سوورەتی (بەقەڕە) بەشی چوارەم

17 5 11
                                    

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

  [إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا] ئەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوە بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وە ئەوانەی كە یەهودی بوونە، كە نسبەتە بۆ (یهودا) كە گەورەترین كوڕى یەعقوب بووە، یان بۆیە پێیان وتراوە یەهود چونكە لە كاتى تەورات خوێندندا خۆیان جوڵاندۆتەوە، یان وتراوە: (هَادُوا) واتە: ئەوانەی كە گەڕاونەتەوە (هُدنا) تەوبەیان كردووە لە پەرستنی گوێرەكەكە [وَالنَّصَارَى] وەئەوانەی كە نەصارا بوونە كە نسبەتە بۆ دێی ناصیرە لە فەڵەستین كە عیسى صلى الله علیه وسلم لەوێ بوو، یاخود لەبەر ئەوەی كاتی خۆی عیسایان سەرخستووە بۆیە پێیان وتراوە: نەصارا [وَالصَّابِئِينَ] ئەوانەی كە مەلائیكەت پەرست یان ئەستێرە پەرست بوونە، یان هیچ دینێكی دیاریكراویان نەبووە شوێنى بكەون [مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا] هەر كەسێك لەمانە ئیمان بێنێ بەخوای گەورەو بەڕۆژی دوایی وە كردەوەی چاك بكەن [فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ] ئەوە لای خوای گەورە ئەجرو پاداشتی خۆیان هەیە [وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62)] وە ترسیان لەسەر نییە لە ڕۆژی قیامەت وە خەفەتیش ناخۆن بۆ دونیایان چونكە خواى گەورە باشتریان دەداتێ، ابن عباس ئەفەرمووێ: ئەمە بۆ ئەو سەردەمە بووە بەڵام لە دوای ئەوە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند [وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ] (آلِ عِمْرَانَ : 85) واتە: هەر كەسێك جگە لە ئیسلام دینێكی تر هەڵبژێرێ وە داوا بكات ئەوە خوای گەورە لێی قەبوڵ ناكات وە لە قیامەتدا لە زەرەرمەندانە .

تەفسیری قورئانWhere stories live. Discover now