سوورەتی (بەقەڕە) بەشی دووەم

22 5 3
                                    

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ

قورئان تەحەددا دەكات
[وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ] وە ئەگەر ئێوە گومانتان هەیە لەو قورئانە پیرۆزەی كە بۆ سەر عەبدی خۆمان كە محمدە صلى الله علیه وسلم دامان بەزاندووە ئەوا تەنها هاوشێوەی سوورەتێكی قورئان بێننەوە ئەگەر وەكو كورتترین سوورەتیش بێت [وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (23)] وە شایەت و پشتیوانەكانی خۆیشتان بێنن جگە لە خوا تا شایەتیتان بۆ بدات كە ئەمەی ئێوە هێناوتانەتەوە هاوشێوەی سوورەتێكی قورئانە ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن .

فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ

[فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا] بەڵام ئەگەر ئەم شتەتان نەتوانی وە ناشتوانن وە تا ئێستا نەیانتوانیوەو تا ڕۆژی قیامەتیش ناتوانن سوورەتێكی بچووكی هاوشێوەی قورئان بێننەوە، چونكە قورئان قسەى خوایە چۆن قسەى مرۆڤ وەكو قسەى خوا دەبێت [فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ (24)] دەی كەواتە بە ئیمان هێنان و كردەوەی چاكتان خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی كە سووتەمەنییەكەی خەڵكی و بەردى گۆگردە،كە ئامادەكراوە بۆ كافران، (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە ئێستا دۆزەخ دروستكراوە).

تەفسیری قورئانWhere stories live. Discover now