Part3

162 19 40
                                    


«هێندە نەرم مەبە بەسەرتدا زاڵ بن ، هێندەش توند مەبە کە لێت بێزار بن ».
____________________________________________
دەییییییییی با برۆینە ناو چیرۆک😀

چێن:منت ترسان....باشە ...من دەڕۆم بەجێت دەهێڵم لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەسەر بەرە(بە زویر بونەوە)

کاریا:چێن بۆستە مەبەستم .... (ویستی بەدوایدا بڕوات بەڵام ئەلێکساندەر ڕێگری لێکرد)

ئەلێکساندەر:ئارامبەوە جوانکیلەکەم گرینگی بە من بدە( بە ئاسای)

کاریا: بەڵام من دەبێت قسەی لەگەڵدا بکەم ئەو هاورێی منە(بەخەمباریەوە)

ئەلێکساندەر:کەوایە دواتر قسەی لەگەڵ بکە (بە کەمێک بێزاریەوە)

کاریا:ئمم...باشە تۆ لەسەر ئەو مێزە دابنیشە من زۆرم پێناچێت هەندێک شیرینی و خواردنەوە دێمەوە(ئاماژەی بەو مێزەی پێشی کرد)

کاریا بێ ئەوەی پرسیار لە ئەلێکساندەر بکات کە چی دەخواتەوە خەریک بوو دەڕۆیشت بەڵام ئەلێکساندەر وەستاندی

ئەلێکساندەر:بۆستە جوانکیلە تۆ چ خواردنەوەیەکم بۆ دێنیت؟(بە پێکەنینەوە)

کاریا:ها؟....ئا ڕاستە...ببورە بیرم چوو لێت بپرسم .....باشە تۆ چی دەخۆیتەوە؟(بەپرسیارەوە)

ئەلێکساندەر:ئاساییە ....ئم ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە کە پێکەوە ژوانمان بەستوە بۆیە من دەمەوێت بە دڵی تۆ بێت(بە میهرەبانیەوە)

کاریا:باشە من زۆرم پێ ناچێت (هەر زوو ڕۆشت) (کاریا لە دڵی خۆیدا ،،کاتێک سەرقاڵی ئامادەکردنی شیرینی و خواردنەوەکان بوو)
ئۆف کاریا ئەوە تۆ چیتە تۆ تەواو تیاچویت بەدرۆکەی منیان زانی نەئەبوایە ئاوا درۆ بکەم من ئێستا چۆن چێن ئاشت بکەمەوە وە من هێشتا زۆر نیگەرانم دەربارەی پەیوەندیەکەی نێوان من و ئەلێکساندەر هەست بە نامۆیی ئەکەم ئاییی کاریای گەمژە گەمژە من مێشکم لەدەست ئەدەم ئۆففففف (لەبەر خۆیەوە ئەو قسانەی دەکرد وە مستێکی لە سەری دا)

کاردمەندێک لەوێ بوو کاریای بینی بەتەواوی شۆک بوو لە هەڵسوکەوتی کاریا ئەوە یەکەمجارە کارێکی وا بکات ویستی نزیک بێتەوە و قسەی لەگەڵ بکات بەڵام هەر لەگەڵ هەنگاوی یەکەمیدا کاریا سینیەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە

کاریا :وا هاتمەوە....بینیت وتم زۆرم پێناچێت(بە کەمێک پێکەنینەوە)

ئەلێکساندەر:دەستەکانت خۆشبێت جوانکیلەکەم(بە بزەیەکی خۆشەویستیەوە)

کاریا:قاوەم هێنا من زۆر بەدڵە....هیوادارم تۆیش بەدڵت بێت(بەهەمان شێوە)

ئەلێکساندەر:ئا نەخێر من عاشقی قاوەم ( کەمێک لە قاوەکەی خواردەوە) ئممم ئەوە زۆر نایابە...تۆ ئامادەت کردوە؟( بەزانینخوازیەوە)

The lonely girl (Kurdish)Where stories live. Discover now