سوورەتی (بەقەرە)

40 11 4
                                    

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

سوورەتی (بەقەرە) (واتە: مانگا)
‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە:
1- سوورەتی (بەقەرە) سوورەتێكى مەدەنی یە.
2- ژمارەى ئایەتەكانى سوورەتی (بەقەرە) (286) ئایەتە.
3- سوورەتی (بەقەرە) درێژترین سورەتى قورئانە كە ژمارەى ئایەتەكانى ٢٨٦ ئایەتە.
4- سوورەتی (بەقەرە) زنجیرەى دووەمە لە ریزبەندى سورەتەكانى قورئاندا.
5- سوورەتی (بەقەرە) یەكەم سورەتە كە لەشاری مەدینە دابەزیوە.
6- ئەم سورەتە لەو سورەتانەیە كە لەسەرەتادا بە چەند پیتێكى پچڕ پچڕ دەست پێ دەكەن، وە ناوى اللە ١٠٠جار تێیدا دووبارە بۆتەوە.
7- وە درێژترین ئایەتى قورئان لە سوورەتی (بەقەرە) دایە، كە ئەویش ئەو ئایەتەیە كە باسی ئادابى قەرزكردن و قەرزدان دەكات كە ئایەتى ژمارە (٢٨٢)ە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
لەسەرەتاى سورەتەكەدا؛ خواى گەورە بە چوار ئایەت وەسف و باسی باوەرداران دەكات، وە لە دوو ئایەتى دواى ئەوە؛ باسی كافران دەكات و لەسەر ئەوان دابەزیوە، وە بە سیانزە ئایەتیش دواى ئەوە باسی حاڵی مونافیق و دووروەكان دەكات.
لە فەزڵ و گەورەییەكانى ئەم سورەتە:
لە ئەبو ئومامەى باهلى رەزاى خواى گەورەى لێ بێت ئەویش لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم كە فەرمویەتى: (سورەتى بەقەرە بخوێنن، خوێندن و دەست پێوەگرتنى بەرەكەتە، وە وازلێهێنان و نەخوێندنى پەشیمانییە، وە ساحیرو جادوگەرەكانیش ناتوانن زیان بگەیەنن بە كەسێك كە بیخوێنێت).
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[الم (1)] ئەو پیتانەی كە لە سەرەتای هەندێك لە سوورەتەكانی قورئانی پیرۆزەوە هاتوونە هەیە لە زانایان وەكو ئیمامی (قورتوبی) هێناوێتى لە ئیمامى (ابوبكرو عمرو عثمان و علي و ابن مسعود) (خوایان لێ رازى بێت) ئەفەرموون: نهێنی خوای گەورەیە لە قورئاندا تەنها خوای گەورە خۆی ماناكەی ئەزانێ، وە هەیشە لە زانایان وەكو (شیخ الاسلام) ئەفەرموون: بەڵێ ماناكەی ئەزانین بۆ تەحەددا كردنەبۆچونی ڕاست و دروست ئەوەیە كە خوای گەورە بەو پیتانە تەحەددای عەرەبی پێ ئەكات كە قورئانی پیرۆز لەو پیتانە پێك هاتووە ئەگەر ڕاست ئەكەن ئەم قورئانە فەرموودەو فەرمایشت و كەلامی خوای گەورە نییەو قسەی محمدە صلى الله علیه وسلم ئێوەش ئەو پیتانەتان لەبەر دەستدایە تەنها سوورەتێكی هاوشێوەی قورئانی پیرۆز بێننەوە, لەو كاتەوە تا ئێستا نەیانتوانیوە سوورەتێكی بچووك هاوشێوەی قورئانی پیرۆز بێننەوە، وە تا رۆژى قیامەتیش ناتوانن، چونكە هەرگیز قسەى مرۆڤ وەكو قسەى خواى گەورە نابێت.

ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ

[ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ] ئەم پەرتووكە كە قورئانی پیرۆزە هیچ گومانێكی تیادا نیە كە لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیووە [هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (2)] هیدایەت و رووناكى و ڕێنماییە بۆ ئەو كەسانەی كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن و خۆیان لە تاوان ئەپارێزن.

تەفسیری قورئانWhere stories live. Discover now