ویستم بەرپێچی بدەمەوە بەڵام نەمتوانی،زۆر بەهێز بوو،کەسەکە گوتی:

دەنیز:مەترسە منم دەنیز.
کلارا بە دەنگێکی پڕ لە ڕق لێبونەوەوە گوتی:
کلارا:خۆی ترسەکە ئەوەیە کە تۆیت،لێم دوور کەوە بێ ڕەوشت.
دەنیز:بێدەنگبە.
کلارا:وازم لێ بێنە ئەو کاتە بێدەنگ دەبم.
دەنیز لە کلارا دوورکەوتەوە کلارا بێ وەستان ڕۆشتە ژوورەوە بینی کە نانی بەیانی ئامادەیەو و دایکی دەنیز و باوکی دەنیز لەسەر سفرەکەن لەگەڵ ئەو کچە هەرزەکارە،کلاراش ڕۆشت لەو شوێنە دانیشت کە دوێنێ لێی دانیشت،دەنیز ڕێک دوای کلارا هات و دانیشت،هەموویان دەستیان کرد بە نانخواردن،دوای کەمێک کلارا هەستاو گوتی:
کلارا:بەیارمەتیتان،من دەبێت بچم بۆ قوتابخانە.

باوکی دەنیز:لەگەڵ شیرین بەیەکەوە بڕۆن[مەبەستی دایکی دەنیزە،دایکی دەنیز مامۆستای کلارایە لە هەمان قوتابخانە،گەر لەبیرتان مابێت]
کلارا سەیرێکی دایکی دەنیزی کرد لە ڕق لێبونەوە زیاتر هیچی نەبینی،دایکی دەنیز گوتی:
دایکی دەنیز:من بە تەنها دەڕۆم.

دەنیز:کەواتە من تۆ دەگەیەنم کلارا.

دایکی دەنیز:کوڕم تۆ کلارا دەگەیەنیت،کێ من ببات؟

دەنیز:دایکە،تۆ دەتوانی لەگەڵ شۆفێرەکەدا بڕۆیت.
دوای ئەوە دەنیز هەستاو گوتی:
دەنیز:کلارا،لە دەرەوە چاوەڕێتم.
دوای ئەوە دەنیز هەستاو بەرەو دەرەوە ڕۆشت،کلاراش جانتاکەی هەڵگرت و بەدوای دەنیزدا ڕۆشت،سەر ئۆتۆمبێلەکەی دەنیز کەوتن و بەڕێ کەوتن،دەنیز گوتی:

دەنیز:دوبارە داوی لێبوردن دەکەم بۆ دوێنێ شەو.

کلارا:کێشە نییە.

دەنیز:دایکم هەمیشە وایە.

کلارا:کێشە نییە.

دەنیز:داوای شتێکت لێ دەکەم بەس نابێ ڕەتی کەیتەوە.

کلارا:بیڵێ.

دەنیز:بۆ شەو بانگێشت کراوین بۆ نانخواردن.

کلارا:جا بە من چی؟

کچێــــکWhere stories live. Discover now