«تۆ لە دڵێک دای لە بێ وەفای بەتاڵە تا ئەو دڵەش لێ بدات لەیادکردنی مەحاڵە»
________________________________________________________
با دەست پێبکەین 👇🏼کچێکی وردیلە کە لە بەهاری تەمەنی گەنجێتی بوو کچێکی زۆر جوان و بێوێنە بوو ڕوومەتی وەک گوڵێکی پەمەیی و قژێکی ئاڵتوونی کاڵ لێوەکانی پەمەیەکی ئاڵ بوو وە خۆشترین ناوی هەبوو لە هەموو شارۆچکەکەدا (کاریا )کە بە واتای (پەپوولەی شین) دێت ، کە بەتەنها لە خانوویەکی بچووکی زۆر خنجیلانەی لە دار دروستکراودا دەژیا
POVکاریا
وەکو هەموو رۆژێک خۆر بەتیشکە جادوویەکانی منی بە خەبەر هێنا هەر چەندە زۆر بێزارم دەکات بەڵام من خۆرم خۆش دەوێت و چێژی لێدەبینم لە کاتی خۆر ئاوا بوندا پێش هەموو شتێک لە پێش پەنجەرەی ژوورەکەم وەستام و سێرێکی دەرەوەم کرد و ئاهێکی ئاسوودەم دایەوە دواتر رۆشتم بەناو جلەکانم گەڕام و جڵێکی شینی ئاسمانیم دەرهێنا بەخێرای گەرماوێکم کرد پاش تەواو بونم لە خۆششن جەلەکەم پۆشیکاریا: ئەمرۆ رۆژی پشومەو ناچمە سەر کار وە نامەوێت بچم بەناو دارستاندا بگەرێم چونکە هەموو جارێک لەڕۆژی پشومدا دەچومە ناو دارستان بۆیە وا باشترە بچمە چێشت خانە خواردن ئامادە بکەم (بە بیرکردنەوە )
من ئێستا لە چێشت خانەکەم بەڵام هیچ پێداویستیەکی پێویست نەماوە بۆ ئەوەی سکە برسیەکەم پر بکەمەوە
بۆیە پێویستە بچمە ناو بازاری شارۆچکەکە بۆ ئەوەی چەند پێداویستیەک بکڕم*خێراکردنی کات لە بازاڕ*
POVکاریا
من خێرا گەیشتمە بازاڕی شارۆچەکە، ڕاستیەکەی زۆر دوور نیە لە ماڵەکەمەوە، بە چەند خولەکێک دەگەیتە ئەوێ ، ڕێگاکەی خۆش بوو وە هەوایەکی خۆشی فێنک بەر ڕوخسارم دەکەوت، ئێستا وەرزی بەهارە، ئاو و هەوا خۆشی کردووە، هەروەها هەموو میوە بەهارەکان پێگەیشتوون. حەزم بە میوە و سەوزەی تازە هەیە، من دەتوانم لە بازاڕی شارۆچەکە بەئاسانی دەستم بکەوێت خەڵکی شارچکەکە کەسانی سادە و ڕووخۆشن، و مامەڵەکردن زۆر خۆشە لەگەڵیان، منیش ماوەیەکی زۆرە لێرە دەژیم وە دەیان ناسم دەزانم چەند بە سەختی هەوڵ دەدەن بۆ پەیداکردنی نان بۆ منداڵەکەیان و خێزانەکەیان، وەزۆر یارمەتی خەڵکی دەدەن کە پێویستیان بێت .. کە منیان بینی، ڕوویان گەشایەوە و زۆر دڵخۆشبوون بەبینی من، وە سڵاویان لێدەکردم و پرسیاری تەندروستیان لێ دەکردم، منیش بەهەمان شێوە وڵامم دەدانەوە وە ئەوانیش تازە ترین بەرهەمی ئەمڕۆیان بۆ ئامادە کرد
END POV کاریاکاریا: مامە گیان دەتوانی هەندێک شلکی تازەم بدەیتێ (بەخەندەوە)
..؟..: سێرێکی روخسارم بکە من لە مامە ئەچم (بەتوڕە بونێکی گاڵتە پێکردنەوە)
کاریا: ناوت چیە مامە... ئۆۆۆە ببورە کاکە (بە هەمان شێوە )
..؟..:تەنها بە ئەلێکساندەر بانگم بکە (بە زەردەخەنەوە)
YOU ARE READING
The lonely girl (Kurdish)
Adventureئەم چیرۆکە باس لە کچێکی گەنج دەکات کە دایکی بە منداڵی فرێی داوە بەڵام دوو هاوسەر کە پەرۆشی منداڵێک بوون ئەویان گرتە ئەستۆی خۆیان ئایا دواتر ئەو کچە چی بەسەر دێت ؟ چۆن دەست بە ژیانێکی تازە دەکاتەوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە ؟ بەرووکەش بریار لەسەر...