سوورەتی (بەقەڕە) بەشی سێیەم

15 7 12
                                    

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

وَآمِنُوا بِمَا أَنزَلْتُ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ

[وَآمِنُوا بِمَا أَنْزَلْتُ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ] وە ئیمان بێنن بەو كتابە كە قورئانی پیرۆزە بۆم دابەزاندوون كە بەڕاستدانەری تەورات و ئینجیلە كە خۆتان پێتانە [وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ] وە مەبن بە یەكەم كافرێك لە بەنى ئیسرائیل كە كوفر بكەن بە قورئانی پیرۆز یان بە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم [وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا] وە ئایەتەكانی من مەفرۆشن بە نرخێكی كەم و بۆ دونیایەكی كەم (كە ئەگەر هەموو دونیایش بێت هەر كەمە) [وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ (41)] بەتاك و تەنها تەقوای من بكەن و لە من بترسێن .

وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

  [وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ] وە حەق و باتڵ تێكەڵ مەكەن و سەر لە خەڵك مەشێوێنن و حەق مەشارنەوە كە ناردنی محمدو صلى الله علیه وسلم ئیمان هێنانە پێی [وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (42)] لە كاتێكدا كە ئەزانن محمد پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم .

وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ

  [وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ] وە دوای ئەوەی كە موسڵمان ئەبن نوێژ بكەن و زەكات بدەن [وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ (43)] وە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ئەچنە ركوع بە جەماعەت بچنە ركوع واتە: نوێژەكان بە جەماعەت ئەنجام بدەن .

أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

[أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (44)] ئایا ئێوە فەرمان ئەكەن بە خەڵكی بە چاكە و ئیمان هێنان و نوێژو ڕۆژوو وە خۆتان لەبیر ئەكەن و خۆتان نایكەن لە كاتێكدا ئێوە كتاب ئەخوێننەوەو لە كتابەكەدا ئەو شتانەی تیایە ئەی بۆ عاقڵ نابن و تێناگەن .

تەفسیری قورئانWhere stories live. Discover now