chapter 1

154 17 62
                                    


Vote and comment if you can..

سەلام جەماعەت دوای ماوەیەکی باش هاتینەوە، جا بەهیوای ئەوەی بەدڵتان بێت و شایەنی ئەو کاتە بێ کە پێی ئەبەخشن

ئەم چیرۆکە لە چەند پارتێکی کەم پێکهاتووە و هەموو هەفتەیەک دوو پارت دا ئەنرێت لە ڕۆژانی یەک شەممە و چوارشەممە...

Enjoy..
Let's start.

...

15-8-2018

هێدفۆنەکەم کردە گوێم و سەرم لە مێزەکە دانا، تاقەتم نییە گوێ لە قسەکانی خاتوو لین بگرم، بەڕاستی زۆر بێزارکەرە

هەرچەندە دڵنیام بە ئاسانی وازم لێ ناهێنێ کە ئاوا سەرم دابخەم و گوێی لێ نەگرم بەڵام بەهەرحاڵ..

"جی ئا! سەرت بەرز بکەوە و ئاگاداری وانەکان بە!"
خاتوو لین بە تووڕەی وتی

بە بێزاری سەرم بەرز کردەوە، سەرسام ئەبووم ئەگەر تەواوی پۆلەکە چاوی لەسەر من نەبوایە، هێدفۆنەکەم دەر هێنا و دەستم کردە گیرفانم، بە چاوێکی بێزاریەوە سەری خاتوو لینم کرد، چاوەڕێم قسەکانی کۆتایی پێ بهێنێ

"جەنگی جیهانی یەکەم کەی ڕوویدا جی ئا؟" دووبارە بە پرسیارە بێتامەکانی دەستی پێکرد

"نازانم" ڕاستەوخۆ وەڵامم دایەوە، جەنگی جیهانی یەکەم چ گرنگیەکی هەیە گەمژە!

"دڵنیا بووم کە نازانی، پێت وایە ئەتوانی بەم شێوەیە لە پۆلی مندا دابنیشی؟ ئەگەر جاری داهاتوو بەو شێوەیە بیت سزات ئەدەم جی ئا" ڕستەکەی تەواو کرد بەڵام من هەر بەهەمان شێوەی سەرەتا سەیرم کرد

"خاتوو لین، شتێک ئەگەر بە پێویستی نەزانم نایکەم، ئەوەش یەکێکە لەوانە" وەڵامم دایەوە بە تۆنێکی سارد و بێ گرنکی، هەرخۆی شتێک کە گرنک نەبێت لام قوتابخانەیە

"ئاگادار بە چۆن قسە ئەکەی! بێ ڕەوشت! " دووبارە بەهەمان دەنگی تووڕەی وتی

"ئێهـ! بەسە خاتوو لین ئەوەندەی سەرزەنشتی من ئەکەی کەمێک ئاگاداری خۆت و خێزانەکەت بە نەک کێشەکانی ماڵەوەت بهێنی و خۆت بەسەر مندا تووڕە بکەی!" بە تووڕەیی لە جێگاکەم هەستام و قسەکانم کرد، تەواوی پۆلەکە سەیرم ئەکا، گەمژەینە کەمێک بیرتان لای ژیانی خۆتان بێ!

"بڕۆ دەرەوە! هەر ئێستا!"

پێش ئەوەی ڕستەکەی تەواو بکات جانتاکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە، گەمژە!
بەرەو ژووری مامۆستایان بەڕێ کەوتم چونکە بەڕێوەبەر ئەمڕۆ لێرە نیە

لە دەرگام داو ڕۆشتمە ژوورەوە، دوای کەمێک خاتوو لینیش هات، بۆ چەندەمین جار ئاگاداری ئەوە کرامەوە کە بێڕێزیم بەرامبەر مامۆستا کردوە، هەرچەندە پێم وابێ کۆتا ئاگادار کردنەوە بوو چونکە دەرکرام! بەڵێ لەو قوتابخانەیە دەرکرام و گوازرامەوە بۆ یەکێک لە قوتابخانە ئاست نزمەکانی کۆریا..

Just 364 DaysWhere stories live. Discover now