Part 3

399 31 14
                                    

ئیتر وردە وردە زۆر نزیک ئەبۆوە، رۆژێک لە پۆل ھاتمە دەرەوە ماکۆ قۆڵی گرتم، وتی سۆما!؟ قۆڵم بەردا وتم ئەوە تۆ کێی تا قۆڵی من بگریت؟ ، وتی سۆما ئەمەوێت قسەو لەگەڵ بکەم، وتم من قسەم نییە لەگەل تۆیا! من حەیام ھەیە!! ، قۆڵی گرتم وتی وتم ئەمەوێت قسەو لەگەڵ بکەم، ویستم قسە بکەم و مامۆستا بڵند ھات یەکسەر ئەوی جیا کردەوەو زللەیەکی لێ دا، وتی تۆ کێی تا بە زۆر قۆڵی بگریت؟ وتی مامۆستا؟ وتی مامۆستای ناوێ چیتە وا قۆڵی ئەگری؟ ماکۆ وتی ئامۆزامە! وتم وەڵای مامۆستا ئامۆزام نییە یەک ئامۆزام ھەیە ئەویش پۆلی ١٢! وتی برۆ بۆ لای بەرێوبەر! وتی مامۆستا!.. بڵند وتی ماکۆ زۆر خەریکم مەکە برۆ! ماکۆ رۆشتە لای بەرێوبەر، وتی ویستی چیو لێ بکا؟ وتم وتی قسە بکەین، وتی تۆ برۆ پۆل من چارەی دەکەم، وتم سوپاس مامۆستا، وتی سوپاسی ناوێت بە قوربان رۆشتمە پۆل و زۆری نەبرد زەنگ لێی داو مامۆستای احیا ھاتە پۆل، دوای کەمێک مامۆستا بڵند لە دەرگای دا وتی مامۆستا گیان سۆمامان ئەوێت، مامۆستا وتی برۆ سۆما کچم، رۆشتمە دەر وتم چی بووە مامۆستا؟ وتی وەرە بۆ لای بەرێوبەر وتم مامۆستا ئاخر وەڵا ھیچم نەکردوە، وتی باشە ئەزانم تۆ وەرە، رۆشتم لای بەرێوبەر دانیشتین و ماکۆ وەستابو بڵندیش لە لام بوو لەگەڵ دوو مامۆستای ئافرەتی تردا، بەرێوبەر وتی ماکۆ ئامۆزای تۆیە؟ وتم نا مامۆستا گیان نەوەڵا! وتی ئەی باشە بۆچی بێزارت ئەکا؟ وتم ئەڵێت با قسە بکەین! وتی قسەی وەک چیی؟ وتم نازانم مامۆستا گیان! وتی ئەگەر دوبارە بۆوە ئاگادارمان بکەوە کۆتا جاری بێت بێزار بکات گەر نا دەردەکرێت! وتم بەسەر چاو مامۆستا گیان! ھەستام و ھاتمە دەر مامۆستا بڵند وتی ھیچ مەترسە من ھەر لەم ناوەم، یانیش برۆ لای توێژەر ، وتم نا کێشە نییە مامۆستا گیان، دیار بوو گیانم ئەلەرزی بەس نەمەویست ھەست بکا بەڵام ھەر ئەیزانی! گەرامەوە پۆل و ھەمووان بە شێوەیە تر سەیریان ئەکردم، و لە خۆیانا وا لێکیان ئەدایەوە من و مامۆستا بڵند پەیوەندیمان ھەبێت! چەند رۆژێک دواتر باوکم ھات بۆ پرسیارم خۆم لە لای دانیشتم و ھەمووان قسەیان ئەکرد، مامۆستا بلند ھەستاو شیرینی ھێنا وتی فەرموو بخۆ کاک**** باوکم وتی سوپاس مامۆستا گیان، سەیری منی کرد وتی بخۆ، وتم سوپاس مامۆستا گیان، دوبارەی کردەوە وتی بخۆ، وتم مەمنون مامۆستا گیان، سێیەن جاری کردەوە وتی