PART.32

847 123 1K
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
80vote+800comment=part.33
______________________________________

جیمین:کەواتە بۆچی ئامادەنیت ڕووت بسوڕێنیت و چاوەکانت لەسەر جەستەم هەڵگریت

نت:ئــ ئا بــ ببوورە

وتی بە شەرمەزاریەوەو ڕووی سوڕاند و دەستی لەسەر چاوەکانی دانا

جیمین هیچ  لەشوێنی خۆی نەجوڵا تەنها تەماشایی نت دەکرد کە چۆن وەستابوو توند دەستەکانی بە چاوەکانیەوە گرتبوو

نت:ب. جیمین گەر تەواو بوویت با لێرە دەربچین

جیمین تەنها بێدەنگ بوو وەڵامی نت نەدایەوە

نت:ب.جیمین تۆ باشی

بە هێواشی دەستەکانی لەسەر چاوەکانی لادا و ئاوڕی دایەوە بینی جیمین وەستاوەو تەماشایی ئەکات خۆی نەگۆڕیوە

نت:بۆچی ئامادە نیت

جیمین:ناچارم لەوەی ئێستا ئامادە بم ؟

نت:نا  من ناچارم نەکردوویت

جیمین:دەبێ جلی ژێرەوەشم بگۆڕم

نت:بـ ببوورە من دەڕۆمە دەرەوە

بە خێرایی وتم بۆ ئەوەی زوو لەم گفتوگۆیە ڕزگارم بێت بەردەوام نەبین

بەخێرایی بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم دەستم دایە کیلۆنی  دەرگاکە و بۆ خوارەوەم هێنایەوە بۆ ئەوەی دەرگاکە ببێتەوە هەر کە دەرگاکە کرایەوە ڕێک ب.جۆنگکوک هاتە بەردەمم

نت:ببوورە

کوک:کێشە نییە وەرە نان بخۆ

نت:ب. جیمین خۆی دەگۆڕێت

بە هێواشی وتم تاکو ب.جیمین گوێبیستی نەبێت

جۆنگکوک لەگەڵ قسەکەم سەری هەڵبڕی و کەمێک سەری خۆی برده ئەولاوە تاکو جیمینی لێ دیار  بێت بینی وەک بتێک وەستاوە

کوک:تۆ بۆچی تاکو ئێستا خۆت نەگۆڕیوە

جیمین:ویستم شتێک بخۆم ئینجا

من خۆم لادا و جۆنگکوک تێپەڕیو خواردنەکەی لەسەر مێزەکەیی لای قەڵەوێرەکە دانا پاشان داوای لە جیمێن کرد کە بێت بۆ ئەوەی بیخوات

جیمین:باشە واهاتم

کوک:نت تۆش وەرە

نت:من برسی نیە

بە خەندەیەکی کەمەوە وتی

کوک:تۆش هیچت نەخواردووە دەی وەرە

ئەتوانم بڵێم کە بەڕێز جۆنگکوک زۆر کەسێکی پێداگری کەرە زۆر پێداگیری لەسەر شتەکان دەکات
بە ناچاری ڕۆشتمە پێشەوە بەڵام ب. جیمین ڵەسەر قەڵەوێرەکە بوو بۆیە بە ناچاری منیش ڕۆشتم لەسەر قەڵەوێرەکە دانیشم لە تەیشت ئەو..!

I became the wife of twom mafias✔️..{تــەواوکــراوە} Where stories live. Discover now