chapter 3

49 14 0
                                    

Vote and comment if you can..

Enjoy..
Let's start.

...

سینیە خواردنەکەم وەرگرت و لەسەر مێزێکی بەتاڵ دانیشتم و دەستم کرد بە نان خواردن، کەمێکی پێچوو دوو کورسی تەنیشتم جوڵا، کەمێک سەرم بەرز کردەوە هەمان کوڕەکەی دوێنێم بینی

بوەستە! وتی ناوم تایهیۆنگە وایە؟

سەرم بە تەواوی بەرز کردەوە و بە پرسیارەوە سەیرم کرد

"سڵاو جی ئا، منت بیر ماوە ڕاستە؟ باشە، با نانەکەمان بخۆین" بە خەندەوە وتی و سەری داخست بۆ خواردنەکەی خۆی

"ئهم باشە" وتم و سەیرێکی کوڕەکەی تەنیشتیم کرد، تێبینی ئەوەم کرد کە چاوی لەسەر من بوو، قژی کەمێک ڕێک خست بوو بەڵام زۆر نا، ئەتوانم بڵێم ستایلیان لەگەڵ تایهیۆنگ نزیکە

"ئاهـ بیرم چوو، ئەمە هاوڕێکەمە جۆنگکووک، هەرچەندە حەز بە هاوڕێیەتی ناکات بەڵام بەهەرحاڵ" تایهیۆنگ بەخێرایی وتی و سەرم بۆ جوڵاند دواتریش گەڕایەوە بۆ خواردنەکەی

ئەو کوڕە جۆنگکووک، برۆیەکی بەرز کردەوە و لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری کردم بەڵام گرنگیم پێ نەدا، بەردەوامیم بە خواردنەکەی خۆم دا

لە کاتی نان خواردن تایهیۆنگ هەندێک قسەی تری کرد بەڵام جۆنگکووک کەمتر بەشداری کرد

دوای نان خواردن، من خواردنەوەیەکی گازیم هێنا و ئەوانیش بە هەمان شێوە، دواتر بەیەکەوە ڕۆشتین و لە باخچەکە دانیشتین

"کەواتە، بۆچی تۆ گوازراویتەوە بۆ ئێرە جی ئا؟" تایهیۆنگ پرسی و کەمێکم لە خواردنەوەکە خواردەوە

"بێڕێزیم بە یەکێک لە مامۆستاکان کرد و دواتر گوازرامەوە" وتم و بە هێمنی سەیرێکی چواردەوری خۆم کرد، ئەزانم کارێکی جوان نیە بەڵام شایەنی بوو

"ئهم، لە هی ئێمە باشترە" ئەمجارە جۆنگکووک وەڵامی دایەوە، کەواتە ئەوانیش گوازراونەوە

"ڕاستە.." تایهیۆنگ وتی

"کەواتە ئێوە بۆچی گوازراونەوە؟" پرسیم و ڕووم کردە هەردوکیان، بەڕاستی ئەمەوێ بزانم

"بەهۆی شەڕکردن.." تایهیۆنگ وتی و خواردنەوەکەی خواردەوە، کەواتە ئەمانە گەمژە نین

"ئهم، پێم وابوو گەمژەیەک بن بەڵام ئێستا گەمژە نین" وتم و ڕووم کردەوە لایەکەی دیکە

"ئایا ئەوە ستایش کردن بوو یان..؟" تایهیۆنگ بە پرسیارەوە وتی، گەمژە

"نازانم" وەڵامم دایەوە "بەهەرحاڵ، من ئەگەڕێمەوە پۆل، ئێوەش دێن؟" هەستام لە جێی خۆم و وتم، خواردنەوەکەم تەواو کرد و کردمە ناو سەبەتەی زبڵەکەوە

"ئهم دێین" تایهیۆنگ وتی و ئەوانیش هاتن

گەڕاینەوە پۆل و هەر یەکێکمان لە شوێنی خۆی دانیشت هەرچەندە ئەوان لە دوای یەکەوە دا ئەنیشن، بۆیە زۆر لەیەکەوە دوور نین

Just 364 DaysWhere stories live. Discover now