PART.17

879 131 664
                                    


ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+550comment=part.18
______________________________________

دوای ئەوە بەڕێز جۆنگکوک ماڵئاوایی کرد چونکە دەـوایە ڕۆشتبا فڕۆکەکەی دەفڕی وەبەڕێز تایهیۆنگ
ڕۆشت بەهەمان شێوە بەڕێز یونگیش ڕۆشت تەنها من و بەڕێز جیمین ماینەوە بەتەنها من ماوەی هەفتەیەک دەبێ بەتەنها لەگەڵ ئەو لەوماڵە بم
ب.جیمین تەماشایی منی کردبوو وەک ئەوەی بیەوێ شتێک بڵێت بەڵام چاوەڕێی من دەکات بۆ قسە کردن بەڵام من قسە ناکەم دەبێ ئەو بیکات

جیمین:هەوڵ مەدە زۆر بێزارم بکەی ئەو ماوەیه من بەرگەی کچ ناگرم

نت:ب.باشە

جیمین:ئێستا من دەڕۆم دەخەوم تۆش دەنگە دەنگ دروست مەکە

نت:نا بێخەمبه

دوای ئەوە جیمین ڕۆشتە سەر جێگاکەی منیش لە مەتبەخەکە بووم بۆ ئەوەی پێش خەوتنم شتێک بخۆم یان بخۆمەوە

تەنها شیرێکی گەرمم خواردەوە ئێستاش کەشەکەی باراناوییە  خواردنەوەی شتی گەرم شتێکی خۆش‌و جێژبەخشە

دوای ئەوە گڵۆپەکانی مەتبەخەکەم کوژاندەوەو ڕێم کرد بۆ ژوورەکەم ئەوەی ئێستا من بمەوێت تەنها خەوە لەکەشێکی باراناویدا خەوتن شتێکی زۆر خۆشە منیش نامەوێ لەو خۆشیە بێبەش بم

_____

Jimin..*pov..*

ئێستا جۆنگکوک ڕۆشتۆتە دەرەوەی وڵات بۆ ماوەیی هەفتەیەک  من نامەوێ بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ ئەو کچە بێزارکەرە لێرە بم ڕقم لێیەتی زۆر پەشیمانم تەنها بۆ زیندوو مانەوەی نەشتەرگەریم ئەنجامدا بەڵام ئەوکاتە وا بیرم دەکردەوە کە ئەو بۆمن خۆی خستە مەترسییەکی گەورەوە بۆیە ئەو کارەم کردئێستا چیبکەم دوای ئەوە ڕۆشتمە گەرماو هەر بە قژە تەڕەکەمەوە ڕێک خەوتم حەزم بەم جۆرە خەوتنەیە بە قژی تەڕەوە بە ئارامی خەوتم

____

Y/n..*pov..*

ئەمە کاری هەموو ڕۆژەمە لەخەو هەڵسام خۆم شۆرد پاشان جلێکی گەرمم پۆشی بریتیبوون لە پانتۆڵێکی قاوەیی  و بلوزێکی قاوەیی کە زۆر گەرم بوو بلوزێکی ملدار بوو پاشان جێگاکەم ڕێکخست تازە بەرە بەرە دوونیا ڕووناک دەبێت بارانێکی هێواشی لێدێت دیمەنێکی زۆر جوانە کوپێک قاوەیی گەرمم هێنا لەدیار دیمەنەکە ئەمخواردەوەو بیرم لە ژیانی خۆم دەکردەوە کە چۆنە ئاهێکم دایەوە خۆزگە مۆبایلم دەبوو نازانم خۆم بە چ شتێک سەرقاڵ بکەم
هەنێ کتێب لە ژوورەکەم هەیە دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبێک تا ئەو کاتەی کاتی نانی بەیانی هات ئەم قردێلەی نێو کتێبەکەم خستە ئەو لاپەڕەیە کە لێی جێمابووم بەڕاستی کتێبێکی جێژبەخشە ڕۆشتم بۆ دروستکردنی نانی بەیانی بۆ دووکەس
دوای کەمێک بەڕێز جیمین بەسەر پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو چاوم کەوتە سەری بەڵام هەرزوو چاوەکانم لادا هەستەکەم ئەو هەفتەیە بەتەنیا لەگەڵی بم عاشقی دەبم چونکە قسەکردنمان زۆرتر دەبێت نازانم ماوەی ئەو هەفتەیە چی ڕوودەدات بەڵام ڕۆژەکان کاتژمێرەکان خولەکەکان چرکەکان دەژمێرم بۆ تێپەڕبوونی ئەو هەفتە نەفرەتیە من لەو پیاوە مافیایە دەترسم
هەر قسەم لەگەڵ خۆم دەکرد لەنێو مێشکمدا تاکو بەڕێز جیمین قسەیەکی کرد

I became the wife of twom mafias✔️..{تــەواوکــراوە} Where stories live. Discover now