PART.22

804 131 723
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
60vote+600comment=part.23
______________________________________

ئێمە ڕۆشتینە ژوورەوە منیش چوومە ژوورەکەم خۆم شۆرد قژم هەڕ تەڕ بوو وشکم نەکردەوە ویستم بڕۆم قسە لەگەڵ نت بکەم بۆیە چوومە دەرەوەی ژوورەکەم لە دەرگایی ژوورەکەیم دا ئەویش وتی وەرە ژوورەوە

جیمین:ئێستا باشتریت

نت:بەڵێ باشترم سووپاس کە ڕزگارت کردم لەدەست  ئەو

جیمین:دەبێ زیاتر ئاگاداری خۆت بیت

نت:ئەو قۆڵی منی ڕاکێشا منی برد بۆ دواوەی شوێنی ئاهەنگەکە

جیمین:بۆچی هاوارت نەئەکرد

نت:نەمتوانی هاوار بکەم

جیمین:کاتەی تۆی ڕاکێشا ڕێگریت کردبا

نت:وام زانی ئەو ...

جیمین:ئەو چی ؟

نت:هیچ وازی لێبێنە

جیمین:فەرموو ئەمەش مۆبایلەکەت

نت:سووپاس

جیمین:وە ئەوە ژمارەی مۆبایلەکەمە گەر پێویستت پێبوو تێلم بۆ بکە

نت:سووپاس ب. جیمین

دوای ئەوە جیمین ڕۆشتە ژوورەکەی نت یش خەوت

جیمین:تۆ لێرەبووی ؟

کوک:ئهم دەمویست قسەت لەگەڵ بکەم

جیمین:زۆر لە چاوەڕوانی دابوویت ؟

کوک:نا دەمێکه هاتووم زۆر نابێ

جیمین:دەتویست قسەی چیم لەگەڵ بکەیت

کوک:سەبارەت بە نت

جیمین:ئەو کچە چیەتی ؟

کوک: دەمەوێت بڵێم کە قسە ڕەقەکانت بەرامبەر ئەو کچە داماوە بگۆڕیت

جیمین:من هیچ قسەیەکی ڕەقم نەکردووە

کوک:جیمین تۆ ئاگاداری ئەو کچە چەنێک ئازار دەچێژێت لێرە و لەو ژیانەشی کە هەیەتی

جیمین:ئەوەنەی بزانم ڕابردووی باش نەبووە

کوک:ئەو لە ئێستاشدا وایە هەموو ڕۆژێک بەلای ژوورەکەیدا تێدەپەڕم دەگریت هەمیشە دڵتەنگە باسی دایکی دەکات ئەو تەنهایە هەوڵدە بگۆڕێیت

جیمین:جۆنگکوک من  نەمویستوە تاکو ئێستا هیچ قسەیەکی ڕەقی بەڕامبەر بکەم خۆت ئەزانیت من لەگەڵ کچان چۆن ڕەفتار ئەکەم

کوک:باشە تەواو دەزانم کە دڵ ڕەقیت بەڵام ئەو جیاوازە لەو کچانەی لە دەورت ئەسوڕێنەوە بۆ پارە

جیمین:من نەموتوە که نت ئاوایە

کوک:منیش ناڵێم ببنە خۆشەویست دەڵێم بە ڕەقی قسەی لەگەڵ مەکە

I became the wife of twom mafias✔️..{تــەواوکــراوە} Where stories live. Discover now