Vote and comment if you can..
Enjoy..
Let's start....
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە جۆنگکووک پێشبڕکێکەی ئەکات، بەڵام هێشتا نازانم ئەچم یان نا"هێی دوو هیۆن وەرە، پورێ تۆش!" لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتم و دوای کەمێک ئەوانیش هاتن
"چی بووە دوبارە" دوو هیۆن بە بێزاری وتی
"یاا وا قسەی لەگەڵ مەکە، چی بووە جوانکیلەکەم" پورم وتی و لە کۆتایی خەندەیەکی بۆ کردم
"ئەمشەو ئەڕۆمە دەرەوە هەروەها لەوانەیە درەنگ بگەڕێمەوە" وتم و چاوەڕێی کۆمێنتی ئەوان بووم
"ئمم باشە، بەڵام ئاگاداری خۆت بی باشە؟" پورم وتی و لە دڵخۆشیا باوەشێکم پێدا کرد
"باشە!" وتم و گەڕامەوە شوێنی خۆم
"پێشبڕکێکە؟" دوو هیۆن وتی لەو لاوە، گەمژە تۆ لەکوێ ئەزانی سەرم بە بەڵێ جوڵاند
"کەواتە پێکەوە ئەڕۆین" وتی و مۆبایلەکەی لابرد لە کۆتاییش بە خەندەیەکەوە سەیری کردم
"بۆ؟" بە پرسیارەوە وتم
"گەمژە یوونگیش لەوێ ئەبێ بۆیە پێکەوە ئەڕۆین" وەڵامی دایەوە، یوونگی هاوڕێ نوێیەکەیەتی پێم وابێ دوو جار بینیومە بەڵام هەمان شێوەی دوو هیۆنە بێگومان بۆیە بوونە هاوڕێش
"زۆر باشە کە ئەویش دێت واتە خەمم نابێت" پورم وتی
"هەرخۆی ئەو کێشەکەیە" وتم و بە بێزاری سەیری دوو هیۆنم کرد
"سووپاست ئەکەم" وتی و ئۆکەی بۆ کردم، گەمژە
...
ئێستا خۆم ئامادە ئەکەم بۆ پێشبڕکێکە، نامەوێ جلێکی سەرنجڕاکێش لەبەر بکەم بەڵام زۆر خراپیش نا، هەروەها پێم وابێ ئەمەیان باش ئەبێ
ئەویش جینزێکی ڕەش و تیشێرتێکی ڕەشە لەگەڵ چاکەتێکی ڕەساسی، باشە؟ یان بیگۆڕم...
کردمە بەر و کەمێک سەیرم کرد بەڵام هێشتا دڵنیا نیم
"دوو هیۆن!!!" بانگیم کرد چونکە زۆربەی جار ئەو یارمەتیم ئەدا لە جلەکانم
"چی بووە؟" سەری لە دەرگاکەوە هێنایە ژوورەوە و بە دەستم ئاماژەم بۆ کرد بێت "نەخێر تکایە" ڕووخساری بێزار بوو کە زانی بۆچی بانگم کردووە
"دەی ئەمجارەش تکایە" بە پاڕانەوە داوام لێکرد، ئای گەمژە لێی پاڕامەوە تەنها بۆ ئەوەی سەیری جلەکەم بکات هەرچەندە یەکەمجاریش نیە
"باشە باشە، کوا" وتی و لەسەر بێدەکەم دانیشت،
ئاماژەم بە جلەکەی بەرم داکەمێک سەیری کرد و بیری کردەوە
YOU ARE READING
Just 364 Days
Historia Corta'ڕاستـە ژیان دوای کەس کۆتایـی نایەت و بەردەوامـە بەڵام ئەکـرێت ئەو کەسەی کە جێت ئەهێڵێت پارچـەیەک لەتـۆ لەگەڵ خۆی ببـات'