«لە دەرگای دڵم تۆم دەرکرد ! بەڵام لە پەنجەرەکە هاتیتە ژوورەوە» ❤️🩹🐧
____________________________________________
بۆ ناو چیرۆکەکە🔪😁ڕۆژێکی نوێ، بەیانیەکی ئەفسوناوی و جیاوازتر لە هەموو رۆژەکان،کاریا جیاوازتر لە رۆژانی ئاسای لە خەوە قوڵەکەی زۆر زووترد بەخەبەر هاتەوە تەنانەت هێشتا خۆر بەدەرنەکەوتوە و ئاسمانی شینی رووناک نەکردۆتەوە،بەیانیەکی نەرم، ئارام و بێدەنگ ،کاریا لە جێگا نەرمەکەی هاتە دەرەوە و رۆشتە پێش پەنجەرەی ژوورەکەی و سەیرێکی دەرەوەی کرد، پاش چەند خولەکێک پەنجەرەکەی کردەوە زیاتر لێی نزیک بویەوە
بەم شێوەیە 👇🏼
و بینی هێشتا مانگ و ئەستێرەکان ڕووناکیان ون نەکردوە و دەبریسکێنەوە، چاوەکانی داخسیت و زۆر بە ئاسودەی هەناسەی دەدا ،وە شنەبایەکی فێنک و بۆن خۆش بەر روخسارە ناسکەکەی دەکەوت وە پرچی سەمای دەکرد لەسەر شانەکانی، بۆ ماوەیەک بەو شێوەیە مایەوە وەک بڵێی کات وەستابێت نەیدەویست کۆتای پێبێنیت.. بەڵام بەرە بەرە وا خەریکە خۆر هەڵدێت وە مانگ و ئەستێرەکان دەست دەکەن بە ماڵئاوایی ون دەبن وە خۆر جێگەیان دەگرێتەوە،وە باڵندەکان دەست دەکەن بە خوێندنی ئاوازی خۆش و کۆکردنەوەی خواردن بۆ بێچوەکانیان و یاری کردن لەم چڵی دار بۆ ئەو چڵی دار ،ڕووناکی خۆر بە تیشکە جادوویەکانی گەیشتە ژوورەکەی کاریا وایکرد لە خەیاڵە قوڵەکەی بێتە دەرەوە..
کاریا : خۆرم خۆشدەوێت(بە دەنگێکی هێمن )
پاشان ڕۆیشتە پێش مێزی ئاوێنەکەی و بەئارامی دانیشت و لەڕوخساری خۆی دەڕوانی، بەڵام ئایە بیرکردنەوە لە ڕووداوەکانی دوێنێ کۆەاییان دێت؟
سێری چۆی دەکرد لە ئاوێنەکەدا و پاشان بزەیەکی خۆشەویستی...
کاریا:ئایا دەکرێت مرۆڤ هێندە جوان بێت؟ (چاوەکانی وەکو ئەستێرەی نیوە شەو دەبریسکایەوە)
ئاهێکی دایەوە:دەبێ ئەمڕۆ چۆن تێبپەڕێت؟...ئایی من دەمرم لە پەرۆشیانا...
(دەستی لە ڕووخساری خۆیی دەدا)
وە ئەلێکساندەر داوای چونە دەرەوەی لێکردم....من زۆر بەپەرۆشم..ئەمڕۆ چی ڕوودەدات؟..ئاییی نامەوێت پێشبینی بکەم (+٪#$@&%*)
من لە خۆشەویستیدام؟ نەخێر...ناکرێت بە دووجار بینین هیچ ڕوونادات...ئایی کاریا بەسە ئیتر نیگەران مەبە هەموو شت باش دەڕوات.،
YOU ARE READING
The lonely girl (Kurdish)
Aventureئەم چیرۆکە باس لە کچێکی گەنج دەکات کە دایکی بە منداڵی فرێی داوە بەڵام دوو هاوسەر کە پەرۆشی منداڵێک بوون ئەویان گرتە ئەستۆی خۆیان ئایا دواتر ئەو کچە چی بەسەر دێت ؟ چۆن دەست بە ژیانێکی تازە دەکاتەوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە ؟ بەرووکەش بریار لەسەر...