chapter 7

70 8 2
                                    


Vote and comment if you can..

Enjoy..
Let's start.

...

هاوین کۆتایی هات و قوتابخانەش دەستی پێکردەوە، هەروەها ئێستا نزیکی ئەو کاتەیە کە من گواستمەوە بۆ ئەم قوتابخانەیە، تەنها هەفتەیەکی ماوە بۆ ئەو کاتە

بەوپێیەی دوو هیۆن و یونگی ئێستا لێرە نین کەمێک بێزارکەرە چونکە وا ڕاهاتبووین تەواوی کاتەکان پێکەوە بین بەڵام هێشتا هەبوونی جۆنگکووک و تایهیۆنگ بەسە

ئێستاش لە وانە دانیشتووین، هەرچەندە نە مامۆستاکە وانەکە باش ئەڵێتەوە و نە قوتابیەکانیش گوێ ئەگرن، بەڵام هێشتا پۆلە

هێدفۆنەکەم لە گوێم دایە و گۆرانیە دڵخوازەکەم گرتووە، نازانم چی بکەم هەست بە ماندووی ئەکەم زۆریش، چونکە دوێنێ ڕۆژی پشوو بوو هەروەها تا نزیکی ئێوارەش لەدەرەوە بووین و دواتریش چووم بۆ کار هەر بۆیە بەڕاستی ماندووم

بە لایەکی چاو تایهیۆنگم بینی کە دووبارە خەوتووت وەک هەر ڕۆژێکی تر، جۆنگکووکیش لەژێر مێزەکەوە یاری بە مۆبایلەکەی ئەکا بە بێدەنگی

نازانم چی بکەم چونکە وانە خوێندنەکەی هیچ نییە تەنها مامۆستاکەیە دێت و ئەڕوات

دوای وانەش وەک هەر ڕۆژێکی کە چوینە بنخچەکەو هەروەها دوای قوتابخانەش ڕاستەوحۆ بۆ کەنارەکە چونکە هەموومان لەوێ کۆ ئەبینەوە

ئێستاش هەموومان لە بەرامبەر کەنارەکە دانیشتووین

"هاوڕێیان من ئەڕۆم، کەمێک کارم هەیە دواتر ئەتابینمەوە" جۆنگکووک وتی و هەستاوە لە جێگاکەی

"پێویستە منیش بێم؟" تایهیۆنگ وتی و ڕوی کردە جۆنگکووک

چونکە تەواوی کارەکانیان پێکەوەن هەر بۆیەش پرسیاری کرد

"نا پێویست ناکات زوو ئەگەڕێمەوە، ماڵئاوا" جۆنگکووک وتی و دوورکەوتەوە

"باشە!" تایهیۆنگ وتی

"با بڕۆین کیمچی یان تۆکپۆکی بخۆین، یانیش مریشکی سورکراوە؟" دوو هیۆن وتی

"ئهم منیش ئەمڕۆ هیچم نەخواردووە، چی دەربارەی گۆشتی مانگا؟" یونگی وتی

"وەک خۆتان ئەزانن من دایم برسیم، کەواتە با بڕۆین!" تایهیۆنگ وتی و هەستا

"ئۆکەی! با بڕۆین" هەموومان ڕۆیشتین بۆ چێشتخانەیەک و دواتریش جۆنگکووک هات چونکە پەیوەندیمان پێوە کرد

"بەڕاستی زۆرم خواردووە" تایهیۆنگ وتی و پەرداخێک ئاوی خواردەوە

"منیش" دوو هیۆن وتی

"چۆن بگەڕێینەوە ماڵەوە.." جۆنگکووک وتی

"چۆن بەیانی بڕۆین بۆ قوتابخانە" وتم و سەرم لەسەر مێزەکە دانا

Just 364 DaysWhere stories live. Discover now