Part 2

526 32 9
                                    

ھەفتەی دواتر ھەر لە ھەمان پێنج شەمەی رابردوو مامۆستایەک ھاتە پۆل وتی کێ ئەرواتە لقی أ ؟ من کە زانیم مامۆستاکانی ئەوێ زۆر باشترن وتم من ئەرۆم ئیتر سۆز نەرۆشت و من رۆشتم ، لە ناو پۆلا بووین مامۆستای ئینگلیزی ھات و یەکمان ناسی دواتر وانەی مامۆستا بڵندمان ھەبوو، وتی نەھاتوو ھەیە؟ موراقیبی سەر دەفتەر وتی نا، پێکەنی و سەیری منی کرد وتی تۆ بلێ زیادەشمان ھەیە! ، وانەی زۆر جوان شەرح ئەکرد، چەند رۆژێ دواتر وتیان ڤیستیڤاڵە، خۆم حازر کردبوو لەوێ زۆر جوان بووم، ئاگام لێبوو مامۆستا بڵند بەردەوام ئەیووت سۆما ھاتوە؟ تا منی بینی وتی سۆما خۆشە؟ وتم زۆر خۆشە باشە عەیبی نییە، پێکەنی و وتی ھەر تۆ کێشەو نەبێت ھەمووی باشە، ماشاءاللە جوان بوو، قاتی کوردی لەبەر بوو زۆر شیک بوو! ئەو رۆژە زۆر تایبەت بوو سۆمای ھاورێشم حەزی بە کورێک بوو ناوی ماکۆ بوو، سۆما ئەیزانی ماکۆ سەیری من ئەکات پێی ناخۆش بوو، ماکۆش بۆ خولەکێک چاوی لا نەبرد، من وەستا بووم بە تەنھا و سەیری کارە دەستیەکانم ئەکرد، ماکۆ ھاتە لام وتی ئەکرێ بزانم ناوت چییە؟ وتم ببورە بە چ مافێک؟ وتی ھەر ئاوا ماشاءاللە جوانی، وتم سوپاس ، ویستم برۆم و وتی ناوت؟ وتم سۆما ئیتر بە پەلە بە بێ قسە رۆشتم و مامۆستا بڵند وتی چی بوو؟ وتم ھیچ مامۆستا گیان، ئەوەنەی ھەموو دونیا حەزم ئەکرد وێنە لەگەل مامۆستاکان بگرم بەڵام چونکە نوێ بووم زۆر شەرمم ئەکرد، مامۆستا بڵند وتی وێنە نەگرین؟ وتم ئێ بەس موبایلەکەم شەحنی تێدا نەماوە، وتی بەوەی من بیگرین؟ وتم نا ئێ یانی دواتر با موبایلەکەم شەحن کەمەوە، ئەوە بوو وتی وەرە دەیگرین پێکەوە وێنەیەکیان گرتین و دوای سەیری کرد وتی وێنەکە زۆر جوانە، وتم وایە ، رۆژێکیان لە پۆلا بووین دەرسمان ئەخوێند ماجیکی بۆردی بیر چوبو، وتی کێ ماجیکی پێیە؟ ماجیکێکم دەرھێناو یام پێی، لەگەڵ ئەوەشا ئەڵقەیەکم لە دەست بوو کە ئەڵقەکەی بینی ھەستێکی غیرەیی دایگرت و بە مۆڕەیەکەوە ماجیکەکەی وەرگرت، رۆژی دواتر بوو لەگەڵ ئامۆزایەکم قسەم ئەکرد لە ساحە شیرینی ھێنابوو ھاتمە ژوور مامۆستا بڵند وتی ئەو کورە کێیە؟ وتم ئامۆزامە مامۆستا گیان، وتی ھا ئێ ئەی شیرینی ئەوە؟ وتم بەڵێ رۆژی بوونیەتی، وتی ئێ حەز ناکەم ئاوا مەوەستە لەگەڵیا، زۆر سەرسام بووم وتم باشە مامۆستا گیان، چونکە نوێ بووم حەزم نەکرد ھیچ بڵێم، رۆژی ٤ شەمەیەک بوو وانەی ئەومان نەبو، لە پۆل ھاتمە دەر لەگەڵ کچێک وتم تۆ پێی بڵێ ئەمرۆ رێک ناکەوین دەرسەکە بۆ رۆژێکی تر دانێم شەرحی کەم وتی ئاخر بەخوا رازی نابێت، وتم دە تۆ قسە بکە ئەگەر رازی نەبوو باش، ھاتە دەر لە پۆل و قسەی لەگەڵ کچێک ئەکرد و دەرسی پێ ئەوتەوە، کە منی بینی بە کچەکەی ھاورێمی وت ئالیا گیان چۆنی، ئالیا وتی سوپاس مامۆستا گیان، سەیری منی کرد وتی بە قوربان چۆنی، بە سەرسامی بزەیەکم کرد وتم باشی مامۆستا گیان، کەمێک زیاتر ھاتە پێشەوە وتی ئەوەنە خۆش پێکەنی ھەر حەزەکەم دایمە پێبکەنی! ، زۆر نا ئاسایی بوو قسکەی بزەیەکم کرد و ئالیا وتی مامۆستا ئەو رێک ناکەوێ ، وتی چۆن ئاسوودەیت ئاوا بکە، وتم باشە مامۆستا گیان، ھاتینە ئەملا ئالیا وتی ئەوە چۆن بۆ تۆ رازی بووو؟!
پێکەنیم و ھیچم نەوت، رۆژی شەمە بوو، چەند کتێبێکم بە دەستەوەبوو کە منی بینی پێکەنی وتی ئەو ھەموو کتێبە چییە بە دەستەوە؟ وتم ئیبەمەوە بۆ کتێب خانە، وتی ئێ باشە خوێنەر گیان، رۆژی سێ شەمە بوو دەرسی پێنجەم و شەشەمان  ھەبوو باران ئەباری ھاتە پۆل و دەرسی شەرح کرد دوای ھەمووان رۆشتنە دەر  من ھێشتا لە نووسین تەواو نەبووم، وتی ھیچ ناوێ بە قوربان؟ وتم نا مامۆستا گیان بەس یەک تۆز برۆیتە ئەو لا تا بینووسم باشەبێت، پێکەنی وتی بۆو بنووسم؟ وتم نا سوپاس مامۆستا گیان مەمنون چاورێم بوو تا تەواوی کەم دوو سێ قوتابی ھاتنە پۆل و شتیان بیر چوبو وتی کچەکان شت جێنەھێڵن ژێر مێزەکان پاک کەنەوە، وتم ئێ خۆ مامۆستا گیان من یەک شت ناخەمە ژێر مێز و بەیانیانیش یەمەوە پیسە! پێکەنی وتی ئەزانم دەی تۆ بەخت نییە لەوەیا، دوای ھەستا و وتی سۆما کێ یەت بە شوێنا؟ وتم مامۆستا گیان پاس ھەیە، وتی با بوبەمۆ، وتم نا مامۆستا گیان مەمنونم ، وتی ئاخر نەخۆش نەکەویت، وتم نا مامۆستا گیان، دوو سێ قوتابیەکە وتیان ئێ مامۆستا بۆ بەس ئەو، پێکەنی و ھیچی نەوت

چیرۆکی کچێک💜 Where stories live. Discover now