———————————————————Yoonie pov:—
تای زۆر دڵخۆش بوو، تەنانەت ئەو شەوە نەخەوت و بەردەوام قسەی بۆ دەکردم دەربارەی داهاتوومان
لەبارەی هەموو شتێکەوە قسەی دەکرد و پلانی بۆ دا دەنا، پێی دەوتم کە چۆن منداڵەکەمان بەیەکەوە گەورە دەکەین و دەبین بە باشترین دایک و باوک بۆی
پێی دەوتم کە من دەتوانم ببم بە باشترین دایک لە جیهاندا کە ئەوە وای لێ کردم زۆر متمانەم بە خۆم و ئەو بێت
وە من دڵنیام دەکردەوە کە ئەویش باشترینی جیهان دەبێت، ناتوانم وێنای بکەم کە چەند شیرین دەبێت ئەو منداڵەکەمان لە باوەش بگرێت و زەردەخەنە شیرینەکەی خۆی پێ ببەخشێت
ئەو تەنها زۆر ئەوەی لێ دێت کە ببێت بە باوکێکی میهرەبان و تێکۆشەر بۆ ڕۆڵەکانی بۆ ئەوەی لە ژیانیاندا دڵخۆش بن، دڵنیام هەرگیز ڕێگە نادات هیچ کاممان ئازارمان پێ بگات و زۆر باش ئاگادارمان دەبێت، کەس بوێری ئەوەی نابێت تەنانەت لێمان نزیک ببێتەوە.
ئەو لە ڕووی هەموو شتێکەوە نایاب و تایبەتە.
تای وتی کە خوانێکی خێزانی ڕێک دەخات بۆ ئەوەی ئەوە بە ئەوان بڵێت، ئەو زۆر شانازی بەخۆیەوە دەکات.
من پەیوەندیم بە باپیرەمەوە کرد بۆ ئەوەی ئەوانیش ئامادەبن بەڵام پێیم نەوت بۆ چ هۆکارێک بۆیە هەر زوو ڕەتیکردەوە ئامادە بن، ئای خوایە من زۆر بێزارم لەو ڕەفتارانەی خۆ من لە ڕۆژی هاوسەرگیریەمەوە ڕوو بە ڕوو دایکمم نەبینیوە ئاخر من زۆر بیری دەکەم تکایە.
بەڵام تای وتی کە بە باپیرە کیم جیهو دەڵێت کە قسە لەگەڵ باپیرەم بکات و ڕازی بکات کە ئەوانیش بێن، ئەگەر ئەو نەتوانێت ئەوە بکات ئەوە هەرگیز کەس ناتوانێ باپیرەم ڕازی بکات، خوایە گیان با ئەوانیش بێن من نامەوێ بە پەیوەندی ئەوە بە دایکم بڵێم.
***
"ئای کچەکەم من زۆر بیری تۆم کردبوو"
دایکم وتی هەرکە بە توندی لە باوەشی کردم
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfictionیونی لە کۆتاییدا دەبێت بە کچێکی پێگەیشتوو..! بەڵام ئایا هەمان ئازادی کەسە پێگەیشتووەکانی دەبێت لە نێو ئەو یاسایانەی کە باپیرە گەورەی خێزانەکە زۆر دەمێکە دایڕشتووە و کەس تاکو ئێستا نەیوێراوە و نەیتوانیوە لەو یاسایانە دەرچێت! ئایە ئەو کەسەی یارمەتی...