PART.30

818 121 830
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
75vote+750comment=part.31
______________________________________

کوک:پێموانییە بە قسەکانت دڵگران بێت  وە پێم مەڵێ بەڕێز وا بە جیمینیش مەڵێ

نت:باشە چیتر ناڵێم بەڕێز
بە خەندەوە وتم

جیمین:بە قسەی کێ ؟

نت:ئــ ئا ب. جیمین تۆ هەڵسایتەوە

جیمین تەنها تەماشایی کرد لە کاتی قسە کردنا پاشان ئاڕاستەی چاوەکانی ڕوو لە جۆنگکوک کرد

جیمین:تۆ ئەتەوێ ئەو کچە بێڕێز بێت بەرامبەرمان

کوک:من شتی وام نەوتووە

جیمین:کەواتە بۆچی داوا دەکەیت بە ئاسایی بانگمان بکات

کوک:لە ئەنجامدا ئەویش ئێستا بەشێکە لە ئێمە

جیمین تەنها تەماشایی کردم و بێدەنگ بوو دواتر بەرەو ڕوومان هات لەسەر کورسی ناو باخچەی نەخۆشخانەکە دانیشت کە بۆ نەخۆشەکان لەوێ دانراون کە جار جارە بێن و هەوای پاک ببەخشن بە سیەکانیان هەناسەیەکی قوڵی دایەوەو کەوتە قسە کردنەوە

جیمین:کوک دکتۆرەکە چی وت سەبارەت بە تەندروستیم

کوک:وتی دەبێ بۆ ماوەی هەفتەیەک زیاتر لێرە بێت

جیمین:چیتری وت

کوک:نت باشتر دەزانێ چونکە دکتۆرەکە هەموو جارێک لەگەڵ ئەو قسەی لەسەر بارودۆخت دەکرد

جیمین:بۆچی لەگەڵ ئەو
برۆیەکی بەرز کردەوە

کوک:چونکە ئەوان وایان دەزانی ئێوە هاوسەرن

جیمین:کەواتە بۆچی پێت نەئەوت کە من هاوسەری تۆ نیم

وتی قسەکەی ئاڕاستەی نت کرد

نت: کــ کاتم نــ نەبوو تــ تاکو وابڵێم
بە قەلەقی و شڵەژانەوە وتم

بەڵێ من چەندین جار هەوڵمدا بڵێم کە هاوسەرم نییە بەڵام پەرستارەکان قسەیان بۆ دەبڕیم یان نەمدەتوانی بیڵێم  ئێستاش دەمم تێک دەئاڵێت و ناتوانم قسەی بۆ بکەم

جیمین:ئەیبۆ کاتت هەبوو بۆ ماوەی چەندین خولەکیش قسە لەگەڵ دکتۆرەکە بکەیت لە بارەی تەندروستیمەوە

کوک:من دەبێ بڕۆم
وتی ڕۆشت

خۆی لە بابەتەکە ڕزگار کرد پێی باش بوو ئەوان جێبهێڵێت بۆ ئەوەی قسەی خۆیان بکەن بەڵام لەگەڵ ڕۆشتنی نت ترس دایگرت چونکە جیمین زۆر توڕەیە وە جۆنگکوکیش دەیزانی توڕەیە بەڵامنەیویست لێرە بکەوێتە ژێر لێدانەکانی براکەی
وە جیمین لەبەر ئەوە توڕە نییە کە وەک هاوسەری نت دانراوە بەڵکو بەهۆی جاک، کای .. زۆر توڕەییە بەهۆی ئەوەی کە لێرەوە کەوتوە چونکە هەر بەڕاست ڕقی لە نەخۆشخانەیە

I became the wife of twom mafias✔️..{تــەواوکــراوە} Where stories live. Discover now