PART.6

1K 125 101
                                    


ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە
بیکە بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
25vote+100comment=part7
______________________________________

دوای پچڕانی پەیوەندیەکە لەلایەن هەردووکیان
جۆنگکوک ڕۆشت بۆ سەر مێزی قومار جیمینیش
بۆ ماڵی سوهۆ

دواتر بەهێمنی لەدەرگایدا بەڵام دەرگاکە نەکرایەوە
بۆیە ئەمجارە زۆر بەتوندی لە دەرگاکەی دا دوای ماوەیەکی کورت دەرگاکە کرایەوە لەلایەن کچێکی
لاواز و بێتاوان و ترساو...!

کە ئەوم لەبەردەرگا بینی موچڕکە هات بەلەشما
یەکسەر قسەکەی سوهۆ هاتەوە بیرم
من لەئێستایا پێویستم بە سوهۆیە
دڵم پڕبوو

جیمین:جوان نییە میوان لەبەر دەرگا بهێڵیتەوە
وتی چاوی بڕیە چاوەکانی

نت:تۆ چ کارێکت لێرە هەیە
وتی کاتێ دەیویست بگری بەڵام نیشانی نەئەدا
بۆ ئەوەی جیمین هەست پێنەکات بەڵام جیمین
زۆر باش توانی هەست بکات

جیمین:هاتووم بۆ لای سوهۆ

نت:ئ.ئەو ل.لێرە نییە بڕۆ لێرە
وتی کاتێ ویستی دەرگاکە دابخاتەوە بەسەریدا

جیمین:کەواتە چاوەڕوان ئەکەم تاکو دێتەوە
وتی کاتێ هاتە ژوورەوە

نت:ب.بوەستە ناتوانی بەبێ پرس بڕۆیتە ژوورەوە
وتی بەدوایدا ڕۆشت

جیمین:هەرکاتێ بمەوێت دێم

نت:بەنەفرەت بی دەمویست بڕۆمە دەرەوە
وتی لەژێر لێویەوە

جیمین:شتێکت وت
وتی کاتێ گوێی لێبوو بەڵام وا خۆی دەرخست کە
گوێبیستی هیچ شتێک نەبووە

نت:نەخێر

جیمین لە هۆڵەکە دانیشتبوو ئەیڕوانیە شتەکان نت
تەنها بێدەنگ و بێ جوڵە دانیشتبوو جارجارەش
سەیری جیمینی ئەکرد بۆ ئەوەی بزانێ چی ئەکات
تاکو جیمین قسەیەکی کرد و وتی

جیمین:گوێبیستی هەواڵەکە بوویت
وتی سەرنجی خستە سەری

نت:ھ.هەواڵی چی؟
وتی لەرز هات بە گیانیا وایدەزانی مەبەستی ئەو
قسانەیە کە سوهۆ کردی

جیمین:باوکە ساختەکەت کوژراوە
وتی دەیویست کاردانەوەی ببینێت

نت:چ.چی
وتی شۆک بوو لەلایەک لەلایەکی تریش ئەویش
دەزانێت کە باوکی نەبووە

جیمین:دڵگران مەبە لەئەنجامدا تۆی فرۆشت
بە گاڵتەجاڕیەوە وتی

نت:ب.بێدەنگ ب.بە
وتی زۆر سەرسوڕماو بوو

جیمین:کچە فرۆشراوەکە ههههه
وتی کە پێدەکەنی

نت:ل.لێرە ب.بڕۆ

جیمین:ڕەوشتێکی جوانت نیە نابێ بەمشێوەیە
قسە لەگەڵ میوان بکرێت

نت:لێرە ب.بڕۆ
وتی لەلایەک کە ئەو کوژراوە لەلایەک کە پێی دەڵێت
کچە فرۆشراوەکە گاڵتەی پێدەکات لەلایەک کە بیر
دەکاتەوە وەک کاڵایەکە لەلایەک ئەو ئازارەی ئێستا
تیایەتی نەیتوانی چیتر بەرگە بگرێت ویستی بڕوات
بەڵام لە بەربوویەوە لەهۆش خۆیچوو

I became the wife of twom mafias✔️..{تــەواوکــراوە} Where stories live. Discover now