Part8

341 24 2
                                    

من زیاتر پەست ئەبووم تەقریبەن ھەفتەیەک تێپەری کە شەوێک خێزانی بلند و بلند ھاتبوون بەلام من نەگەرامەوە باوکم ھەر ئەیووت با ماڵت لێ نەشێوێت
شەوێک بوو کە بە ئازاری گەدەم و سەر ئێشەیەکی توند بە خەبەر ھاتم و رۆشتمە دەرەوە روخسارم شوشت و بە تەواوی تێکچووم و تا نزیکی ٧ ـی بەیانی من بەردەوام لە بەردەم دەسشۆر بووم بەیانی کە باش بووم زوو رۆشتمەو خەوتم و لە ئازاری سکم سەرینێکم لە باوەش کرد و رۆشتمە ناو جێگا ئارەقەیەکی زۆرم کردبۆوە و ئێوارە بوو چاوم کردەوە سەنا لەسەر سەرم بوو دەستی یا لە رووخسارم وتی چیبووە وتم ھیچ نییە ھەلیستاندمم و دەست و دەموو چاوم شوشت و جلەکانم گۆری و وتی وەرە ماڵ ئێمە بە زۆر بردمی لە رێگا زۆر سەرم ئازاری ئەبوو بەردەم چاوم رەش ئەبوو لەوێش ھیچم پێ نەخوراو زوو ھاتمەوە ئەو شەوەش ھەمان شتم بەسەر ھات بەلام دەستم کرد بە گریان کە ئەمیر ھاتە ژورەوە وتی چی بووە قسەی دەکرد لەگەل ھاورێ کچەکەی و زوو دایخستەوە منی لە باوەش کرد و بردمیە نەخۆشخانە دکتۆرەکان خوێنیان لێ وەرگرتم و وتیان تەنھا سەرمای بووە و ھیچی تر من خەوم لێ کەوتبوو ئەنجامەکان ھاتنەوە و دکتۆر ھاتە ژورەوە و ئەمیر دەستی گرتبووم دکتۆر وتی پیرۆزە دەبن بە دایک ئەو گەدە تێکچوون و بێھێزی و نەخۆشیەت ھی ئەوەیە خێرا ھەستام وتم چۆن شتی وا ئەبێت دکتۆر وتی بەلێ راستە بەلام ئەو ڤایتامین و دەرمانانەی نووسیون وەری بگرە و سەردانی دکتۆری ئافرەتان بکە رۆشتە دەرەوە و دەستم ھێنا بە سەرما وتم ئەمیر ئەمیر توخوا زۆرەترسم من نارۆمەوە ئەو مالە ئەمیر تون لە باوەشی کردم وتی کەس بۆی نییە تۆ بباتەوە ئەو مالە تەواو ھیچ کەس نازانێت تۆش دووگیانی رێگایەک دەدۆزینەوە و تەواو
من بەس ئەگریام تا ماوەیەک لەوێ ماینەوەو دوای ھاتینەوە کەس نەیزانی  من دووگیانم نیوەرۆ خۆم گۆری و رۆشتمە لای سەنا ھەموو شتێکم بۆ باس کرد ئەو بەس ئەیووت ئەو مندالە لە باوکی مەکە من تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ بوبوم دەمووت نەخێر نەخێر نابێت نارۆمەوە سەناش لەبەر من ھیچی باس نەکرد وردە وردە لەگەل رۆژەکان راھاتم بڵند بە تەواوی ھەموو رۆژ دەھات گەر ئەمیر لە ماڵ بوایە دەبوو بە شەر و ئەویش لە مال نەبوایە دەھات بۆ قسە کردن لەگەل من من نەمەزانی چ بریارێک بدەم ھیچم بۆ نەدەوترا ئەمیر زۆر شتی دەھێنا و دلخۆشی دەکردم بە دزییەو جلی مندالی بۆ دەھێنام شەوێک زۆر بیرم کردەوە کە ئەبێت لەبەر منداڵەکەم بریار بدەم وا ئیتر خەریکە وردە وردە سکم گەورە ئەبێت و ئەبێتە سێ مانگ شەوێک کە خێزانەکەی ھاتبوون من ھاتم دانیشتم وتم ئەگەرێمەوە بەڵام ئەبێت خۆی بگوازێتەوە خوێندنگەیەکی تر و لەوێ نەمێنێت بڵند لەبەر من ھەموو شتێکی ئەکرد ئەو زۆر چاک بوو وتی من سبی دەست دەکەم بە کارەکان تەنھا بگەرێوە ئەو شەوە ئەمیر زۆر وتی من ناھێلم بەلام وتم ئەی تۆ بیرێک لە خوشکەزاکەت ناکەیەوە وتی ئەویش وەکو منداڵی تر پێی ئەلێین باوکت مر... وتم بڵند چی؟ تا سەر لە ھەموو کەسی ئەشارینەوە؟ وا مەکە منداڵانە بیر مەکەوە دوای کەمێک بیرکردنەوە وتی باشە تەواو بەڵام ھەرچی کرد من ئاگادار ئەکەیتەوە وتم باشە بەیانی بڵند ھات و منی گەراندەوە ماڵەکە پاک بوو  تەنھا شتێک من نەمدەتوانی زۆر بجوڵێم و ئازاری سکم ئەبوو بڵند ھات ماچی رومەتی کردم وتی ئافرەتە جوانەکەم من بە بێ تۆ نازانم چۆن ژیاوم وتم وا مەکە ناتوانم بجولێم لە شوێنی خۆم ، شەو کاتی خەوتن بوو پاڵکەوتبوم بلند ھات پالکەوی من خۆم بە خەوتووی نیشان دا  وتی..

چیرۆکی کچێک💜 Where stories live. Discover now