———————————————————Author pov:—
یونی و جۆنگکوک بە نزیکەیی هەموو ئەو شوێنانە گەڕان کە دەیان ویست بۆی بچن، ئەوان کاتێکی زۆر خۆشیان بەیەکەوە بەسەر برد و زۆر چێژیان بینی و بەردەوام پێدەکەنین.
یونی زۆر دڵخۆش بوو بەوەی لە کۆتاییدا کەسێک هەیە لەگەڵی پیاسە بکات و چیتر تەنها نیە.
کاتژمێر شەشی ئێوارە بوو کاتێک ئەوان لە کافێ دڵخوازەکەی یونی دانیشتبوون و جۆنگکوک بەردەوام قسەی بۆ یونی دەکرد و باسی لەو کاتانەی منداڵی و هەرزەکاری خۆی دەکرد کە چ کەتنێکی ناوەتەوە و چۆن بەردەوام خۆی توشی کێشە و شەڕ کردووە، ئەو بە تەواوی منداڵێکی لاسار بووە بەڵام لە هەمان کاتیشدا زیرەک بۆیە دایک و باوکی زۆریان خۆشویستووە.
یونی لە ناکاو سەیری کاتژمێرەکەی کرد و یەکسەر قسە هەمیشەییەکەی تایهیۆنگ ميشکی پڕ کرد
(ماڵەوە پێش تاریک بوون)."کووک کاتێ ئەوەیە کە بگەڕێمەوە ماڵەوە"
ئەو وتی وای لە کووک کرد بوەستێ لە قسەکردن"بەڵام من دەمویست کە بەیەکەوە نانی ئێوارە بخۆین، دەتوانین؟"
کووک بە کیوتی وتی دەیویست یونی ڕازی بکاتببورە کووکی تۆ نازانی کە تای چۆن توڕە دەبێ و بە دەنگە گڕەکەی هاوارم بەسەر دادەکات ئەگەر درەنگ بگەڕێمەوە، من بوێری ئەوەم نیە ڕوبەڕوی ببمەوە.
یونی ئەمانەی لە دڵی خۆیدا وت پێش ئەوەی دوبارە قسە بکات"ببورە کووکی بەڵام ئێمە ناتوانین، تایهیۆنگ کەمێکی تر لە ماڵەوە دەبێت وە ئەگەر من پێش ئەو لە ماڵەوە نەبم توڕە دەبێت"
بە نەرمی وتی، بە چاوەکانی لێی دەپاڕایەوە کە لێی تێبگات و زویر نەبێت بەوەی نایەوێ بەیەکەوە خوانی ئێوارە بخۆن.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfictionیونی لە کۆتاییدا دەبێت بە کچێکی پێگەیشتوو..! بەڵام ئایا هەمان ئازادی کەسە پێگەیشتووەکانی دەبێت لە نێو ئەو یاسایانەی کە باپیرە گەورەی خێزانەکە زۆر دەمێکە دایڕشتووە و کەس تاکو ئێستا نەیوێراوە و نەیتوانیوە لەو یاسایانە دەرچێت! ئایە ئەو کەسەی یارمەتی...