Part 9 ( finall )

454 32 6
                                    

دەستی ئەھێنا بە سەرماو و ماچی سەری ئەکردم، ھەر بەراستی بۆم دەرکەوتبوو کە پیاوێکی بە ناو پیاوە و چەندە منی خۆشەوێت، ئەو شەوە کاتێک ئەو خەوت دڵم پر بوو کاتێک لەو بابەتە پشتی ئەوم نەگرت و بە جێم ھێشت بە بێ ئەوەی سەیری بکەم، لە چێشختانە لەسەر کورسیەکە دانشیتبووم و سەرم لەسەر مێزەکە بوو بەس ئەگەریام.. بریارم دا کە ھیچ جارێکی تر ئاوا نە خۆم و نە ئەویش لەسەر بابەتێکی ئاوا دڵتەنگ بکەم.. بەیانی بوو ھێشتا نەرۆشتبۆوە خوێندنگە، خوانی بەیانیمان ئەخوارد دەستیم گرت وتم بڵند وتی گیان، وتم ئەمەوێت دوو شت پێ بڵێم.. وتی فەرموو، وتم یەکەم ئەوەیە من ئەمەوێت ھەموو شت کۆتای بێت لە دوێنێ شەوەوە و چیتریش لەسەر بابەتی ئاوا یەکتر زوویر نەکەین... وتی بێ خەم بە، دوای کەمێک وتی ئەی ھەواڵی دوەم؟ تۆزێک بێدەنگی دایگرتم و چاوم بە دەوری خۆما ئەگێرا تا توند دەستی گرتمەو و سەیریم کرد وتم من دووگیانم کەمێک وەستاو بێدەنگ بوو چێشتخانە تا دەستی کرد بە پێکەنین وتی گاڵتە ئەکەیت؟ وتم نا... پێکەنین دوبارە رۆشتوە سەر روخساری و ھاتە لامەو توند لە باوەشی گرتم وتم ھێواش بلند مردم، پێکەنی وتی خوا نەکا...
وا ئێستەش کورێکمان ھەیە و یەک ملیمیش خۆشەویستی بڵند بۆ من کەمی نەکردوە، یەک جاریش دەستی لێ بەرز نەکردوومەتەوە و تورە نەبووە، نەریت« کورەکەمان» وا پەروەردە کردوە کە ماڵەکەمان پر بووە لە بۆنی خۆشەویستی... وە ئەمانەوێت منداڵێکی ترمان ببێت ان شاء اللە گەر خودا دای.. سوپاس بۆ خوێنەر بوونتان🤍

چیرۆکی کچێک💜 Where stories live. Discover now