Part6

152 19 22
                                    

 
«دڵی تۆ ئەوەندە سادەیە!،کە فڕۆشتنی هەموو ئەستێرەکانیش ناگات بەنرخەکەی». ❤️‍🩹🌞____________________________________________

ئەلێکساندەر ( لەسەر قەنەفەی لای دەرگاکە قاچ لەسەر قاچ دانیشتبوو، بینی کاریا هاتە ژوورەوە لەگەڵ پشەکەی) :سوووپڕااایزززز!!! (دەستەکانی بۆ سەرەوە بەرز کردەوە)

کاریا:ئەلێێکساااندەررر!!؟(بەتەواوی شۆک دای گرت و لەهەمان کاتدا زراوی چوو)

ئەلکساندەر (لەسەر قەنەفەکە هەڵسایەوە و هەنگاو بە هەگاو لە کاریا نزیکتر دەبویەوە و تاگەیشتە پێشی کاریا کە یەک هەنگاو لێی دووربوو)
: لەکوێ بوویت جوانکیلە؟ (دەستەکانی لە گیرفانی ناو و چاوەڕێی وەڵامی دەکرد)

کاریا: چی ئەکەیت لێرە ؟ چۆن هاتیتە ژوورەوە ؟ چۆن ئێرەت دۆزیەوە ؟ کەی ها.... (هەمووی بەسەر یەکەوە وت وە لەکۆتایی وشەکانیدا پێی بڕی و نەیهێشت پرسیارەکەی تری تەواو بکات )

ئەلێکساندەر (دەستەکانی لە گیرفانی دەرهێنا و بەدەستێکی ڕێگری لە کاریا کرد بۆئەوەی چی تر نەڵێت) : ششش ئارامبەوە جوانکیلەکەم..ڕوخسارە جوانەکەت مەشێوێنە (دەستەکانی خستە سەر شانەکانی کاریا) وە هەم تۆ دڵگەران بوویت لێم ؟ تۆ سوپڕایزەکەمت بەدڵ نەبوو؟ (بەداماوی)

کاریا (هەنگاوێک چووە دواوە و دەستەکانی ئەلێکساندەری لادا لەسەر شانەکانی) : تۆ وەڵامی پرسیارەکانمت نەدایەوە (بەردەوام بوو لە هەنگاو نان بەرەو چێشتخانەکەی)

ئەلێکساندەر: باشە لەڕاستیدا من هاتم بۆ ئێرە چونکە من بیری تۆم کردبوو..ئایا بیرکردنی تۆ تاوانە؟
(کاریا وەڵامی نەدایەوە)
ئم وە سەبارەت بە دەرگاکە دەی تۆ بەباشی دات نەخستبوو تەنیا بەیەک لێدان توانیم بیکەمەوە وە سەبارەت بە دۆزینەوەی ئێرە ئێێ....(بەردەوام بوو لەقسە کردن وە ئاگاداری ئەوە نەبوو کە کاریا گوێی بۆ ناگرێت)

کاریا (دەرگای ساردکەرەوەکەی کردەوە و سێری هەموو خواردنەکانی ناوی دەرکرد) :بێچوە پشیلە چی دەخوا ؟ ( وە لەکۆتا وشەدا بە پرسیارەوە سێری ئەلێکساندەری دەرکرد) ئەلێکساندەر:چی؟؟!

کاریا:ئەم بێچوە چی ئەخوات؟

ئەلێکساندەر:ئەها ئمم...ئەوەندەی سێری بکەم پێدەچێت تەمەنی بچوک بێت بۆیە شیری گەرمی پێبدە (زەردەخەنە)

کاریا:کەواتە شیر دەخۆیت کیوتیەکەم ها...ئایی لەکۆتاییدا خواردنێکم بۆت دۆزیەوە کە بتوانیت بیخۆیت ئەوە زۆر بەتەمام دەبێت ئەیوانیە؟...تۆ لێرە دانیشیە وە چاوەڕێم بکە هەتاکو من شیرەکەت بۆ ئامادە دەکەم باشە کیوتیەکەم؟ (لەڕاستیدا ئەو وەکو منداڵێک مامەڵەی دەکرد، کیوط😭)

پشە:میاووو~ (دەستەکانی خۆی دەلێستەوە)
"کاریا خەریکی ئامادەکردن  و گەرم کردنەوەی شیرە کە بوو وە پشە گیان بە عاقڵی دانیشتبوو و چاوەڕێی دەکرد کەسێکیش کە دەستەکانی تێکەڵ بەیەکتر کردووە و پاڵی بە دەرگای چێشتخانەکە داوەتەوە و چاوەکانی تێر نابێت لە بینینی ئەم دیمەنە سوێند دەخۆم هەرکەسێکی تر بوایە ئەوا عاشقی کایا دەبوو وە ئەگەر کەسەکەیش دڵی لە ئاسن دروست کرابێت ئەو نەرم و نینیەی کاریا وە ئەو ڕوخسارە جوانەی وە ئەو هەڵسوکەوتە کیوتانەی دڵەکانی دەتواندەوە"

The lonely girl (Kurdish)Where stories live. Discover now