لە باخچەکە دانیشتم و دەستم بە سەرمەوە گرتبوو لە تورەییا مێشکم خەریک بوو ئەتەقی دەستم ئەلەرزی بڵند ھاتە دەرەوە و من ئەوەنە تورە بووم کە دەستم کرد بە گریانێکی قوڵ تا تورەی و ئازاری ناخم بەتاڵ بێتەوە ئەوەندە بە دەنگەوە ئەگریام کە دەنگم لە دیوارەکانیش دەرۆشتە دەرەوە
نازانم کەی بوو کە تۆزێک باشتربووم و ھەناسەیەکم ھەلمژی و رۆشتم دەست و دەمووچاوم شوشت و ھاتمەوە ھۆشە خۆم ئەو رۆژە بە عام دەستم نەرۆشتە ھیچ شتێکو بێھێز و دلتنگ بووم بۆ ئێوارە بڵند خواردنی لە دەرەوە داوا کرد و من بە زۆر پاروویەک پییزام خوارد چەند رۆژێک دواتر بوو لە لای خوشکی بڵند داوەت بووین لەوێ بلند زۆر ئەیویست خۆمان دەر نەخەین و وا رەفتار بکەین ھیچ نەبووە ھەرچەن منیش ھەولم ئەیا تا کەس ھەست نەکا بەلام نەمدەتوانی و ئەو بارە قورسەم پێ ھەزم نەدەکرا
بە ھەر رێگایەک ھاتینەوەو ھەر یەکێکمان لە شوێنێک خەوتین سبەینان بوو قاوەلتی بەیانیانمان دەکرد بە دەم نان خواردنەوە بە بێ ئەوەی سەیریشی بکەم وتم ئەو خوێندکارە گواسرایەوە بۆ خوێندنگەیەکی تر بلند کەمێک وەستا و دوای دەستی گرتە سەریەوەو ئێخەی کراسەکەی وتی بەلێ دەمێکە گواسراوەتەوە ھەستم کرد بلند راست ناکا ئەسڵەن ئێمە ھیچ کات درۆمان لەگەل یەک نەدەکرد بلام نازانم بۆ ئێستە وا بوو دەستی کرد بە پێکەنین وتی دەبینی چەند رۆژە بە ھەلەوە ئاوا خۆمان لە یەک دوور دەگرین من بزەیەکم کرد و بێدەنگ مامەوە کە ئەو رۆشت شتەکانم لابرد و ھمان جولەی بلندم بە بیر ھاتەوەو و موبایلەکەم ھێناو ژمارەی یەکێک لە مامۆستاکانم لا بوو کە ھاورێ بووین پێشتر پەیوەندیم پێوە کرد و کمێک قسەمان کرد و دواتر وتم پرسیارێکم ھەیە فلان خوێندکار لەوێیە کە پۆلی ئەوەندەیە وتی با سەیرێکی لیستەکە بکەم
سەیری کرد و وتی لێرەیە وتم نەگواسراوەتەوە وتی نەخێر ناوی لەسەر کۆمپیوتەریش ھەیە دیلێت نەکراوە
سوپاسیم کرد و دامخستەوە موبایلم توند کردبوو ھەر ئەوەندەم پێ کرا خۆم گۆری و رۆشتمە دەرێ لە مال و رۆشتمە لای دایکم و ئەوان و کەمێک لەوێ مامەوە ھەرچەن ئەو درۆیەی بلندلە مێشکم دەرنەچوو
پێش ئێوارە ھاتمەوە و خواردنم ئامادە کرد و بلند ھاتەوە ماچی رومەتی کردم و گولێکی سووری پێدام وتی ئیتر با ئەوشتانە لەبیر بکەین ئاخر من چی لەبیر بکەم کە ئەو درۆی دەکرد لەگەلم ھیچم نەوت و رۆشت خۆی گۆری و ھاتەوەو دانیشت و نانمان دەخوارش وتم ئەو کچە گواسراوەتەوە بۆ چ خوێندنگەیەک؟ وتی ئێ ئەزیزم چ پێویست ئەکا بزانیت ھەر ناردوویانەو تەواو کەوچکەکەم داناو ووتم ئەی بۆ نالێی نەگواسراوەتەوەو منیش ھێشتا دەرسی پێ ئەلێمەوە تۆزێ بێدەنگ بوو پاشان وتی تۆ چۆن ئەزانی وتم بە ھەر شێوەیەک بێ ئەزانم بۆچی درۆت کرد؟ ھممم؟ وتی سۆما پەلە مەکە ھەوو شت رونەکەمەوە من ئێسرە دەرسی پێ نالێم وتم چ جیاوازی ھەیە کە لە ھەمان خوێندنگەن؟ لە دەرگا درا و بلند ھەستا کردیەوە منیش بە دوای چووم کە دایک و باوکی کچەکە بوون ھاتن وتیان راستە کچەکەی ئێمە ھەلەی کردوە بەلام مافتان نییە دەری بکەن لەو خوێندنگەیە وتم ھێشتا پشگیریش ئەکەن ئەسلەن کچەکەتان چۆن رووی یەت تا ئێرە ھاتوەو سەیری مامۆستا و بەرێوبەر و مێردی من دەکا باوک و دایک زۆر قسەیان کرد کە بلندیش دەستی کرد بە قسە کردن بلام دواتر رۆشتن و من کێشام بە سەر سنگیاو وتم ھا ئێستە دەرکەوت گشتان ترسنۆکن و ئەو کابرایی باوکیشی دەست رۆشتووە ھاا
YOU ARE READING
چیرۆکی کچێک💜
Historia Cortaهەمووان بە لایەک و "تۆ"ش بـە لای مـن💍🤍! - ناوی ھەموو کەسایەتیەکان گۆراوە🪞