«من چیبکەم لە ناو باخێکی پڕ لە گوڵا! کە تۆ تاکە گوڵی من بیت»❤️🩹🌼
___________________________________________________
با دەستپێبکەین👇🏼کاریا:باوەڕ بکە منیش هیچم کەمتر نیە لە ئێوە!!
ئەلێکساندەر (کۆتایی بە باوەشەکەی هێنا و سەر سوڕمانی پێوە دیار بوو) : چیی؟!
کاریا (بەدەستەکانی فرمێسکەکانی ڕووخساری سڕی) : کاتێک تۆباسی منداڵیت کرد بۆ ساتێک خۆمم هاتەوە پێش چاو
ئەێکساندەر: منداڵی تۆ چۆن بووە؟
کاریا (دەستی کرد بە کۆکردنەوەی خواردنەکانی سەر مێزەکە) : تۆ ناچیتە سەرکارەکەت؟
ئەلێکساندەر (هەوڵی یارمەتیدانی کاریای دەدا): من نیگەرانی تۆم
کاریا (نەیویست باسي ڕابردووی بکات): تکایە نیگەران مەبە تۆ دوادەکەویت بۆ سەر کارەکەت
ئەلێکساندەر:باشە من ئێستا دەڕۆم وە هەرکاتێک هەستت کرد گونجاوە دەتوانی متمانەم پێبکەیت بەڵام چی دەربارەی چونەدەرەوەکەی شەومان؟
کاریا:چی؟ ئا بەڵێ ڕاستەکەیت....ئەلێکسادەر (وەستا و ئاوڕی دایەوە)
ئەلێکساندەر:چی؟
کاریا:دەتوانم ئەمشەوم نەیەم ؟
ئەلێکساندەر:شتێک ڕوویداوە؟ تۆ باشیت؟
کاریا:نا هیچ شتێک نیە...باشە من هەوڵ دەدەمئامادە ببم (زەردەەنەیەکی ساختەی کرد)
ئەلێکساندەر (بە خۆشحاڵیەوە) : زۆر سپاستەکەم کە ڕازی بوویت، بەڕاستی ناتوانم چاوەڕێی ئەمشەو بکەم من زۆر بە پەرۆشم
کاریا : منیش هەروا (پێکەنینی ساختە)
ئەلێکساندەر (ویستی بڕوات بەڵام...) : کاریا !؟
کاریا : چی!
ئەلێکساندەر (دەستەکانی خستە سەر شانەکانی کاریا) : کاتژمێر 8ی ئێوارە لە پێش قاوەخانەکەی نزیک بازاڕەکە چاوەڕێت دەکەم
کاریا :باشە (تەنها ویستی ئەلێکساندەر زوو قسەکانی ببڕێنێتەوە و بڕواتە دەرەوە لەماڵەکەی)
ئەلێکساندەر: من دەڕۆم...خوات لەگەڵ شیرینەکەم (دەستەکانی بەمانای ماڵئاوایی بەرز کردەوە و چاوەڕێی کاریا بوو بۆ وەڵام دانەوە)
کاریا: ماڵئاوا (بەساردی)
"ئەلێکساندەر بەبێ وتنی هیچ شتێکی تر ڕۆیشتە دەرەوە"
"هەر لەگەڵ ڕۆیشتنی ئەلێکساندەر کاریا دەست و قاچەکانی دەستیان کرد بە لەرزین و بێهێزبوون ڕووخا و قاچەکانی لەکار کەوتن و بەتەواوی بێهێزبوون، هەستی بە تێکشانی ناخی کرد و کەوتە سەر زەویەکە و چاوەکانی بوون بە ڕووباری فرمێسک، ڕووداوەکانی ڕابردووی بەبیر هاتنەوە ئەو ڕووداوانەی زۆری لەخۆی دەکرد بۆ ئەوەی لەبیریان بکات ئەو ئازارانەی کە برینێکی دانەخروایان دروستکرد لە دڵە بچوک و بێگەردەکەیدا ئەو ئازارانەی درا بە منداڵێکی بچوکی بێتاوان منداڵێک کە نازانێ بوونی خێزان چیە ئەو منداڵەی کە نەیدەزانی نازی دایک و باوک بەتەواوی چۆنە نەیدەزانی هیچ شتێکی نەدەزانی ئاخر ئەوە زۆر زۆرە بۆ منداڵێکی پێنج ساڵان باوەڕم پێبکە ئەوەی ئەو بینی زۆر سەخت بوو هەر بینینی دڵت دەکات بە ئاو جا چ بەسەر خۆتدا بێت، ئەوە چ هەستێکە کە ببینی دایک و باوکت لەپێش چاوەکانی خۆت دەکوژن ئەوە چ هەستێکە تۆ نەتوانی بیانپارێزیت و بەرگریان لێبکەیت ئاخر ئەو زۆر بچووک بوو دەیتوانی چی بکات لەگریان زیاتر ئەوە چارەنوسی ئەو بوو ئەوە ئەو چارەنوسە بە ئازارە بوو کە کاریا بەتەنیا تێیدا تێپەڕی، وە هەستی بە ئازارەکانی ئەلێکساندەر و خوشکەکەی کرد تەنها نەیدەویست پیشانی بدات نەیدەویست لەبەر گریان بێهێز دەربکەوێت تەنیا بەرگەی گرت هەتا ئەوکاتەی لە دەرگای ماڵەکەی چوە دەرەوە، کاریا نەیویست ئەو تۆزە خۆشی و هیوایە لەناو ببات لەکاتێکدا وا خەریکە خۆشبەختی ئەدۆزێتەوە ئەوکاتەی ئەلێکساندەر هات بۆماڵەکەی هەستی بە گەرمی کرد وە لەوپەڕی دڵخۆشیابوو، بەڵام.........بەباسکردنی ڕابردووی خۆی ئازارەکەی بەبیرهێنایەوە ئەو برینەی چەندین ساڵە دایخستوە ، بەڵام ئایا برینێکی چارەسەر نەکراو چۆن ساڕێژ دەبێت؟
بەدەم گریانەوە خەوی لێکەوت"
YOU ARE READING
The lonely girl (Kurdish)
Adventureئەم چیرۆکە باس لە کچێکی گەنج دەکات کە دایکی بە منداڵی فرێی داوە بەڵام دوو هاوسەر کە پەرۆشی منداڵێک بوون ئەویان گرتە ئەستۆی خۆیان ئایا دواتر ئەو کچە چی بەسەر دێت ؟ چۆن دەست بە ژیانێکی تازە دەکاتەوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە ؟ بەرووکەش بریار لەسەر...