Vote and comment if you can..سەلام جەماعەت ئەمەش پارتی دووەم
پارتی داهاتوو ڕۆژی یەک شەممەEnjoy..
Let's start....
وانەکە وەک هەمیشە یەکێک بوو لە بێزارکەرەکان چونکە هیچ کات حەزم لە قوتابخانە نەبووە،
هەروەها دوای نازانم چەند زەنگی کۆتایی وانە لێیدا، شتەکانم کۆکردەوە بەڵام نەڕۆشتمە دەرەوە، چونکە تاقەتم نیەمۆبایلەکەم دەرهێنا و هێدفۆنەکەم کردە گوێم، نامەوێ گوێم لەوانەی دەورم بێت بێگومان دو هیۆنیش نایەت بۆیە ئەوەش باشترین چارەسەرە
گۆرانیم پێکردبوو لەگەڵ ئەوەش سەیری شتی دیکەم ئەکرد، لە ناکاو شتێک بەر سەرم کەوت، نەفرەت! ئازاری هەبوو
هێدفۆنەکەم دەرهێناو ئاوڕم دایەوە، بێگومان ئەو گەمژەیە بووە کە بە خەندەکەیەوە سەیرم ئەکا
"مێشکت لە دەستداوە؟!" بە دەنگێکی سارد وتم و برۆیەکم بەرز کردەوە
"ببورە، ڕووداو بوو" بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە وەڵامی دایەوە، ئاهـ دووبارە بەزمەکەیە!
وەڵامم نەدایەوە ڕووم کردەوە پێشەوە و هێدفۆنەکەم کردەوە جێی خۆی، نامەوێ لە یەکەم ڕۆژەوە دووبارە دەر بکرێم بەهۆی تۆوە گەمژە!
کورسیەکەی پێشم جوڵا، کەمێک چاوم بەرز کردەوە دووبارە ئەو گەمژەیەم بینیەوە لە پێشم دانیشت، دەنگی مۆبایلەکەم کز کرد تا گوێم لێ بێت ئەگەر شتێکی وت
"ئەزانی تۆ جوانی؟" بە خەندەیەکی لارەوە وتی
دووبارە وەڵامم نەدایەوە، چەند بێزارکەرە!
"تەنانەت کاتێک وەڵامیش نادەیتەوە" دووبارە قسەی کردەوە، کوڕی گەمژە!
"ئایا ئەزانی چەند گەمژەی؟ پێم وانیە" بە ئاسایی وتم و هەستامەوە لە جێگاکەم، تاقەتی قسەکانی ئەوم نیە ئێستا بڕۆمە دەرەوە باشترە لێرە
بەڵام دەستی کردە سەر شانم و داینیشاندمەوە، بە تووڕەیی دەستیم دوور خستەوە
"نەکەی دووبارە دەستم لێبدەی" بە ئاگاداریەوە پێم وت و دووبارە هەستماوە، هەرگیز نامەوێ کەسێک دەستم لێ بدات، هەر کەسێک بێت تەنانەت دو هیۆن و پوریشم
"ئەی ئەگەر کردم؟" ئەویش لەگەڵ من هەستاو دەستی هێنا بۆ پشتم، نەفرەت لە تۆ بێئەقڵ!
ئاوڕم بۆ دایەوە و چەند هێزم هەبوو زلەیەکم لێدا، هاوڕێکانی دەنگی ئۆۆۆیان دەرکرد
"وتم نەکەی دووبارە دەستم لێبدەی، گەمژەی منداڵ" بە تووڕەیی وتم، لە کاتێک هێشتا ڕووخساری بۆ لایەکەی دیکە بوو
"کچی نەفرەتی!!" هاواری کرد و بە تووڕەیی سەیری کردم، بەڵام ئایا گرنگە بۆم؟ بێگومان نەخێر، نابیتە هۆی ترساندنم گەمژە
YOU ARE READING
Just 364 Days
Short Story'ڕاستـە ژیان دوای کەس کۆتایـی نایەت و بەردەوامـە بەڵام ئەکـرێت ئەو کەسەی کە جێت ئەهێڵێت پارچـەیەک لەتـۆ لەگەڵ خۆی ببـات'