ئەڵێم بخۆ، وتم مەمنون حەزم بە شیرینی نییە، بۆ جاری چوارەم وتی ئەڵێم بخۆ کەم ناز بکە بە سەرما، لە شەرما سوور بومەوەو گیانم ئەلەرزی، باش بوو نە باوکم و نە مامۆستاکان گوێیان لێ بوو چونکە زەنگی دەرەوە بو ژاوە ژاو دەھات! رۆژی دواتر لە لای ھاورێیەکم وەستابووم لای پلیکانەکان، ماکۆ ئیشارەتی بۆ کچەکە کرد و کچەکە رۆشت و منیش ویستم بگەرێمەوە ماکۆ بەردەمی گرتم، وتی من کە وتم قسە بکەین یانی قسە بکەین! من تۆم خۆشەوێت، پێکەنیم وتم ئەوە تۆ تەواویت؟ ئێرە بە باڕ و مەیخانە گەشتووی یان ئێرە بۆ فێربوون و ئەدەب ھاتووی!؟ وتی کچێ.... وتم لاچۆ لە بەردەمما با ھاوار نەکەم، دەمی گرتم و ھاوارم کرد لە کامێراکەوە دیار بوو بڵند و مامۆستایەکی تر بە راکردن ھاتن و بڵند کە منی جیا کردەوە چەند بۆکسێکی بەودا کێشا! دەستم بە روخسارمەوە گرتبوو رەنگم زەرد بوبۆوە زۆر بێ ھێز بووم ھەموی کۆ بوبۆوە! بڵند روی لە دواوە کرد و ویستی قسە بکات خۆم نەگرت و چاوەکانم رەش بوون و لە زەویم دا! ئیتر نازانم چۆن گەشتمە ژووری توێژەر کاتێک چاوم کردەوە دوو مامۆستام لابوو یەکیان توێژەرەکە بوو بینیم بڵندیش ھات وتی ھاتەوە ھۆش خۆی؟ توێژەرەکە وتی بەڵێ، سەرم بەرز کردەوەو ھێزم تیا نەما! دەستم بە روخسارمەوە گرتبوو وتی باش بوویت سۆما؟ وتم باشم مامۆستا، وتی ئەگەر ئەتوانیت وەرە ژووری بەرێوبەر، وتم ھەمووی سەیری ئەکرد ئابروم نەما! توێژەرەکە لە باوەشی کردم وتی خۆ خەتای تۆ نییە کچە جوانەکەم، بڵند وتی ھەرکێ ناوی تۆ بە خراپە بێنێ دەرەکرێت لێرە! دڵنیابە!! سەرم بایاو ھەستام رۆشتمە لای بەرێوبەر وتم مامۆستا گیان یان ئەو لێرە دەربکە یان من! مۆرێکی یا لە کاغەزێک وتی ئیتر بە پێی ئەم نووسراوە قوتابی ئێمە نییە!!! ماکۆ دەرکرا! ماوەی دوو ھەفتە زۆر بێ کێشە بووم، ھەموو دەرسێک بڵند دەھات بۆ ھەواڵ پرسینم! لە کاتی دەرسەکانیشا یارمەتی دەدام، کویزێکمان کرد ھەموویم ھەڵە بوو وتی بۆو حساب ناکەم بەس قسە مەکە، بریارم دا دیاریەکی بۆ ببەم، کتێبێکم بۆ کرد بە دیاری بۆی، وتم باشترین مامۆستای بینیبێتم یەکەم جار نییە بتبینم و پێشتر تۆم بینیوە، ئەو زۆر رەفتاری لە منەوە نزیک بوو! وەک منیش حەزی بە خوێندنەوە بوو ، وەک خۆشم میزاج بوو، وە تورەش! قسەی زۆرم کرد کە خەریک بوو لە خۆشیا ئەفری ئیتر لەو رۆژەوە زیاتر گرنگی بە من دەدا!

چیرۆکی کچێک💜 Where stories live. Discover now